قسەكانی سەرۆ قادر و هاوزوڕناژەنەكانی وەك بیبسی فاسد وایە لەلای خەڵك
26/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە قەڵەمەكانی خۆشكردنی شەڕی براكوژی بەهەمان سەردەمی شەڕی ناوخۆ هێرش دەكەنە سەر لیستە جیاوازەكان بە تایبەتی لیستی گۆڕان، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە بەهۆی هوشیاری خەڵكەوە كەس بەو قسە شەڕئامێزانەی سەرۆقادرو هاو زڕناژەنەكانی هەڵناخەڵەتێ، چونكە ئەو قسانە فاسد بوونە وەكو خواردەمەنی بەسەرچوویان لێ هاتووە كەس بەیەك فلس نایكڕێت ، ئەگەر بەو قسانە بخەڵەتێن ئەوە وەكو ئەوە وایە خواردنی بەسەرچوو بدەیتە منداڵەكانت، جابۆیە ئەمڕۆ خەڵك زۆر هوشیارە بە قسەی بەسەرچوو سەردەمی شەڕی براكوژی هەڵناخەڵەتێ، خەڵك ژیانی دەوێت پرۆژەی دەوێت، خەڵك شەڕی ناوێت.
ئەو بازاڕی قسەكردنەی سەرۆ قادر و هاوئاوازەكانی لە دەنگە دەنگی سیسەركی ناو چاڵی تاوالێت زیاتر لەهیچی ترناچی.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

