ئاخر کورد کە نابێت بە شت، ئەم شتە پیسانە نوینەرایەتی دەکەن
17/08/2013, 12:00 (GMT+1)

عومەری شیخ موس پەیامی ئەوە دەدات ،نەخیر ئیسلامیە تیرۆریستەکان ،هەرگیز تاوانیان بەرامبەر کوردانی رۆژاوا نەکردوە تەنانەت پاساویش دەهێنتەوە کە رۆژنامەنوسی هولەندی گوتویەتی ! دەلێ شەری پەیەدە و بەرەی نەسرە نەتەوەیی نیە بەلکو لەسەر داهاتی نەوتەکەیە و دەیشوبهێنێ وەک پارتی و یەکیتی لەسەر برایم خەلیل !
ئاخر سیاستەمەداری خەلەفاو ، ئەگەر پکک داکۆکی لەخاک و سامانی سروشتی کوردستان بکات ئەوە نەتەوەیی بونە یان بازرگانی!؟ دواتر چۆن بەرەی نەسرە دەهێنیە ئاستی پەیەدە ، چونکە پەیەدە هێزەکی کوردستانیە ،بەلام بەرەی نەسرە داگیرکەر و دژە مرۆیی؟!
ئەم عومەری شیخ موسە کە بۆ خۆی خەتەرترین جاسوس و پیاوی بێگانەیە دەلێ کەپکک بۆتە پاسەوانی ئەسەد لەناوچە کوردیەکان ...... ئەو گوتار و دیداری ئەو سیاسیە خەلەفاوە ئەو وەلامانەی داویەتەوە لەقین بەرامبەر پکک هیچی تری لێنابینمەوە ، پکک نەک بەدەرە لەهەلە بەلکو چەندین هەلەی کردوە ودەکات کەبەشێکی بەهۆکاری کارکردنیتی کە ئەوەی کار و چالاکی بکات هەلە دەکات ، بەشێکیشی ستارتیژی کارکردنی لای بەشێکمان جێگای سەرنجە ، بەلام پکک ئەو وێنەیە نیە کەئیوە دەتانەوێ بیدەنە خەلک
وەئەو رەخنانەی تۆ هەرگیز بابەتی و زانستی نیە جگە لەسەنگەرگرتن لەگەلەکەت و پاساو هێنانەوە بۆئیسلامیە تیرۆریستەکان . من دەزانم پەیەدە لەبواری دیموکراسی لاوازە بەلام ئەو تابلۆ رەشەی تۆ نیشان دەدات ئیوەش جەندە دل رەشن بەرامبەر ئەو هێزە
باشە ئەو بێ مورالە سیاسیە ، لەوەناگات پکک ش لەو چواردەورەی کە بەهەموو لایەک ئابلۆقەی سەربازی و ئابوریان داوە مافی خۆیەتی تاکتیک بکات !؟ شیخ موسەکان بەرامبەر هەزار تاوان و ناپاکی بارزانی و تالەبانی کەر و لال و چاوەکانیان کوێرە بەلام ببینن چۆن میش لەپەکەکە دەکەنە گامیش ؟!
من دەزانم پەیەدە و یەپەگە هەلەیان هەیە ، بەلام لەیادیشمان نەچی ئەوان هیزیکن نەتەوەیەکیان لەناخۆشترین کاتدا کەوتۆتە سەرشان ، بەلام دلنیام پەیەدە لەرۆژاوا هەرگیز ناپاکی لەگەلەکەی ن وەک پارتی و یەکیتی ناکات و بکەونە دوای هەلپەرستی و دەستکەوتی شەخسی و حزبی بۆ خۆیان .
ئیمە دەبێ کۆتایی بە و لێکدانەوە سۆزداریە بهێنین کە ئەو سیاسیە کلاسیکیانە لەکۆندا خەباتیان کردوە کەواتە ئەگەر هەلە و تاوانیشیان کرد دەبێ بێدەنگ بین و ڕیزیان لێ بگرین !؟ ئاخر دەرد و ئازاری کورد بۆیە ئەوەندە گرانە ئەو مەخلوقاتانە رێبەرایەتی و سیاسەتی دادەرێژن .
کۆمەل نیوزیش ئەگەر سەیری مالپەرەکەی بکەی ، لەنیوا سەدان تاوانی تیرۆریستی بەرەی نەسرە بەرامبەر نەتەوەکەی و یان هەوالێکی جوانی کوردانی رۆژاوا داخستنی سنور بەروی ٥ ملیۆن مرۆڤ لە ژن و منال ٢ هەوالی تیا نابینی بەلام دیدارەکی وەک شیخ موس بەگرنگەوە نیشان دەدات ؟
http://www.komalnews.net/Detail.aspx?id=9409&LinkID=1
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

