له سلێمانی پارتی و یه‌کێتی بیری ئیرتیوازیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کار ده‌هێنن
20/07/2009, 12:00 (GMT+1)

دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه درۆیانه‌ی دایان به خه‌ڵکی هه‌ر له دامه‌زراندن و کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ناته‌واو و به‌خشینی ده‌مانچه‌و پاره لیستی کوردستانی به‌م شتانه‌وه نه‌وه‌ستاو به‌ته‌مایه رقی تینوی هاوڵاتیان به رێپێدان به هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئیرتیوازی تێر ئاو بکات
به‌ڵێ لیستی کوردستانی مزایه‌ده به سروشتی کورستان و ئاوی ژێر زهوییشهوه ده‌کات له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک بۆ لایه‌نگری له لیسته‌که‌یان له کاتێکدا ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی پێشێلکاری یه‌کی گه‌وره‌یه له هه‌مان کاتدا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ش بۆ داهاتوو دروست ده‌کات من ده پرسم ئایا بۆ جاران ده‌تان وت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام ئێستا نا
بۆیه لێره‌وه داوا له که‌سانی دڵسۆزی ئه‌م کوردستانه ده‌که‌م که به زوترین کات ڕێبگرن له هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئیرتیوازی بۆ پاراستنی کوردستان له هه‌ر کێشه‌یه‌ک و دانانی سنورێک بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مافیایه
به ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌ڵێم ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له خه‌تی دووه‌می ئاوی دوکان سه‌رفتان کرد کوا ئاوه‌که‌ی بۆ کێشه‌ی ئاوی سلێمانیتان پێ چاره‌سه‌ر نه‌کرد !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

