ئه‌و نووسه‌رانه‌ی راگه‌یاندنی کوردی‌یان کردووه به پێگه‌ی دزینی هزر
18/01/2011, 12:00 (GMT+1)

که ئه‌مه لینکی هه‌ر سێ به‌شه‌که‌یه‌تی:
به‌شی یه‌که‌م:
http://www.penusakan.com/kur/xor-bedewri-zewida-deswrietewe-mirawdeli-1.htm
به‌شی دوه‌م:
http://www.penusakan.com/kur/saleh-mirawdaly-beshy-dwem-ba-aqly-party.htm
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی:
http://www.penusakan.com/kur/saleh-mirawdaly-ba-aqly-partybeshy3.htm
له ڕێکه‌وتی 28-11-2010 شدا،له ڕۆژنامه‌ی هاولاتی، به‌ڕێزێک به‌ناوی (سواره سه‌باح) له ژێر ناوی (کڵیسای دوێنێ و حیزبی ئه‌مڕۆ) وتاریکی بلاوکردۆته‌وه که ئه‌مه لینکه‌که‌یه‌تی:
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=628&Besh=Aburi&Cor=9
دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه،له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا،وا تێگه‌یشتم که ئه‌و بابه‌ته زۆر له‌و بابه‌ته‌ی من نزیکه،که پێشتر به چه‌ند به‌شێک بڵاوم کردۆته‌وه،دوای پێداچونه‌وه‌یه‌کی ورد‌و به‌راوردکردنی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که،هه‌روه‌ها هه‌ردوکیانم نارد بۆ چه‌ند هاوڕێیه‌کم،که شارازایی زیاتریان له بواری فیکر و نوسیندا هه‌یه،هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بون،که ئه‌و نوسه‌ره‌ی له هاوڵاتی بابه‌ته‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه،دزیه‌کی فیکری کردوه،خۆ ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌کی به سود وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته بدایه هیج گومانێک نه‌ده‌بو،به‌ڵام بلاو کردنه‌وه‌ی به‌و جۆره ده‌چێته چوارچێوه‌ی دزیه‌وه.
هاوڵاتی وه‌کو پێگه‌یه‌کی ئازاد،هه‌میشه خۆشه‌ویست بوه له لام،ئێستاش هه‌ر خۆشه‌ویسته،به‌ڵام ده‌بوایه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م پێگه‌یه،وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان و جۆری نوسه‌ره‌کان بکه‌ن،چونکه لێره‌دا مه‌به‌ستم بابه‌ته‌که‌ی خۆم نیه،که به‌ناوی که‌سێکی تره‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه،چونکه که‌سانێک که توانستی هزری و تێگه‌یشتنیان پێنه‌گه‌یشتبێ،ناکارن به‌و جۆره هه‌وڵانه جێگه‌ی خۆیان له ناو میدیادا بکه‌نه‌وه،مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه،له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌وڵانه جۆرێک بن بۆ لێدان و نابوتکردنی پێگه‌که که هاوڵاتیه،نابێ ستافه‌کانی هاوڵاتیش ئه‌و جۆره هه‌وڵانه به هیچ و که‌م بایه‌خ وه‌رگرن،چونکه کورد گوته‌نی(به‌ردی بچوک به‌ردی زۆر گه‌وره ڕاده‌گرێت).
ڕه‌خنه‌ی من بۆ به‌ڕێزانی هاوڵاتی ئه‌وه‌یه،دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌که‌یان،ده‌ستبه‌جێ ئاگادارم کردنه‌وه،هه‌روه‌ها لینکی هه‌مو به‌ش و بابه‌ته‌کانم بۆ ناردن،به‌ڵام به‌داخه‌وه،ئه‌وه ساڵ تێوه‌ر سوڕایه‌وه،ئه‌و به‌ڕێزانه وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه،بۆیه‌ش ویستم ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بنوسم،که هاوڵاتی نه‌بێته پێگه‌یه‌ک بۆ دزینی یان دروینی هزر.
ئه‌مه‌ش کۆپی ئه‌و ئیمه‌یڵه‌یه که بۆ هاوڵاتیم ناردوه له 02-12-2010
هڕێزان ستافی هاوڵێتی سڵاو...به‌ڕێزێک له هاوڵێتی بابه‌تێکی بڵێوکردۆتهوه که ئه‌مه لینکه‌که‌یه‌تی
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=628&Besh=Aburi&Cor=9
من وای تێگه‌یشتم ئه‌و به‌ڕێزه ڕێک هاتوه کاکڵه‌ی بیرۆکه‌ی وتارێکی منی بردوه و به شێوازێکی تر دایڕشتۆته‌وه، پێشتر ئه‌و بابه‌ته‌م به سێ به‌ش له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆماندا پێنوسه‌کان بڵێوکردۆتهوه،به بوخچه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌شی یه‌که‌می وتاره‌که‌تان بۆ ده‌نێرم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لینکه‌که‌م نه‌دۆزیه‌وه، به‌شی دوه‌م و سێیه‌میش له خواره‌وه لینکهکهیتان بۆ ده‌نێرم، خۆتان به‌راوردی هه‌ردو وتاره‌که بکه‌ن و ئه‌رک نه‌بێت وه‌ڵامم بده‌نه‌وه،به جێهێشتنی ئه‌م ئه‌رکه‌ش ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستی پێگه‌که‌ی ئێوه‌یه.. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا... ساڵح میراوده‌لی
به‌شی یه‌که‌م له بوخچهکهدایه
به‌شی دوه‌م
http://www.penusakan.com/kur/saleh-mirawdaly-beshy-dwem-ba-aqly-party.htm
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
http://www.penusakan.com/kur/saleh-mirawdaly-ba-aqly-partybeshy3.htm
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

