جەلال هیچ رێزێك بۆبریارى مەكتەبى سیاسى دانانێت
19/05/2009, 12:00 (GMT+1)

كەچى جەلال تالەبانى هیچ رێزیكى نە بۆ كۆنگرە و نەبۆبریارى مەكتەبى سیاسى دانەنا چونكە هەردوو كۆمەلە هەریەكەو بەجیا كۆبوونەوەى پێكردن كەواتە مام جەلال هۆكارى بەش بەش بوونى پێشمەرگەیە گەروانەبێت خۆ سەرۆكى دانەبراوەكانى لەسلێمانى لەرێگا كەدەیویست تەسلیم ببێتەوە گیرا تاكو راپەرین تەنانەت لە راپەرینیش بەشدارى .نەكرد.سەیر لێرەیە یان ئەوتا مام جلال رێز بۆ مەكتەبى سیاسى دانانێ یائەوەتا هەریەكەو بەكەیفى خۆى گەمە بەچارەنووسى یەكێتیەوە دەكەن بۆ ئەوەى هەندێك پارەو پولى لێوەر بگرن ئەدى ئەوێ رۆژێ نەبوو جمیل هەورامى باسى لە كۆمەلەكە كرد گوتى 8000 ئەنداممان هەیە 9 لقمان هەیە جەنابیشت 9 سیارەت بۆر كرین و هەریەكەو بەبۆنەى 1 ى ئیار برى 100 دۆلاریشت بۆ سەرف كردن لە 17/ 5 وەستا فاروقى سەرۆكى كۆمەلەكەى تر بەجەنابتى راگەیان كە ئەوانیش 2320 ئەندامیان هەیە بۆ ئەوانیش برێكى زۆر پارەت سەرف كرد خۆت لەخۆت نەپرسى بۆ دوو كۆمەلە ؟ مەكتەبى سیاسى بریارى نەدا كە جیاوازى لەنێوانیاندا نەمێنێت بۆ دیسان برینەكان قول دەكەیەوە
زۆرجار باس لەوپێشمەرگانە كراوە كەپاش ئەنفال تەسلیم بوونەوە هۆكارەكانیش زۆرجار باس كراوە بەلام خۆزۆر ئاسانە كەبزانن ئایا ئەم ژمارە پێشمەرگەیەى وەستا فاروق باسى كرد راستە؟ ئەوەندە پیشمەرگەبوون وچەكى پێشمەرگانەیان لەشاندابوو تاكو راپەرین یان كەسانێك ئەوكات لە ئەروپا و كەسانێكیش لەناو بێشكە و كەسانێكیش كەلەدەورى مەسۆلەكاندا خۆیان قایم كردبوو كەسانێكیش بەهۆكارى جیا جیا نەیاندەتوانى بگەرێنەوە بۆ ناو حكومەت . سەریشم بۆ خەبات خۆراگرى ئەوپێشمەرگانە دادەنوێنم كەوا بەردەوام بوون لەكارى پێشمەرگانەدا توانیان ببنە رابەرى راپەرین بۆ خەلكى كوردستان .
پیشمەرگەیەكى دێرین .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

