تۆ شەرم ناکەیت کە سەرۆکەکەت درۆزن بێت؟
12/12/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەو سەرۆکە درۆزنەی کە لەترسی ڕاپەڕینی ١٧ی شوبات بە تەلەفۆن هاواری دەکرد بۆ باوکی شەهید ڕێژوان و دەستی حاجی عەلی ماچ دەکرد چونکە هێشتاکە ئۆپۆزسیۆن پشتی بەردەکی سەراکانی ئازادی بەرنەدابوو ، پەیمانی پێدان لە ماوەی چوارمانگدا چاکسازی بنەڕەتی بکات ، چوارمانگ بوو هەشت و لەبری چاکسازی کوردستان و پارتی و پارتی و کوردستانی لەیەک مارەکرد و لە دوا قسەیدا ئەڵێت : پارتی بنەماڵە و کوردستان یەکێکن ، ئەوەی دوژمنی پارتی بێت ،دوژمنی کوردیشه ؟! لە پاش هەشت مانگ لە پەیمانە چوارمانگیەکەی نەوشیروانی لە گردەکە بێ تەقە چەککرد و لە بادینانیش چزووی یەکگرتووی دەرهێنا و لە هەولێریش بە خشکەیی ئەو تۆزە سەوزاییەی یەکیەتی لە حکومەتەکەی بەرهەمدا هەبوو بنەبڕی کردن ، لوتی کۆسرەتی لە دێگەلە شکاندو نەیهێشت بچێتەوە ماڵەکەی خۆشیەوە ، کلک و پەڕوباڵی نوسەران و ڕۆشەنبیرانیشی کرد ، ئینجا پێتان ئەڵێت ئەوە ئەرز و گەز ، پەیمانی چوارمانگەکەی چاکسازیم بەجێ ناهێنم و درۆم کرد و چیتان لەدەست دێت کام بارەگایە سەختە بابۆتان بسوتێنم ، کام گردەتان قایمە بە بێ تەقە سەرکردەکانی ریزدەکەم لەبەردەممدا کڕنۆش بەرن !
بەڵام ئەی تۆ ؟ ئەی گەل ؟ هەروا بە ئاسانی درۆکانی ئەو سەرۆکە درۆزنە قبوڵ ئەکەیت ؟ ئەگەر ئەوان بۆ بودجە و دەستەڵات ملیان کەچ کەن ، تۆ هەتە و نیتە دایکێکە نیشتمان ، چۆن لە ڕوت دێت لە ژێر سێبەری پیرە بەڕوویەکدا سەیرانێک بکەیت کە سەرۆکەکەت درۆی لەگەڵ ڕەگ و لق و گەڵاکانیدا کردبێ ؟ چۆن شەرم ناکەیت قومێ ئاوی ئەو خاکە بخۆیتەوە کە سەرۆکێکی درۆزن لەسەرچاوەوە دەستی ناپاکی تێ نابێ ؟ چۆن داوای باوەشێکی میهرەبان لەودایکە نیشتمانە ئەکەیت ، کە خیانەتی سەرۆکەکەتی بۆ بپۆشی ؟ چۆن ئەتوانیت داوای ڕاستگۆیی لە منداڵەکانت بکەیت لە کاتێکدا ئەو منداڵانە فێری چەپڵەلێدان بکەیت بۆ درۆکانی بابە مەسعودبارزانی . ... بەڕاستی سەیرە !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

