بۆ ئاگاداری دوو هەواڵی ترسناکی تەندروستی لە تاقیگەکانی سویدەوە
25/08/2012, 12:00 (GMT+1)

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=76d0ed7e
تەنانەت باشترە کە خواردن و کەلووپەل لە فرۆشگا گەورەکان بکڕیت، ، چونکە کۆنترۆڵ یان چاودێرەکەی خاوەنەکەی نیە، هەروەک دووکاندارە بیانیە سەر ڕەشەکانی ئەوروپا، چاودێری فرۆشگا سەر ڕەشەکان خۆیانن، ئێستاش هەر هەموومان ئاگادارین کە سەر ڕەشەکان، تەنانەت دەسکاری و مێژووی کات بەسەرچووی دەگۆڕن بە ڕۆژ وکاتی نوێ و بە خەڵکی ساولیکەی دەفرۆشن، بەهەرزانتر، بۆیە باشترە دۆلارێک زیاتر بدەو سەرسەلامەت، لە فڕوفێڵی بارزگانە سەر ڕەشە ساختەچیەکان، خۆت بپارێزە، خۆ هیچکامیان بە خۆڕایی نیە، بەڵکوو تۆ بەخۆڕایی ئەو بازرگانە سەر ڕەشانە دەکەیتە زلووی گیانی خۆت.
خوێنەری هێژا
لەدواین لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتوە کە فایبەرە ڕەقەکان، هێندەی ئەزبێست مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ، ئەوەش لە ئەنجامی تاقیکردنەوەدا لەسەر مشک دەرکەوتوە، کە مشک لە نزیک فایبەرە ڕەقەکانەوە،توخمی سلڤەری زۆر دەچێتە سیەکانیەوە، هەروەها پێشتر بابەتێکی دیکەم وەرگێرا لە زمانی سویدیەوە بۆ کوردی، کەئەویش سەلمادی کە بەکار هێنانی ئەزبێست یان کار کردن و بەکار هێنانی ئەزبێست،هەروەها گۆشتی ڕەش یان سوور، دووچاری شیرپەنجەمان دەکات.
http://www.svd.se/nyheter/inrikes/nanofibrer-lika-farligt-som-asbest_7448542.svd
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7a4a8ce8
هەروەها لە هەمان سەرچاوە دابەشی ئابووری هاتوە کە (هێنیس ئۆک ماوریس)، ناسراوبە ئێچ ئەند ئێم، کارخانهیەکی ناودار و گەورەی سویدیە، کە نزیکە ٩٤٠٠٠ هەزار کەس کاری تێدا دەکات. خودی بفرۆشەکە داوا لە هاوڵاتیانی دەکات، کە بوتڵی ئاوی وەرزشی فرۆشتوە، باش نیەو داوا دەکات کە بەکاری نەهێنن و ترسانەکە و هەرکەسێک کە ئەو بوتڵەی کڕیوە بیگەڕێنێتەوەو پارەکەی خۆی وەربگرێتەوە.چونکە سەرەکەی ئەگەری ئەوەی هەیە، کە منداكەنتان بخکێنێت، ڕەنگی ئەو بوتڵی ئاخواردنەوە، بریتیە لە ڕەنگی پەمەیی و شین.
خوێنەری هێژا
تەنها بۆ بیر هێنانەوەت، هیچ نەخۆشیەکی ترسناکی وەک سیل و سەرەتان ئیدیز و کۆلێراش، هێندەی نەخۆشی جەلالی و مەلایی کوردیان نەکوشتوە، ئیتر پاراستنی گیانت لەئەستۆی خۆتدایە و خۆت سەرپشکی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

