هەموو حیزبێکی هەرێمی کوردستان مافی دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری هەیە
19/01/2011, 12:00 (GMT+1)

بەڵێ قالەی حمەجان لەڕاگەیاندنێکیدا هەردوو دەزگا بەیاسایی وشەرعی لەقەڵەم ئەدا بەگوتەی خۆشی ئەو شەرعیەت وەرگرتنەشیان لە شەرعیەتی هەردوو حیزبەوە وەرگرتووە چونکە مٶڵەتیان هەیەو زۆرینەشن ،بۆیە بەپێ ی ئەم لێدوانەی قالەی حمەجان بێت هەمووحیزبێکی خاوەن مٶڵەت لەهەرێمی کوردستان بۆیان هەیە دەزگای هەواڵگری تایبەت بەخۆیان دروست بکەن وکارمەندەکانیان هاوشێوەی پاراستن وزانیاری بکرێنە ئەفسەری ئاسایش ومووچە لەبەرهەم وەرگرن، میزانیەی دەزگاکانیس مانگانە لەبوودجەی گشتی وەرگرن وبە دەیان میوانخانە لەسەر ئەرکی حکومەت دروست بکەن وپەیوەندی موخابەراتی لەگەڵ دەزگاموخابەراتیەکانی دنیا ببەستن وئەوسا کوردستانمان بۆبکەن بەمەیدانی تەراتێنی دەزگا هەواڵگریەکان وبێکارانی میللەتەکەشمان هەمووبکەنە جاسوس
دڵنیام بەگەیشتنی هەردووپرۆژە یاسا بٶ پەرلەمان وخستنە دەنگدانەوە بەزۆرینەی دەنگ تێ دەپەڕێ ونیوە زمانیش ئیمزای دەکات، ئەوسامیللەتی نەگبەت بۆ خۆت بێترس سەرلەسەر سەرین بکە وبی خەم بچنە خەوێکی قوڵەوە چونکە ئاسایشی خۆتان ونەتەوەکەتان لەلایەن لاهورومەسرورەوە ئەپارێزرێت..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

