هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی كوردێك بێ ماف له هه‌ڵبژاردن
15/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ڕوانگه‌ی یه‌كه‌م:
له هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق له ساڵی ٢٠٠٥ ڕه‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ڕۆلی گرنگیان هه‌بوو بۆ دابین كردنی 5 كورسی بۆ لیستی كوردستانی به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاو كرانه‌وه،. ئه‌م كورسیانه پاڵپشتی زۆرتریان به‌خشی به ئه‌م لیسته بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌نگیان هه‌بێت له هاوكێشه سیاسیه‌كان. ئه‌و پێشه‌كیه بۆیه باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی ده‌نگی ڕه‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له هاوكێشه سیاسیه‌كان ده‌ربخه‌م. فه‌رامۆش كردنی وه یان ڕێگه پێنه‌دان ،به هه‌ر بیانووه‌ك بێت، به ئه‌م ڕه‌وه‌نده زه‌وت كردنی
مافێكی هه‌ره سه‌ره‌كی تاكی كوردستانیه بۆ ده‌ربڕینی ڕاوو بۆچوونی. به گوێره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌سمی هۆی ته‌كنیكی وه كه‌می كات بوونه‌ته هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ئه‌م ڕه‌وه‌نده له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان. ڕاسته ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه‌ی كوردستان ده‌ژین زیاتر ئاگاداری وورده‌كاریه‌كانی
ژیانی ڕۆژانه‌ن، به‌ڵام ڕه‌وه‌ندی كوردی كه زۆربه‌یان له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا وه ئووسترالیا ده‌ژین. وه له‌م وڵاتانه دیموكراتیه‌ت ڕیشه‌ی كێشاوه وه به شێوه‌كی ڕاسته‌وخۆ وه یان ناڕاسته‌وخۆ بیرۆكه‌ی دیموكراسیه‌ت و ژیانی دیموكراسی كاریگه‌ری له‌سه‌ریان
هه‌یه. ئه‌م ڕه‌وه‌نده ده‌یتوانی تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ر بووایه له سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ماوه‌یه‌كی درێژه پلانی بۆ دانراوه وه ده‌زانرێ له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌كرێ، كه‌چی ئیش بۆ ئه‌مه نه‌كرا وه له‌ئه‌نجامدا ده‌یان هه‌زار بگره چه‌ند سه‌د هه‌زارێك له‌م
له‌م مافه بێبه‌ش بوون.
ڕوانگه‌ی دووه‌م:
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو جیاوازه له چه‌ند هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو. له ڕوانگه‌ی منه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك وه یان پێشێل كردنێك سیمای دیموكراسیه‌تی پێوه‌یه وه كه‌سایه‌تی وه لیسته جیا جیاكان به گوڕێكی گه‌رم خه‌ریكی پڕوپاگه‌نده‌ن بۆ خۆیان. هه‌رچه‌نده هه‌ر لیسته‌و كه‌سایه‌تیه به گوێره‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری و توانای ماددی ده‌توانن زیاتر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ڕێك بخه‌ن زیاتر كه‌ناڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاڵپشتی خۆیان. ئه‌مه‌ش به لای منه‌وه شتێكی ئاساییه. بۆ نموونه من خۆم له مانگی ٦/٢٠٠٩ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا له یه‌ك له بنكه‌كانی ده‌نگدان وه‌ك كارمه‌ندێك به‌شداریم كرد وه له لیستی هه‌ڵبژاردن ده‌یان لیستم به‌رچاو كه‌وت كه له ئه‌ڵمانیا خۆیان كاندید كردبوو كه گوێم له ناویان نه‌بووبوو.
تاوه‌كو ئێستا به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه. به‌ڵام ده‌شبێت بزانین كه پڕۆسه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌مه (ده‌توانم لێره وه‌ك ئه‌وه‌ی پیشان بده‌م كه قوتابیه‌كی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی كۆتای ساڵ خۆی ئاماده ده‌كات وه ده‌خوێنێت).
