<

پارێزگارى هەولێر دەڵالى تایبەتى هەیە

17/01/2010, 12:00 (GMT+1)
دیارە لەدێرزەمانەوە تاكەكانى كۆمەل هەولیان داوە شوێنیك بەكار بێنن بۆ گوزەرانى رۆژانەیان جا هەر گەلەو بەپَى یاساى ژینى تایبەتى خۆیان دیارە خەلكى كوردستانیش یەكێكە لەم كۆمەلگایانە بۆ ئەوەى شوێنى نیشتە جێ بۆ خێزانەكایان دەستەبەر بكەن , پاش تێكچونى گوندەكاى كوردستان لەلایەن رژێمى بەعس هەزاران گوندنشین راپێچى شاروو شارۆچكەكان كرا وە خانووەكانیان بە شۆفەل تەخت كردن هەندیكیان رەوانە ئۆردوگا زۆرەملێكان كران .
تاكە هۆكارى تێكچونى یان بڕیار لەسەر خراپ كردنى گوندەكان ,هاوكارى كردنیان بوو بۆ پێشمەرگە وەیا بوونى گوندنشینەكان بەپێشمەرگە بەهۆى تیكەلاویان بە پێشمەرگە , لەپاش رروخانى سەدام هەندێكیان گەرانەوە گوندەكانیان بەلام هەندێكیان بەهۆى تێكەل بوونیان بەرەوتى ژیانى شار وەنەبوونى خزمەتمەت گوزارى پێویست لە گوندەكان بەناچارى لەشار مانەوە ئەمانەش چینى هەژارى نالوكۆمەلگا بوون بەهۆى دووركەوتنەوەیان لە سەرچاوەى ژیانیان كە ئەویش كشتووكال بوو .
بەناچارى بۆئەوەى لە كرێچیەتى رزگاریان ببێت هەستان بەكرینى چەندین هەزار پارچە زەوى لەو زەویانەى كە نزیك بوون لەشارەكان بەتایبەتى لە سەر رێگاى هەولێر مخمور واتە (مامزاوە) بەبێ هەبوونى تاپۆ ئەمش لەوكاتنەدا كە پارتى دەسلاتى تەواوى هەبوو بەسەر ناوچەكە تەنها كەسانى پارتى یان ئەوكەسانەى لەرێگاى دەلالەكانى پارێزگاى هەولێر بۆیان هەبوو خانوو دورست بكەن تائەوكاتەى هێزى زێرەڤانى چەند كەسێكیان كوشت لەكاتى دورست كردى خانووەدا, پاشان بەبریارى پارێزگار لیژنەیەك پێك هات لە (رێكخراو ,موختار , زێرەڤانى , كەسێكى دیارى كراو لەلایەن پارێزگا بەناوى نوێنەرى شارەوانى) ئەوانیش تاكو ئێستا كار لەسەر بەپارتى بوونى خەلك دەكەن بۆ ئەو زەویانەى كە رێگەیان پیدەدرێت.
ئەوەى من مەبەستم بوو لەم بابەتە ئێستا هەركەسێك كە داواكارى پێشكەش دەكات پاش ئەوەى بەكۆمەلێك فلتەر بۆ پارەدان تێدەپەرێت لە مدیرى ناحیەو شارەوانى كەهەموویان دەلالەكانى ناحیەن سەبارەت بەو كەسانى كە بێواسیتەن دەبێت پارە بدەن بۆ ئەوەى داواكاریەكانیان رەوانەى پالرێزگا بكرێت.
ئەوجا لێرە دەلالەكەى پارێزگار دەورى خۆیان دەبینن بەوەرگرتنى پارە بۆى واتە پارێزگار ئەویش ملازم (ێلاح) ناوێكە پاش وەرگرتنى رەزامەندى لەلایەن پارێزگا راستەو خۆ ناوەكان دەگەرێنەوە لاى ملازم (ێلاح) كەسەر بەزێرەڤانى پارتیە ئەویش خوا هەلناگرێ بەبێ فەرق پارە لەوكەسانە وەردەگرێت كە بێواسیتەن وەهەندێك جار بەبێ پارێزگار بەشەوانە باشترە بلێم بەقاچهخ لەبرى هەندێك پارە ریگە بەو كەسانە دەدات مۆلەت مۆلەتیان وەرنەگرتووە لە پارێزگا,چونگە ئەگەر پارێزگار زانى دەبێتە شەریكى .
جا پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا ئەم هەموو فەرمانبەرانەى لە پارێزگا خاوەنى تەجروبەى بەرێوەبردنى ئیدارەن دیارە زۆر سەرقالن بۆ یە دەبێ كەسێك كە هیچ شارەزاییەكى لەبوارى نیشتەجى َ بوون نەبێت ببێتە حاكمى ئەوشارە كە زیاتر لەچەندین هەزار مال دەبێت سەرەراى دەست بەسەر داگرتنى ئەو زەویانەى كەتاكو ئێستا ماونەتەوە كە گوایە شوێنى خزمەت گوزارین لەلایەن پارێزگارەوە دەستى بەسەردا گیرا پشان هەرلەرێگاى پارێزگار, ملازم (ێلاح) فرۆشتى كەزۆربەى هەزۆرى شوێنە تجاریەكان بوو ئەمە موحافیزى ئیشكەر بۆ پارتى, نەمرى بۆ شەهیدانى كوردستان شەرمەزار بێت ملازم ێلاح و پارێزگار و ئەوەى لە پشتى ئەم ناعەدالەتیەن .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست