لەدوكان حكومەتی هەرێمى كوردستان؟ یا یەكێتى؟ یاماڵى سیدگوڵى جاشى كۆنە بەعسى؟؟!! (بەشی یەك)
15/04/2010, 12:00 (GMT+1)

لەم بەشەدا باسی ئەوە ئەكەم كە خۆیو پێنج كورەكەی دەستیان گرتوە بەسەر هەمو دام و دەزگاكانی حكومەت. وە مەڵبەندو كۆمیتەی یەكێتى لە قەزاى دوكانداز سیدگوڵ خۆی لە مەڵبەندو كۆمیتە هەمو دەسەڵاتێكی هەیە چیشی بوێت لەهەر دایرەیەك لە رێگەی كورە جاسوسەكانیەوە ئەیكات. ئەو مدیرو مامۆستایانەی گوازرانەوەو دەركران لە تەربیەی دوكان هەمو بە ئەمری ئەو جاسوسە بوە، عوسمان ی كوری لە سەدی دوكان مۆزەفە بێ ئەوەى خوێندەوارى هەبێ مسئول شعبەیە ئیشی جاسوسی كردنە لەسەر كارمەندەكان وە هەمو دەسڵاتیكی هەیە...
كریم ی كوری لە ئاسایش مفەوەزە ئەو جاسوسەش هەمو شتێكی بەدەستە لە ئاسایش تەنانەت مدیر ئاسایشیش بۆی نیە بێ پرسی ئەو هیچ شتێك بكات تا سێی ناوەندی خویندوە لە هەڵبژاردنی 7/3 كۆمەڵێ هەرزەكاری ئامادە كردبو بۆ تەزویر لە بنكەی (رەوزەكە) بەهاوكاری نەوزادی برای كە لە كۆمیسوێن بو سوباس بۆخوا بۆیان نەكرا وەزۆری تر ....
محمدی كوری پیشتر جیگری مەسئول كۆمیتە بو دوای ئەوەی كاوەی مەسئول كۆمیتە پێش 25/7 بو بەگۆران میەیدانەكەی بۆ بۆ بەرەڵلا بو. بو بە مەسئولی كۆمیتە پیشترو ئێستاش یەكەم جاسوسە لە دوكان تەنانەت لە شەری ناوخۆ دەورێكى خراپی بینی لە بەگرت دانی خەڵك و ئاوارە كردن و دەركردنی خەڵكی پارتی بەرەو هەولیر. زۆربەی تەمەنی شوانی بزن بوە بێ شهادە ئێستا مسئول كۆمیتەیە.
هەڵۆ ى كوری سیدگوڵ كە لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە قۆپی دەرجو بە هەزار حاڵ تا پەیمانگای مامۆستایانی تەواو كرد. بو بە مامۆستای سەرەتایی. وەك زۆر زیرەك بوبێت ئینتیحانی بۆ هەڵمەتی مامی كرد لە پۆلی سێ ى ناوەندی دەریچاند. ئێستا هەڵمەت لە بانك مۆزەفە بێ شهادە، ئەوكاتە مامۆستا ئاكۆ مدیری تەربیە بو جاسوسو پیاوی یەكێتی بو. كەدامێن پیسترین كەس بو لە هەمو دوكان هەر لەسەر ئەوەش دەركرا لەنوسینێكی تایبەتدا بۆتان باس ئەكەم مامۆستا ئاكۆ، هەڵۆی كرد بە بەرپرسی بەشی كارگێری وەك كەسێكی شیاو نەبێت جگە لەو. لە كاتەوە تا ئیستاش جونكە سیخوری یەكێتیەو كوری سیدگوڵی جاشی كۆنە بەعسیە هەمو كارێكی تەربێ لە دەست ئەودایەو مدیری تەر بیەش كە جەلالیە هیچ وجودو دەسەڵاتیكی نیە، بەرانبەر هەڵۆ چونكە هەڵۆ جاسوسێكی دلسۆز ترە بۆ یەكێتی، ئەو بە ئەمری سیدگول مامۆستا گۆرانخوازەكانی دەر كردوەو گواستونیەوە. هەر بەوەشەوە نەوەستاوە ئامۆزایكی بەناوی سەرهەد حەسەن تعین كردوە. كە شهادەی سێ ی ناوەندی هەیە لەبەر تەمەڵی چوەتە مەكتەبی شەو. سەرهەد جێگری هەڵۆیە كە ئەو لەوێ نەبێت. بەرپرسی بەشی كارگێری تەربیەیە. هەڵۆ كەم لە تەربیەیە زۆركات لە مەڵبەندو كۆمیتەیە سەرهەد لە جێی ئەوەو بە ئارەزوى خۆى ئەمر ئەكات و پۆز لێ ئەدات تەمەنی كەمتر لە بیست ساڵە لەبەر بێ ئەقلی ئەوەندە زل بوە خەریكە وەك مام جلالی لێ بێت، بەشایدی هەمو قەزای دوكان چوار پێنج رۆژ پێش 1|4|2010 حەمە ئامۆزای هەڵۆ لەیاریدا لەگەڵ كورێكی تەمەن مناڵ كە لایەنگری گۆرانە دەنگە دەنگیان ئەبێیت. هەڵمەتی برای حەمە ئاشتیان ئەكاتەوە كە مامۆستا هەڵۆ ئەمە ئەمە ئەزانێ نەخشە بۆ حەمە دائەنێ. حەمە شەو ئەجێ بۆلای ئەو كورە بە قسەى خۆش بەسیارە ئەى بات بۆ پیاسە بەڵام كە سیارەكە ئەوەستێنیت بە حەمەو. هەڵۆو. ئازادی كوری عوسمان و. هەڤاڵ قادر. ئەویش خزمیانە بە هەرچواریان بە دەسكە دەمارچەو بۆكس خەنجەر ئەوەندەی لێ ئەدەن تا بێ هۆشی ئەكەن. دوایی سندوقی سیارەكە هەڵ ئەدەنەوە بیبەن بیكوژن و فرێی دەن بەڵام لەوكاتەدا بەهۆش دێتەوەو ڕا ئەكات دەمارچەی لێ را ئەكێشن ناوەستێ ڕائەكاتە بارەگای گۆرن بە پەلە ئەیگەیەننە سلێمانی بۆ نەخۆشخانە، وەك باسی ئەكەن هەڵۆ دزییەكی گەورەى لێ ئاشكرا بوە لە تەربیە بە برێك پارەی زۆر. زیاتر لە 40 ملوێن دینار بە بەڵگەوە،
نەوزاد ى كوری سیدگول معاون توبیە لە نەخۆشخانەی دوكان هەمو شتێكی بە دەستە.
ئەو ماڵە هەمو دوكان لێیان بێزارە تەنانەت خەڵكی یەكێتی زۆری لەبەلەر ئەوان بونە گۆران.
وە شێخیشن بەجۆرێك شێخ چێتی ئەكەن خەڵكی دوكان خەریكە بەهۆی ئەو جاش و سیحورانەوە هەمو شێخێكی پێش چاو كەوێت. ئەمەیە عەدالەت و داد پەروەری یەكێتی؟ ماڵیان لەسەر ئاوەكەیە لەگوندی سارتكە. لەو گوندە هیچ كەسێك خانوی بۆ تاپۆ نەكراوە تەنانەت عەرزەكانیشیان داگیر كراوەو لەسەر مسئولە دزو چاو برسیەكانی یەكێتی تاپۆ كراوە جگە لە هی ئەوان بۆیان تاپۆ كردون عەرزەكەشیان بۆ تاپۆ كردون و خانوەكانیشیان. خانوی هەژارێك لەنێوان دو كوری سیدگوڵدا بۆیان تاپۆ نەكردوە بەڵام ئەو بۆ خۆیو كورەكانی و زاوەیەكی كە ئەویش جاسوسێكی گەورەو ناسراوە لە دوكان ناوی تایەربۆكانی یە لە دەزگای زانیاری كار دەكات بۆیان تاپۆ كردون... ئایە مەسئولە دزەكانی یەكێتی ئاگاداری ئەوە نین؟؟ یا هەر كەسێك دزو درۆزن و ماستاوچی و جاسوس و جاشو كۆنە بعسی نەبێت و سەر بە حیزبی دەسەڵات نەبێت. ئەگەر بەرزترین بروانامەی هەبێت ناكرێ پلەیەكی وەزیفی پێ بدرێت؟ وەكو مرۆڤی پلە دو سەیر ئەكرێت....
ئەمە مشتێكە لە خەرمانی جاسوسی و دو رویی ماڵی سیدگول، چاوەرێی بەشی تر بن بە بەڵگەوە ............
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

