دوو دزە زەبەڵاحەكەى مام جهلال لەبەغدا بناسن
28/06/2009, 12:00 (GMT+1)

یەكەم /كاتێك سەرۆك كۆمار خەڵات وپاداشتى كەسێك دەكات ئەو دووانە بەئەمانەتەوە ئەو شتە دیارى كراوە ناگەیەننە خاوەنەكەى گەرپێویستى كرد بەڵگوكانیش بڵاودەكەینەوە .
دووەم/ئەو لیواو بەناو فەوجانەى بۆ پارێزگارى سەرۆك كۆمار دانراون نەلیوان ونەفەوجن وەرن تەملشاكەن هەموویان لەبرساندا زەرد هەڵگەراون هێندە ئاوە بۆگەنەكەى دیجلەیان دەرخوارد دراوە تووشى دەیان نەخۆشى وعیللەت بوونە برسێتى وبێزارى باڵى بەسەر هەیەكەیاندا كێشاوە گەر ببینى چۆن لەبن ئەو دارەخورماو سێبەرانە چۆن مێش تێیداون ولارو پاڵ لێى كەوتوون بەزیت بەحاڵیاندا دێتەوەو سەرت سوور دەمینێ .كاتێكیش نەخۆش دەكەون ودەبرێنە نەخۆشخانەى لیوا دختۆرە لەو دووانە دزو جەردە ترەكەى بەناو دختۆر خەلیل لێیان توورە دەبى وبەقسەى سووك وناشیرین رەوانەیان دەكاتەوە بێئەوەى چارەسەریان بكات چونكە خۆى جگە لەوەى شەریكى نزارو شاڵاوە لەهەموودزىو راوە رووتەكاندا دختۆرى رەقابەى خواردنى لیواكانیشە و زۆر بێویژدانانە گوێ بەپاك وتەمیزى نادات وچاولەخراپترین جۆرى خورادنیش دەپۆشێت ێونگە شەریكە.
هەربۆیە لەمانگى پێنجدا ترومبێلێكى جۆرى بایجیرۆى مۆدێل 2009ى لۆ دەكرن وهەردواى ئەوەش شەش سەیارەى وەنەوشەى 2009 لۆ نزارو شاڵاوى گەورە دز دەكرن .بۆ ئاگادارى هەموو لایەكیش گرینى ئەو هەموو ترومبیلانە بەپارەى ئەو سەربازانەى لیواكانى سەرۆكایەتى كۆمارەو بەردەوام وەك پیاوەتییەكیش بەسەر ئاوى حەمامەوە ئەو دوودزە پێشكەشى ئەفسەرو فەرماندەییەكانى فەرماندەیى دەگەن . كاتێگیش ئەو هێزانەى سەرۆك كۆمار لەكاتى كۆكردنەوەى وەجبە لە نزیك فەرماندەیى گشتى وبارەگاكانیان لەناو سەیارەكانیان دەخەون و هێلكەى كوڵاولەگەل خۆیان دینن بۆ ریگا چونكە رێگاى سلێمانى بەغداد زۆر دوورە .
سێهەم/سەبارەت بەدزینى بەنزین وگازی لیواكانیش مانگانە بەتەنكەرى بچوك بچوك دەیبەنەوە سلێمانى وبەناوى بردنەوەى بۆ ماڵى مام جەلال وقەلاچوالان لەبازارى رەشدا دەیفرۆشنەوە بێ ئەوەى كەس پێیان بزانێت .
چوارەم/سەرەراى بوونى دەیان ئەفسەرو عقید روكن وپلەدارلەلیواكانى سەرۆكایەتى كۆمار نزارى مەكتەبى سەرۆك كۆمار برایەكى خۆى كردووەبە ئامر لیواى دوو بێئەوەى لەژیانیدا تەقەیەكیشى كردبێت یان ماندوو بووبێت .
بۆیە لەكۆتایدا داوام لەجەنابى مام جەلالە كەچیتر نەهێڵت لەسایەى ئەو دوو دزو گەندەڵو مافیایانەوە سوكایەتى بە سەربازەكانمان بكرێت وهەڵس وكەوت ورەفتارە قێزەونەكانى ئەوانەش كاریگەرى خراپیان بۆسەر خۆتان ویەكێتى نیشتملنى كوردستانیش هەیە داواكارین كەئەم داواكارییە دەنگى نارەزایى زۆربەى هەرە زۆرى سەربازو ئەفسەرى فەوج ولیواكانى بەرێزتانە بودوادا چوونى بۆ بكەن وراستییەكان بۆ هەمووان ئاشكرا بكەن.چونكە ئەم كارە دزێوانەى شاڵاوو نزار لاى هەمووو كەس روونو ئاشكرایەو كەسێكیش نییە بەراستى وبێ ترس بیگەیەنێتە خودى مام جەلال باشترین رێگەش تەنها ئەم سایتەم بەشیاو زانى ئەم زەنگە ترسناكەى تیدا لى بدەم..
ئەفسەرێكى لیواى سەرۆكایەتى كۆمار
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

