ئه‌مه‌ریکا له رێگای هاری شود و ئه‌وانی دیکه..حوکمی به‌عس بۆ کوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. هاری شووده‌کان له رێگای پاراستن و زانیاری،
24/04/2011, 12:00 (GMT+1)

8 ساڵ به‌سه‌ر ئازادبوونی عێراق تێپه‌ڕیوه ، ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ئه‌رکه‌ی که بۆی هاتبوو ، به‌ته‌واوی نه‌یتوانی جێبه‌جێ بکا ، له جیاتی سه‌ددامێک دووان ، له جیاتی قوسه‌ی و عودده‌یی ، ده‌یان ، له جیاتی هێزی ئه‌منی عێراقی ، ده‌یان ده‌زگای پاراستن و زانیاری و دژه تیرۆر و زێره‌ڤانی ئێستا له هه‌رێمی کوردستان له سایه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوونی هه‌یه.
هاری شودد که ئه‌مه‌ریکا رێگه‌یداوه ببێ به راوێژکاری ئاسایشی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ،وه‌ک مایکڵ رۆبن ده‌ڵێت: ئه‌و بنه‌ماڵه فێر ده‌کات که چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
ئه‌و توندووتیژییه‌ی هی پلانه‌کانی ئه‌وه ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و ده‌زگا تیرۆریسته‌که‌ی پاراستن رۆژانه جێبه‌جێی ده‌کات.
فه‌رموون ئه‌گه‌ر ئۆباما دژی معومه‌ر قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د رۆژانه قسه‌ی هه‌یه ، سه‌رکۆنه‌یان ده‌کات ، به‌جۆرێ بۆ لیبیا ،کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رازیکرد تا هێز دژی قه‌زافی به‌کارببات بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌کان،ئه‌ی بۆ کوردستان چی به‌ده‌سته‌وه‌یه ؟!. پێمانوا نییه هیچ ، ئه‌وه‌تا چاوپۆشی له ئه‌و هه‌موو تیرۆر و ره‌شبگیرییه و کپکردنی ئازادییه‌کان و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌وانان و مامۆستا و خویندکارانی زانکۆ ده‌کات و نایانبینێ و، وا ده‌زانێت هه‌رێمی کوردستان شامی شه‌ریفه!.
گه‌وره مافیا و بازرگانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له گارنه‌ر و ناب و زاڵمای خه‌لیلزاد له رێگای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه ده‌ستیان ئاوه‌لاکراوه بۆ دزینی نه‌وتی خه‌لکی کوردستان و له‌و لاشه‌وه ئه‌وان راپۆرتی باش باش له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌ده‌نه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا ، کوردستان ده‌شوبهێنن به عێراقێکی دیکه!.
با یه‌کێ له ئامۆژگارییه‌کانی هاری شودد و ئه‌مه‌ریکییه‌کانی نێو هه‌ریمی کوردستانتان بۆ باس بکه‌ین . بزانن چۆن پییانده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی نه‌مێنێت پێویست ده‌کات تیرۆر و تۆقاندن بچێنن له نێو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ستانده‌ر یه‌کێکه له ده‌رهاویشته‌کانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا که دژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت..ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود پستئه‌ستوور نه‌بێت به ئه‌مه‌ریکا چۆن به‌عسئاسا هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر مالان و خه‌ڵکی داه‌رکاری ده‌که‌ن.. فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌ی ستانده‌ر:
له هه‌ولێر دیارده‌یه‌كی ترسناك و تۆقێنه‌ر سه‌ریهه‌ڵداوه
24/4/2011
ستانده‌ر: هه‌ولێر
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له هه‌ولێر كۆمه‌ڵه كه‌سێك به‌ناوی گروپی ته‌ئدیب به شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه به‌ناوی وه‌ره‌قه‌ی كاره‌با بانگى خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و پاشان داركاری ده‌كه‌ن و به‌هه‌مووان لێیده‌ده‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك دێت و قه‌رباڵغ ده‌بێت ئینجا ڕاده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و ئه‌و گروپه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كه‌سایه‌تی ناسراوی هه‌ولێر (شێخ قادر) و پاشان له‌و كه‌سایه‌تیه‌یان داوه‌و برینداریان كردووه.
هه‌ندێك له خه‌ڵكی ده‌لێن ئه‌و گروپه سه‌ر به ده‌سه‌لاته‌وه له لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ڵێت ئێمه ئاگامان له‌و گروپه نیه‌و ڕه‌نكه باندێك یان تیرۆرست بن، تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و گروپه ئاشكرا نه‌بووه ئاخۆ سه‌ر به‌كێیه؟!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

