چۆنيه‌تي ههلَمژيني تورِهيي جه‌ماوه‌ر
18/11/2013, 12:00 (GMT+1)

بهلَام حكومه‌تي عێراقي رِۆژي دواي لافاوهكهي كرده پشوي رِهسمي بۆ يارمه‌تي داني هاولَاتيان و نه‌هێشتني مه‌ترسي لهسهريان!
به‌م هه‌نگاوه پچوكهي حكومه‌ت تواني توورِهيي خهلَكي ههلَمژێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ي به ته‌واوي بيرۆكهي ههلَبژاردنهكهي له عهقلَي خهلَكيدا ده‌ركرد و بهلَكو زۆربه‌ي عێراقيه‌كان سوپاسي حكومهتيان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌و هه‌نگاوه پيرۆزه!
هه‌ر به‌م رِێگايانه زۆربه‌ي حكومه‌ته‌كان توانيويانه توورِهيي خهلَكي ههلَمژن و سارديان بكه‌نه‌وه، بۆ نموونه رِاگهياندني وه‌زيفه و دروست كردني خانوو بۆ كرێچييهكان و به‌رزكردنه‌وه‌ي پاره‌ي فه‌رمانبه‌ران لهگهلَ ئه‌وه‌ي كه ئه‌م برِيارانه له واقيع دا زۆر جار هه‌ر بووني نيه بهلَكو ته‌نها برِيارێكه و ده‌درێت به گوێي خهلَكي دا ! بهلَام به‌هۆي ئه‌م برِيارانهوه زۆر له گه‌لاني ئه‌م ناوچه‌يه خه‌ريك بووه شۆرِش ئه‌نجام بده‌ن بهلَام به‌هۆيه‌وه سارد بوونه‌ته‌وه .
حكومه‌ته‌كان هه‌ر چه‌نده گه‌مژه بن بهلَام به جواني خالَي لاوازي خهلَكي ده‌زانن و ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر خهلَكي دا بگرن ته‌نها لهرِێگهي رِاگهياندنهوه نه‌ك به په‌نا بردنه به‌ر چهكيش! چونكه گهلهكاني ئه‌م ناوچه‌يه ناخوێننه‌وه و بير ناكه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به نه‌زاني ئه‌مێننه‌وه و نازانن كێ بهرِێوهيهيان ئه‌بات و چۆن بهرِێوهيان ئه‌بات و گرنگي ناده‌ن به‌وه‌ي كێ خێري ولَاتهكهيان بۆ خۆي قۆرخ ده‌كات! بهلَكو له‌وانه‌يه سوپاسي حكومه‌تيش بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي رِێگهيان پێده‌دات ههناسهيهك به ئازادي ههلَمژن چونكه ده‌توانێت رِێگرييان لێبكات!
حكومه‌ته‌كان باش ده‌زانن كه توانايان نيه رِووبهرووي تورِهيي جه‌ماوه‌ر ببنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه خۆيان به‌دوور ده‌گرن له دروست بووني ئه‌و رِووبهرووه له رِێگهي ههلَمژيني تورِهيي خهلَك و سارد كردنهوهيان كاتێك خه‌ريكه وه‌زعه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
بهلَام سه‌ير و سه‌مه‌ره لهوهدايه تا ئێستا گه‌لاني ناوچه‌كه نه‌گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و قهناعهتهي كه ئه‌م حكومه‌ته سته‌مكارانه هه‌موو جارێك ههلَياندهخهلَهتێنێت به وهعدي درۆ و برِياري سه‌ر كاغه‌ز. ئايا ئه‌م گه‌لانه ئه‌و فهرموودهيهيپێغهمبهريان نه‌بيستووه كه ده‌فه‌رموێت "مرۆڤي ئيمان‌دار دووجار له يه‌ك كونه‌وه ناگهسترێت" له‌كاتێك دا ئه‌مان له هه‌مان كونه‌وه ده‌يان جار دهگهسترێن به‌بێ ئه‌وه‌ي بير بكه‌نه‌وه و رِووبهرووي واقيع ببنه‌وه برِياري گۆرِان كاري بده‌ن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

