لەپۆلیسى سلێمانى سەد ملیۆن دینار دەدزرێ بێ ئەوەى كەسێك لێپرسینەوەى لەگەڵدا بكرێ...!!؟؟
28/12/2009, 12:00 (GMT+1)

بێگومان ئەگەر ئەم دزى و گەندەڵییە لەهەر دام و دەزگایەكى تردا روویبدا ئەوا بەدڵنیاییەوە هەموو دنیا ئەهاتەوە یەك و بەسەدان لیژنەى لێكۆڵینەوە پێك دەهات و بەدەیان كەس تیایدا زیندانى دەكرا و لێپرسینەوەى لەتەك دەكرا ، بــــــەڵام لەگەڵ وڵاتى قەزا و قەدەر و مەملەكەتى گەندەڵستان و باندە جەردە مافیا ئاساكەى مامۆستا جەلال چی دەوترێ !!؟ ، سەرەتا ئەبوو بەڕێوبەرى پۆلیس بۆخۆى دەست لەكاركێشانەوەى پێشكەش بكردایە ، چونكە بەڕێوبەرێك بەڕێوبەر بێت چۆن ئەبێ دزیەكى مەزنى لەمجۆرە لەبەڕێوبەرایەتیەكەیدا رووبدات و ئەو لێى بێئاگابێت ؟؟ چۆن ئەبێ ئەو بەرپرسیارێتیە مەزنە بدرێتە مفەوەزێكى نەدیو و نەناس كە تەنها چوار مانگ بووە گواستراوەتەوە بۆ ئەو بەشە !!؟؟ ، ئەى چۆن ئەگەر ئەوە دەعوەتى برنجى كوردى و رۆنى خۆماڵى و ویسكى خواردنەوە بوایە ئەو تاج و نەجمە لەسەرشانانە ئازابوون بە چوار دەقیقە لوولى بكەن و هەستنە سەرپێ !! ، بەڵام لەمەڕ دزینى مووچەى سەدان كارمەندى هەژارى داماو مێش میوانیان نیە .
كەچــى كاتێ بڕێك پارەى هاوشێوە لە بەڕێوبەرایەتى سەنتەرى زانیارییەكان دیارنەما چەندین ئەفسەر زیندانیكران و پاشتر حوكمدران و بەڕێوبەرەكەشى راستەوخۆ لەپۆستەكەى لابرا ، چونكە ئەو بەڕێوبەرە داماوە دەرچووى كۆلێژ بوو .. دز و جەردە نەبوو .. كوڕى سەر سفرەى چەورى دەعوەتى باخى مەسئولین نەبوو .. لەهەمووشى گرنگتر كوڕى تەكەتوولى چەپەڵى مامۆستا جەلالى گەورە جەردە نەبوو .
بۆیە ئیستا و پاش ئاشكرا بوونى ئەو دزییە مەزنە نە بەڕێوبەر و نە تاكە ئەفسەرێك لەپۆلیسى سلێمانى موحاسەبە نەكران ... چونكە فەخامەت و عەزەمەتى مامۆستا جەلال [خوا نەیپارێزێ و دەست بەباڵیەوە نەگرێ] رەزامەندنى لەسەرنیە كوڕانى دەروێشى تەكەتوولەكەى خۆى موحاسەبە بكرێن .. ئیتر ئەگەر لەسەر جەردەیى پارەى دەوڵەت بێت یان تەنانەت ئەگەر لەسەر داوێنپیسیش بێت وەك ئەوەى لەبابەتى پۆلە ئەفسەرە ستەملێكراوەكەدا هەموومان لەكوردستانپۆستى خۆشەویستدا خوێندمانەوە و پاش پرسیاركردن لە برایانى تووند و تیژى دژى ژنان تەواوى چیرۆكەكەش راست و دروست دەرچوو كە چۆن [عەقید جوامێرى] بەشى سەربازى وەزارەتى ناوخۆ كچە مفەوەزێكى بەڕێوبەرایەتى تووندوتیژى دژى ژنانى بۆ شتى خراپ بردۆتە ماڵەوە و كەسیش نەبوو ئەلفێكى خراپى پێ بڵێ ، داخى هیچیشس ئێمەى نەكووشتووە سەرانى دەسەڵاتیش ئەڵێن ئەوەى گەندەڵیمان بۆ ئاشكرا بكات خەڵاتى دەكەین ، كاكە خەڵاتەكەش بۆخۆتان و وەرن ئەم دەست و داوێن پیسانە بدەنە دادگا ئەگەر راستدەكەن و درۆزن و ساختەچى و چەواشەكار نین .
گومان لەوەدانیە درەنگ بێت یان زوو ئەم دز و شەڕواڵ پیسانە بەزەبرى شەقى جەماوەرى ستەمدیدە دەدرێنە دادگا و باجى قورسى كارە چەپەڵەكانیان دەدەن ، گەندەڵیش بەم زەقییە وابڕوا ئــــــــەو رۆژە نزیكە و زۆرى نەماوە ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

