فه‌رهاد قه‌ڵاچۆلانی و داده هێرۆی و کاسب کارانی به‌ر مه‌حکه‌می سلێمانی!
20/06/2009, 12:00 (GMT+1)

1-کاکی ده‌نگ زۆڵال، به‌شان و باڵی که‌رکوک و شوێنه دابڕاوه‌کانا هه‌ڵ ئه‌ده‌ی من لێت ئه‌پرسم چه‌ند جار هاتی و هه‌ر هیچ نه‌بێت له پشتی عه‌ینه‌که ڕه‌شه‌که‌ته‌وه سه‌یرێکی ئه‌و خێمانه بکه‌ی که خه‌ڵکه‌کانی ناوی پێنج ساڵه ئاوه‌ره‌ی سه‌ر خاکی خۆیانن و وه ئه‌م دیمه‌نه بۆداده هێرۆت باس بکه‌ی؟
2-ئه‌توانی پێمان بڵێیت کێ هه‌قی به تۆ داوه که هاوار بکه‌یت و باسی داد و بێ دادی هه‌ژاران و کاسب کاران بکه ی و شیوه‌نی هه‌ق خوراوان بکه‌ی؟
ئه‌توانی پێمان بلێیت چیت له‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌ویه درووست کرد که داده هێرۆت له به‌شه میراته‌که‌ی باوکی پێشکه‌شی کردی؟ وه چۆن قه‌ره‌بووی سه‌وزه فرۆشه‌کانت کردوه که نانی مناڵه‌کانیان له‌و شوێنه په‌یدا ئه‌کرد؟ ئایه ئه‌م زه‌ویه‌ت کرد به رێکخراوی خێرخوازی بۆ ژن و منالی ئه‌نفال کراوه‌کان و قه‌ره‌بووی سه‌وزه فرۆشه‌کانیشت کردوه‌وه؟ یان کردت به عیماره و سه‌وزه فرۆشه‌کانت به‌ر شه‌ق دا؟ ئه‌گه‌ر تۆ داد‌و بێدا‌دی بکه‌ی بۆ هه‌ق خوراوان، ئه‌ی ئێمه دادی خۆمان به‌رینه لای کێ؟ که‌رکووکی وته‌نی "خه‌ڵک که شێت بوو ئه‌یبه‌نه سه‌ر ئۆمه‌ر مه‌نان ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆمه‌ر مه‌نان شێت بوو بیبه‌ن بۆ کوێی"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