قۆناغی دووه‌م بریتیه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه تا چی ڕادده‌یه‌ك ڕاستگۆ وه شه‌فاف ده‌بێت (ده‌گه‌ڕیمه‌وه بۆ نموونه‌ی قوتابیه‌كه ئایا قوتابیه‌كه قۆپیا ناكات؟ ته‌ماشای ئه‌وانه‌ی ته‌نیشت خۆی ناكات..وه..وه..). وه قۆناغی كۆتایی كه له هه‌موویان
گرنگتر‌و هه‌ستیار تره. ئه‌ویش له دوو خاڵ خۆی ده‌بینیته‌وه: یه‌كه‌میان بریتیه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن تا چی ڕادده‌یه‌ك لیسته‌كان به زوویی دان به ئه‌نجامه‌كاندا ده‌نێن، به تایبه‌تی لیسته دۆڕاوه‌كان. چونكه له‌و ووڵاته‌نه‌ی كه دیموكراسیه‌ت
ڕیشه‌ی نه‌كێشاوه زوو به زوو پاش دۆڕاندن توومه‌تی ساخته‌كاری ده‌ده‌نه پاڵ لیسته براوه‌كان. دووه‌میان گوواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، كاتێك ئه‌و لیسته‌ی حوكم ده‌گێرێ دۆڕاو بێت وه حوكمه‌كه به هێمنی بداته ده‌ست لیستی براوه. ئه‌مه‌یان زۆر زۆر هه‌ستیاره
له كوردستاندا له به‌ر زۆر هۆ، گرنگتریان هێزی جه‌كدار وه ئاسایش ئه‌گه‌ر چی له ڕواڵه‌تدا سه‌ر به حكومه‌تن به‌ڵام له واقیعدا هێزی چه‌ند لیستێكن. جا به‌ڕای من ده‌بێت هه‌موو قه‌واره سیاسیه‌كان و كه‌سایاتیاكان و میدیا زۆر به هۆشیاری مامه‌ڵه له گه‌ڵ
ئه‌م قۆناغه بكا وه به هۆشیاری وه پیشه‌یی مامه‌ڵه بكه‌ن.
ڕوانگه‌ی سێیه‌م:
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن وه پڕۆگرامی لیسته جیاجیاكان وه كه‌سایه‌تیه‌كان به‌گشتی پڕن له قسه‌ی جوان و به‌ڵێنی زۆر‌و بریقه‌دار كه هه‌ر هه‌موویان وا پیشان ده‌ده‌ن كه هاووڵاتی ده‌نگده‌ر سه‌رو سامانه وه هه‌موو شته‌ك ده‌كرێت وه هه‌وڵده‌درێت بۆ
خۆش گوزه‌رانیان. تاوه‌كوئێستا شته‌كی ئاسایی وه جوانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له قسه‌ی لیسته‌كان به ڕوونی نابینرێت ئایا چۆن ئه‌م به‌ڵێنانه جێ به‌چی ده‌كرێن؟ كام میكانیزم بۆ گه‌یشتن به‌م به‌ڵێنانه به‌كارده‌هێنرێ؟ كام تیۆری له بواره جیاجیاكان به‌كارده‌هێنرێت؟
چی ڕێگر بووه له‌به‌رده‌م جێبه‌چی نه‌كردنی تاوه‌كو ئێستا؟ وه یان كاتێك یه‌كێك تاوانبارده‌كرێت كه كاره‌كانی به هه‌ڵه كردووه؛ ئایا چی گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه كه ئه‌م لیسته‌ی تر باشتری ده‌كات؟ ئه‌مانه هه‌مووی كه‌لێنی ڕوون و ئاشكران له‌به‌رنامه‌كان.
بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا كه له مانگی ٩/٢٠٠٩ هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌كرێت هه‌ریه‌كه له حیزبه‌كان به‌رنامه‌یان ده‌خه‌نه ڕوو چۆن ژیانی ئێستا خۆشتر بكه‌ن وه گه‌ره‌نتی ژیانی نه‌وه‌كانی داهاتووش بكان. خۆ ئێستا ئه‌ڵمانیا له توانای هه‌یه زۆر خۆشتر بژیین
به‌ڵام هه‌رده‌م چاویان بۆ نه‌وه‌ی داهاتووه نه‌وه‌ك غه‌دریان لێ بكه‌ن. به‌رنامه هه‌رده‌م بۆ ١٠ وه یان ٢٠ ساڵ داده‌ڕێژن وه هه‌ر هه‌مووی له خزمه‌تی خه‌لكدا. له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌ڵمانیا وه كوردستان به‌راورد كردنیان هه‌ڵه‌یه...منیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم نه‌خێر!
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ژێر حوكمی دیكتاتۆری هیتله‌ر ده‌رچوو كه دڕنده‌ی ئه‌م بۆ بچووك پێش گه‌وره ئاشكرایا...وه به هۆی دڵسۆزی پێشه‌واكانیان توانیان له‌م فه‌لسه‌فه‌ی تۆقان و شه‌ركه‌ری بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و
دیموكراسی بگۆڕن. دووه‌میان ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌ماشای كوردستان بكرێ له زۆر لایه‌نه‌وه پێشبركێی ئه‌وڕوپا و ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن: بۆ نموونه خانوو، ئۆتۆمۆبێل، كه‌ل و په‌لی ماڵ، مۆبایل، ته‌ره‌فی ژیان،....ئیتر بۆ چاو له دیموكراسیه‌ت و پرۆسه‌كه‌یان نه‌كرێت؟
ڕوانگه‌ی چوواره‌م:
بوون له كورسی حوكمڕانی وه له شوێنی به‌رپرسیه‌ره‌تی ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌یه له هه‌مان كاتدا پیرۆزه. كه خه‌لك ده‌نگ ده‌دات به كه‌سێك یان حیزبێك ئه‌وه متمانه‌ی خۆی ده‌دات پیێ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بكات. به‌ڵام شتێكی ئاساییه له گه‌ڵ باشی حوكمڕانه‌كه
بۆ ماوه‌یاك له ماوه‌كی تر به هۆی جیا ده‌نگی په‌ێ ناداته‌وه. بۆ نموونه (ڕۆزفلت، چه‌رچل؛ دیغۆل) سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی وه سیاسی به‌رز بوون له جه‌نگی جیهانی دووه‌م وه هۆی سه‌ره‌كی بوون له به‌زاندنی هیتله‌ر وه كۆتای هێنان به شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش ئه‌مانه هه‌موویان پاش شه‌ڕ هه‌ڵبژاردنیان دۆڕاند وه له حوكم نه‌مان...وه وه‌ك په‌یڕه‌وێكی دیموكراسی ئه‌و هه‌قه‌یان نه‌دا به خۆیان كه به میلله‌ت بڵێن ئێمه ئێوه‌مان ڕزگار كرد. چوونكه میلله‌ت ده‌بێت ده‌نگ به به‌رنامه وه ئه‌زموون بدات نه‌ك
ڕابردوو. له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێت میلله‌ته‌كه‌مان فێر بكرێت وه رێگای پیشان بدریت كه چۆن به‌رنامه‌و پڕۆگرام هه‌لسه‌نگێنێ.
وه‌ك تاكه كه‌س هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌خوازم وه ئومێده‌وارم هه‌مو لایه‌نه‌كان زۆر به هۆشیارانه وه به هه‌ستێكی لێپرسینه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه ڕووی شارستانیه‌ت پیشانی چاودێران بده‌ن كه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه دوژمن پێش دۆست
له نزیكه‌وه بۆی ده‌ڕوانن.
(هانۆفه‌ر/ئه‌ڵمانیا)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

