تۆڵه‌ی جه‌لالی کۆنه جاش له سه‌ره‌مه‌رگدا
18/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م مرۆڤه ده‌روون نه‌خۆشه بێجگه له جاشایه‌تی بۆ دوژمنانی کورد له گشت لایه‌ک وه کوشتنی سه‌رکرده دڵسۆزه‌کانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا وهئیمزا کردنی کاغه‌زی سپی بۆیان له پێناوی مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆیی وخێزانی وه پاراستنی پارهدزراوهکانی ،چی تری کردووه ؟ که‌س نه‌ڵێ جه‌لال ٦- ٧ زمان ئه‌زانێت وبلیمهته!!! من ئه‌ڵێم خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی که گووێی له‌جه‌لال نه‌بووه کاتێک که بهعهربیی قسه ئه‌کات به‌جارێک دوانزه له‌هجه تێکه‌ڵ ئه‌کات ،زۆر دڵنیاش بن که هه‌رچی زمانی ئنگلیزییهکهشیهتی له‌و باشتر نییه که هه‌ر چه‌ند دێڕێکه و دووباره پاش وپێشی ئه‌خات و دووباره ده باره‌ی ئه‌کاته‌وه هه‌رچی تورکی یهکهشێتی ئه‌وه تورکومانی یه‌کی شکاوه که شه‌کری پێ ئه‌شکێنێ له لالی تورکه فاشسته‌کان. ئێستا که به‌ره‌و تۆپیین ئه‌ڕوات و ئه‌زانێت مه‌رگ زوو زوو له‌ده‌رگای ئه‌دات ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌قڵی له‌ده‌ست داوه‌و نازانێت کێ کێ یه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌و چی یه .کوونه مشکی لێ بووه به‌قه‌یسه‌ری و نازانێ ڕوو له کوێ بکات بۆ ئه‌وپاره دزراوانه‌ی که‌له‌ده‌می مناڵانی شه‌هیدو ئه‌نفالکراوه‌کان و خه‌ڵکی داماوی هه‌ڵه‌بجه‌و دێ ڕووخاوه‌کانی دزیوه بپارێزێت .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که هه‌ر ڕۆژه‌ی له ووڵاتێکدایهو هه‌موو کاغه‌زێك ئیمزا ئه‌کات بۆ پاراستنی ئه‌و پارانه ،ته‌نانه‌ت به‌و ڕێکه‌تنه شه‌وه که له‌گه‌ڵ پارتی نا دیموکرات‌دا هه‌یه‌تی . هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که هه‌ر جارێک ئه‌چێته تورکیا شهکرێك ئه‌شکێنێت به‌رامه‌ر به کورد ،جا دیاره ئه‌م جاره‌یان زیاتر چاویان لێ سوور کردۆته‌وه بۆیه ئه‌و ته‌په گووه‌ی خوارد له تورکیا وهسوکایهتی به‌خوێنی شه‌هیدان و بزاڤی شۆڕش گێڕی کوردوههموو هه‌وڵ وکۆششه‌کانی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته کرد.با به‌هه‌موو مان نه‌فره‌ت له به‌کورد بوونی جه‌لال و خێزانه‌که‌ی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بکه‌ین که‌هێشتا باوه‌ڕیان پێی ماوه من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی پێ ئه‌ڵێم بچۆ تۆش چاڵێک هه‌ڵکه‌نه له ته‌نیشت سهڵاههدینی گۆڕ به‌گۆڕه‌وه و بۆیی باس بکه‌که تۆش چ زیانێکت گه‌یاند به کورد وچ خزمه‌تێکت کرد به بێگانه.باش ئه‌زانیت که نه‌خۆت ونهماڵ ومناڵت تازه جێگه‌یان نابێته‌وه له کوردستاندا بۆیه به‌ڕاست و چه‌پدا په‌ل ئههاویت.زۆر دڵنیات ئه‌که‌م کهتهنهاو ته‌نها سووکایه‌تی بۆ خۆت و خێزانت که‌سه سووکه‌کانی چوار ده‌ورت ئه‌مێنێته‌وه‌و میلله‌تیش هه‌ر بهدواوهتان ئه‌بێت بۆ هه‌ر کوێ بچن له‌سه‌ر گۆیی ئه‌م زه‌مینه هه‌تا مافیی خۆمان ده‌سێنین ،ئه‌مرۆ دنیا زۆر بچووك بۆته‌وه وه‌ك له وه‌ی نه‌فامێکی وه‌کوو ئێوه لێی تێگه‌یشتووه.بۆ هه‌ر کووێ ڕابکه‌ن مللتان ئه‌گرین به‌په‌ڕۆیه‌کی پیس و ئه‌تان خه‌ینه به‌رده‌م دادگا .جا باشتر وایه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌پاسه‌وانی ئێوه ئه‌که‌ن تاکوو زووه ده‌ست له‌وو کاره‌تان هه‌ڵ بگرن ،ئه‌گینا دووای هیچ پاساوێك دادتان نایات.ئۆباڵی خۆتان به ئه‌ستۆیی خۆتان.....له‌پێناوی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌دا زۆرتان کرد ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش ئاوا سووکایه‌تیتان پێ ئه‌که‌ن
هه‌روه‌ها داواکارم له گشت ئه‌و که‌سه دڵسۆزانه‌ی له دام و ده‌ستگاکانی ی ن ك دا کار ئه‌که‌ن به خۆتانا بچنه‌وه‌و چی تر ئه‌م هه‌موو سووکایه‌تیه قبووڵ مه‌که‌ن ،ده‌ست له‌کاره‌کانتان هه‌ڵ بگرن بۆ شکاندنی
لمۆزی جه‌لال وگشت گه‌نده‌ڵه‌کانی تر
/سوید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

