تاوانی ئیسلامیە تۆقێنەرەکان (داعش) دژی جۆتیارانی کورد
09/05/2014, 12:00 (GMT+1)

هەر ئەوتۆ کاتی بیست و چوار کاژمێریان بۆ سەرجەم کوردی ئێزیدی دیاری کردووە کە ئەو دەڤەرانە بەجێ بهێلن و بڕۆن، ئەگینا هەموویان قەتل و عام دەکەن و بەو هۆیەوە زیاتر لە چوار هزار کوردی ئێزیدی ئەمڕۆ لە کۆچڕەو دان بۆ دەرباز کردنی گیانی مال و خێزانیان لەدەست زولم و ستەمی ئیسلامیە خوێن مژەکانی گەلی کورد.
وە لە هەموو کەسێک ئاشکرایە کە ئەو کارانە بە پلان و خەرجی و پالپشتی داگیرکەران بەڕێوە دەچن بۆ لەناو بردنی گەلی کورد، ئینجا هەر جارەی بەناوێک و بە بیانۆێک، لەهەمان کاتدا حیزبە خۆسەپێنەرەکانی هەرێمی کوردستانیش هەتا ئێستا بێ دەنگ و بێ هەلوێستن و نوقەیان لێوە ناهێ، وەک ئەوەی لە لایەن داگیەرکارانەوە بەنج و سوڕ کرابن، یانیش گوێیان لەدەست داگیرکارانی کوردستان دابێت و پالپشتی ئەو زولم و زۆرداریە بن کە بەسەر جۆتیارو زەحمەت کێشی کوردی ئێزیدی دەهێنرێ و ئاوارە و دەر بەدەرو مالوێران و کوشت و بڕیان دەکەن.
دەبێ هەر کوردێکی شەڕەفمەندو خاوەن ویژدان و کەڕامەت ئەو قەتل و عام کردن و ئاوارە و ڕاوەدو نانی کوردی ئێزیدی ئیدانەو شەرمەزار بکەن و لە هەولی بەرگرتندا بن لەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کورد دەهێنرێن بەبێ لەبەر چاو گرتنی ئایین و مەزهەب و هزرو بیری جیاواز، پێش هەر جیاوازیەکی ئایینی و سیاسی و کەلتوری، هەموومان کوردین و تەنها تاوان کە هەمان بێت، کورد بونمانە کە ناهێلدرێ وەک مرۆڤی ئاسایی لەسەر زێدی خۆمان بە ئاسودەیی بژین.
ڕێگاچارە بۆ پارێزگاری و بەرگری و مانەوەمان، تەنها هەلوێستی گشتی کوردە هەم دژی داگیرکاران و هەم دژی حیزبە بێ هەلوێستەکانی بازرگان و گوێ لەدەست داگیرکارانی کورد و کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

