جەلال و جەلالیەکان چاك ڕوی ڕەش و دزێویان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرابوە.
07/11/2009, 12:00 (GMT+1)

لە کوردستانی نوێی جەلالیەکاندا دوای ئەو تۆمەت و درۆ‌و بوختانەی لە پلینێۆمدا جەلال بۆ کاك نەوشیروانی هەڵبەست. لە ژێر ناونیشانی (بودجه‌ی كۆمپانیای وشه له‌تاریكیدا) جەلالیەکان وەك ئاغاکەیان بۆ بزواندنی هەستی خەڵک چەند نوسینێکیان بڵاو کردۆتەوە .
تیایدا هاتوە و دەڵێت. .. كۆمپانیاى وشه ئه‌گه‌ر چى له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیدا به‌ناوى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژى و كۆمپانیایه‌كى راگه‌یاندن خۆى راگه‌یاند، به‌لام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى كاركردنهیهوه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه كاریكرد، هه‌روه‌ها به‌پێشێلكردنى یاسا ناوچه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دارستان و سه‌وزایى سلێمانییان داگیركرد كهنرخى ئه‌م پێشێلكارییه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به(600$) شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى پێشێلكارییه‌كانى كۆمپانیاى وشه‌دا بیناى نوێى چاودێریى دارایى بوو كه به‌تایبه‌تی بۆ دامه‌زراوه‌ى چاودێریى دارایى هه‌رێم دروستكرابوو، به‌لام كۆمپانیاى وشه 2 نهۆمى ئه‌و بینایه‌ى داگیركردووه. كردوویانه‌ته باره‌گاى رۆژنامه‌كه‌یان به‌ناوى (رۆژنامه).
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كادیر‌و كارمه‌نده‌كانى گۆڕان و كۆمپانیاى وشه ئاگادارى چۆنێتى خه‌رجكردنى داهاتى كۆمپانیاكه‌یان نین، چونكه چه‌ندینجار داوایانكردووه سه‌رچاوه‌ى داهاتى ته‌له‌فزیۆنى (knn) ئاشكرا بكرێت، به‌لام سه‌رجه‌م بودجه‌و داهات و خه‌رجى كۆمپانیاى وشه له‌تاریكیدا ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه ئاگاداریه‌تی.
گرده‌كه‌ش موڵكى هاوولاتیانه .
بڕوانن ئەم جاش جەلالیانە چۆن ئەیانەوێ خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی کوردستان. لە کاتێکدا جەلال نەك تەنها گردێك بەڵکو دەیان گردو دەیان شوێنی خزمەتگوزاری و دەیان هەزار دۆنم زەوی خەڵکی کوردستانیان داگیر کردوە وەك گۆیژەو ئەزمڕو دەباشان . ناوچەی گەشتو گوزاری دوکان . قەڵا چوالان . بێجگە لەوانەش جەلال لە هەمو شار‌و قەزاو ناحیەیەك بەناوی بارەگای تایبەتی جەلال. جەلال ماڵی تایبەتی هەیە ئەوە جگە لەوەی کۆمپانیای نۆکان کە گەورەترین کۆمپانیایەو هێرۆی ژنی تاڵەبانی خاوەنیەتی. سەرەڕای دەرچونی تەندەری بێ منافس بۆی خەریکی دزینی سەرچاوەکانی ژێر زەویەو کەس نازانێ داهاتەکەی کە ساڵانە ملوێنان دۆلار قازانجیەتی. بۆ کێیەو چی لێدێ و ئەچێتە گیرفانی کێوە..؟
هەر لەم بڵاو کراوەی کوردستانی بەناو نوێ‌دا حاکمی قادری داوێن پیس و چرۆ شەهاب قسەیان تیا کردوە (ئازاد تۆفیقیش وه‌ك ئه‌ندامێكى ماستاوچی ناوه‌ندى درۆ‌و بوختانی یه‌كێتیی جاشەکانی جەلال ، باس له‌وه ده‌كات كه تائێستاش نازانرێت كۆمپانیاى وشه‌و لیسته‌كه‌یان سه‌رچاوه‌ى داهاتیان له‌كوێیه.
من بەو ئازادە کۆیلەو ماستاو چیە کە ورگی کەمێك لە ورگی جەلال بچوکترەو ڕۆژ بەوڕۆژگارە 24 سەعاتە لەسەر پارەی دزراوی میللەت سەرخۆشەو بۆگەن نەبێت لێی نایەت و هەمیشەش ئێخەو بەرۆکی کراسەکەی پاشماوەی شلەوبرنج و گۆشتی ڕابوردوی پێوەیە دەڵێم بۆ ئێوە دەزانن داهات و بودجەی ڕاگەیاندنە چەواشەکەتان لە کوێوە بودێت.؟ غەیری لەو سامانەی حیزبەکەتان و سەرۆکەکەتان لە قوتی خەڵکی کوردستانی ئەدزێ. ئێوە جارێ باسی ئەو شوێنانە بکەن کە جەلال و بنەماڵەکەی داگیریان کردوەو بزانن بایی چەندەو بۆ خەڵکی کوردستانی ڕونبکەنەوە کە داهاتی کۆمپانیای نۆکان چی لێدێت و ئەو لە سەدا 35 ملوێن دۆلاره‌ی کە جەلال لە بودجەی خەڵکی کوردستان لای ئەدات بۆ کێیە. ئەوجا وەرن باسی گردەکەو داهاتی کۆمپانیای وشە بکەن . بەڵام لە ڕاستیدا مەسەلە گردو مرد نیە بەڵکو ئێوەی جاش جەلالی نازانن چۆن وا لە کاك نەوشیروان بکەن بە زمانی ڕەق وەڵامتان بداتەوە تا ئەو درفەتە بقۆزنەوە جەنگێکی تری خوێناوی لە کوردستاندا لە پێناو گیرفانتانداو داپۆشینی بێ ئابڕوییەکانتان. بەرپا بکەن . خەیاڵتان خاوە. ئەو ئاواتەتان هەرگیز نایەتە دی. ئێوە کۆتایتان پێهاتوەو لێبونەوە. پێویستە خەڵکی کوردستان توڕتان هەڵداتە زبڵدانی مێژوەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

