وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فا له په‌رله‌مان تۆڕدهن .
26/06/2010, 12:00 (GMT+1)

مه‌لا مسته‌فا جگه له‌وه‌ی که به‌چاره‌کی دیکتاتۆرێکی وه‌ك ستالینی نه‌کردوه بۆ میله‌ته‌که‌ی که‌چی ئێستا له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا وێنه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌بینرێ و له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان مانگانه ڕهشکهیهك دۆلاری شه‌هیدانه‌ی بۆ بڕدراوه‌ته‌وه. کێ هه‌یه بتوانێ نکۆڵی له‌وه بکا، که‌مه‌لا مسته‌فا جگه له‌نه‌هامه‌تی و براکوژی و ئاشبه‌تاڵ چی دی بۆ میله‌تی کورد نه‌کردوه!! که‌چی ماستاوچیان و زوڕناژه‌نانی بنه‌ماڵه فه‌رهه‌نگی شووره‌یی و دۆڕاندنیان ئاوه‌ژوو کردۆته‌وه‌و لێیان کردوین به باوکی ڕوحی کورد‌و له‌لوبنان و چه‌ندین شوێنی تر په‌یکه‌ری بۆ دروست کراوه‌و مانگانه پاره‌ی ئه‌م میله‌ته ئه‌کرێ بهقوڕکی قووڵی ئه‌م بنه‌مه‌ڵه‌یه.
په‌رله‌مانتارانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسێۆن له‌پێش هه‌مویانه‌وه لیستی گۆڕان پێوسته کۆتایی به‌و مه‌هزه‌له‌یه بێنن له‌نێو پهرلهمانداو به‌وه‌ی که وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فایان له‌پشت خۆیانه‌وه داناوه. ئه‌بێ ڕه‌وایه‌تی بۆ په‌رله‌مان و ده‌نگی خه‌ڵکی کوردوستان بهێننه‌وه، کێ ڕێگای پێداون ئه‌و وێنه‌یه له‌و شوێنه هه‌ڵبواسرێ؟؟
ئه‌و کاته‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ی نێو په‌رله‌مان لابرا، ئه‌وا ئه‌کرێ له‌جیاتی ئه‌و وێنه گه‌وره به‌زۆر سه‌پێنراوه، وێنه‌یه‌کی شکۆمه‌ندی شێخی نه‌مر وه‌یان قازی پێشه‌وا هه‌ڵبواسرێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

