لە یادى 23 ساڵەى كارەساتى ئەنفالدا (عەدنان و محمود سەنگاوى) چیان كرد ؟
26/04/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئەو كەسانەى كە عەدنان و خولە چەقۆ لە نزیكەوە ناناسن ڕەنگە بڵێن ئەمە كارێكى باش و ئاسایى و ئینسانییە ! بەڵام لاى هەموو خەڵكى گەرمیان سیناریۆى لەو جۆرەو قسەو وتارى بازاڕى چەواشە كارانە شتێكى شاراوە نییە و زۆر باش دەزانین هەر ئەو ڕۆژە بە فەرمانى لاهور برازاى جەلال تاڵەبانى و عەدنان و خولە چەقۆ لە سەعات 8 ى بەیانى بە سەیارەى پاترۆڵ نیسان وە بە سەیارەى قەمەرەى مارك كە ژمارەو تابلۆى دیفاع واتە وەزارەتى بەرگرى لێدراوە هەڵئەكوتنە سەر نوسینگەى ئاڵو وێرى دراوى ( یڵدرم و على ) ناوێك كە شەریك بوون لە دووز خورماتوو.. بە دەست و چاو بەستراوى (یڵدرم) دەڕفینن و ( 630) ملیۆن دینارى عێراقى لێ دەسێنن و لە ناوچەى زنانە فڕێى دەدەن .
دواى چەند سەعاتێك یڵدرم لە ڕێگەى ماتۆڕ سوارێكەوە خۆى دەگەیەنێنێتە ناو شارو خەبەرى ئاسایش و پۆلیس دەدات . لەلایەن ئاسایشى گەرمیان و بە تایبەت بەڕێوەبەرەكەیەوە هەوڵى جددى ئەدرێت بۆ دەسگیركردن و ئاشكرا كردنى ئەو باندە , بۆ ڕژى دوایى واتە 15/4/2011 باندەكە ئاشكرا دەكرێت و مەسئولى باندەكە كە ناوى (حسین ئیسماعیل شورتە) یەو پلەكەى نەقیبە لە دژە تیرۆر و لێپرسراوى پاسەوانەكانى عەدنانى حەمەى مینایە هەمان ڕۆژ لە بەڕیوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان بەند دەكرێت وە لەبەردەم لێكۆڵینەوەى ئاسایش و دادوەرى سەربە ئاسایشدا نەقیب حسین دان بە تاوانەكەیدا دەنێت و ناوى تەواوى باندەكە كە بریتیبوون لە (7) كەس ئاشكرا دەكات كە ئەمانەن
ناوەكان
1. . رائد خەلیل ئیبراهیم مستەفا (هەژار) /لێپرسراوى بەشى زاڵگەكان / ئاسایشى گەرمیان
2. نەقیب حسین ئیسماعیل شورتە / ئەفسەر لە دژە تیرۆر / كەلار.
3. ملازم گۆرن بەرزان / ئەفسەر لە دژە تیرۆر /كەلار كەركوك .
4. حیدر عبولڕەحمان / ئەفسەر لە دژەتیرۆر / كەلار .
5. ئەرجومەن جەلال ئەحمەد غەریب / ئەفسەر لە دژەتیرۆر / كفرى .
6. سالار قادر / ئەفسەر لە دژە تیرۆر / كفرى
7. هاشم كەریم فارس / سەر بە دژەتیرۆر / كفرى .
شایانى باسە بۆ زیاتر ئاگادارى و بەرچاو ڕوونى هەموو ئەو كەسانەى ئەم بابەتە ئەخوێننەوە ئەتوانن ڕاستەوخۆ بچن خاوەنى ئەو نوسینگە ببینن و بیدوێنن و ڕاستیەكان لە خۆى وەرگرن ..
ئەمەیە شوناسى ڕاستەقینەى عەدنان و خولە چەقۆ ى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى (ى ن ك) و ئەو باندەى كە لە ساڵى 1991 ەوە دەیان خەڵكى بێ دیفاع و بێ گوناهى گەرمیان بوونەتە قوربانى دەستى ڕەشى ئەمانە كە تەنها بۆ مەرام و بۆ گیرفان و ئەهوائى شەخێى ئەمانەو هیچى تر .
ئەم باندە هەر بە ئەمرى ئەم جەنەراڵە نەخوێنەوارانە چەندین كارى لەم شێوەیان ئەنجام داوە بۆ نموونە ڕفاندنى بەڵێندەر (عەدنان خورشید) لە خانەقین . وە هەروەها ڕفاندنى بەڵێندەرێكى تر لە ڕێگاى (كفرى دووز) دواتر ئاشكرابوونى بە دەست و چاو بەستراوى لە ماڵى هەژاردا لە كەلار .
هەروەها ڕفاندنى (خالد احمد على) كوڕى ئەحمەد حاجى فاتم كە سەرمایەدارە لە كەلار و وە ئازاد كردنى لەلایەن ئاسایشەوە لە خانەقین وە هەروەها ڕفاندنى كوڕى حاجى بەكرى مەعرەز و كوڕى حاجى محەمەد بامۆكى و كوڕى شێخ قادرى چوێسە لە سلێمانى و ئاشكرا بونیان لەلایەن ئاسایشى پارتیەوە . بەڕاستى گورگن و لە پێستى مەڕدا ئەژین ! بە دزینى عەرزە و قۆرخ كردنى بازاڕ و تاڵانكردنى نەوتى ژێر زەوى و هەڵلوشینى نەسریەى حیزب تێر ناخۆن ! چاوتان لە سەر و ماڵى خەڵك بڕیوە و ڕۆژانە ئەمە كارو ڕەفتارتانە و فرمێسكى تیمساحى و قسەى بازاڕى بۆخەڵك و میدیا درۆزنەكانتان دەكەن ! ئەمەیە ڕەفتارى ئێوەو ئاغاكانتان و ئەتانەوێت ئەو عەیب و عارەى خۆتان و دەستە سورو چەورەكانتان بە خوێنى هەژاران بە پیاوێكى شەخسیەت باڵا و نەفسیەت باڵاى وەكو نەوشیروان مستەفا دا بساون ! ئەمە لاى خۆتان ئەبێ وابێ بەڵام ڕۆژى حساب لاى گەرمیانیەكان و خەڵكى كوردستان شتێكى ترە و ئەو ڕۆژەش ئینشا اڵڵە نزیك دەبێت بۆتان .. هەموو ئەو تاوانانەى كە لە سەرەوە باسمان كردن مەلەفەكانیان لە دادگاى كەلار دا شاهیدن لە سەرتان و بە بڕیارى قەرە قوشى ئێوە لە دادگا ڕاگیراون بەڵام نەدڕێنراون ڕۆژێك دێ هەمووتان بچنە بەردەم دادگا جا ئەو كاتە بتوانن وەك ئێستا و هەر بەو ئسلوبە بازاڕییە و بە پشتیوانى حزب خۆتان لە چنگى عادیلانەى دادگا ڕزگار بكەن ................
خەمخۆرێكى هۆزى جاف لە گەرمیان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

