<

على محمود ئەو شینە بۆ كێ دەگێرێ

17/08/2009, 12:00 (GMT+1)
لە دوا ژمارەى رۆژنامەى ((میدیا))دا (على محمود محمد) دانیشتوى وڵاتى هۆڵەندا كە هەمیشە دژ بە گەندەڵ و گەندەڵەكانى كوردستان قسە دەكات ، لە نوسینێكى دا داكۆكى لە ریسواییەكى ((بەڵێن عبداللە)) و چەند پەرلەمانتارێكى كورد لە دانیمارك دەكات بە بێ ئەوەى خۆى پێى بزانى كەوتۆتە سەنگەرى داكۆكى كردن لە خەڵكى ساختەكار و گەندەڵ ، على محمود بۆ ئەو داكۆكیەش لە ((بەڵێن عبداللە)) دەیەوێ كارەكەى بەڵێن لەگەڵ خەڵكانى خراپتر بەراورد بكات ، سەیرەكەش لەوەدایە على محمود دەڵێ ((ئەمە گوناهێكى بچوكە بێشك ئەمەى بەرامبەر بەڵێن كراوە نەخشە بۆ دارێژراوە)) هەمان ئەو تۆمەتە حازر بە دەستانەى كە دەسەڵاتى گەندەڵ لە كوردستاندا دەیداتە پاڵ خەڵكى رەخنەگر و خاوەن هەڵوێست لە كوردستان و هەندەراندا ، من لە كاك على دەرپرسم بۆ ئەو داكۆكیە لە بەڵێن دەكات ، ((بەڵێن))ێك كە (25)ساڵە بە ساختەكارى لە دانیمارك دەژى و ئامادە بوو بە دەسیسەى دەسەڵات و لە بەرامبەر هەندێ پارە و ئیمتیاز و پۆستدا خیانەت لە هاورێیانى خۆى بكات و حزبەكەى خۆى تێك بدات ، بۆ كارێكى ئەواى لێ ناوەشێتەوە ـ لە كاك على دەپرسم ئەوانەى یاساشكێنى و ساختەكارى لەو وڵاتانەدا دەكەن كە ساڵەهاى ساڵە داڵدەیان داون ، دەتوانن لە پەرلەمانى كوردستاندا یاسا بۆ گەلەكەیان دابرێژن ، كاك على محمود هەرگیز خەڵك نابێ خۆى بە خەڵكانى خراپتر لە خۆى بەراورد بكات ، ئەو ریسوایىیەى بەڵێن پەیوەندى چىیە بە شەرى ناوخۆ و ماچكردنى على حسن مجیدەوە ...هتد ئەوە ئەگەر بەرپرسێكى پارتى و یەكێیەتى ئەو ریسواییەیان كردبا ئەوا بەو سوكىیە باست دەكرد و داكۆكیت لێدەكردن ، راستگۆیى و یەك پێوەرى و پیشەیى و بێلایەنى زۆر گرنگە لە نوسین و قەزاوەت كردندا ، ئەوەى لە كوردستاندا ببێتە ئەڵقە لە گوێى دەسەڵات دڵنیابە لە دانیمارك و شوێنانى تریش سەدان سەختەكارى وا دەكات كە ئێمەى كوردستانیانى هەندەران دەبێ باجەكەى بدەین .
بەڵێن عبداللە و گلعت خچر و سامیە عزیز و ئێستەش باس لە حەیدەر فەیلى و دەیانى تر بەو ساختەكارییەیان سەرى هەموومانیان لە دەرەوە شۆركرد و هیچ متمانەیەكى یان لاى ئەو وڵاتانە بۆ نەهێشتینەوە ، ئەمەش هەڵەیەكى بچوك نیە وەك كاك على ناوى لێناوە ، بەڵكو تاوان و ریسواییەكە كە نەك هەر خۆیان ، بەڵكو هەموومان ساڵانێكى زۆر بە ئاگرەكەیەوە دەسوتێن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست