هێرۆى برایم ئەحمەد و ئازاد جوندیانى دكتۆرەكەى تاڵەبانیان هێنایەوە سەر شاشەكان!!
02/02/2010, 12:00 (GMT+1)

.
ئەو دەسەڵاتەى تا سەر ئێسقان ناعەدالەتە و گەندەڵە و ناحەقى لێدەچۆڕێ ، ئەو دەسەڵاتەى تا بینە قاقاى گەندەڵە و شەڕ بە میللەت دەفرۆشێ ، ئەو دەسەڵاتەى سەرلەبەرى سەرچاوە ئابورى و سیاسى و فەرهەنگیەكانی داگیركردوە ، بەمانە نەوەستاوە ئەوەتا تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە و سایتەكانیشیان لە ڕێگەى زۆڕناژەن و عەریزە نوسەكانیانەوە پڕكردوە لە قسەى زل و چەواشەكردنى خەڵك و كردنى مێشێك بە گایەك و كەلاوەیەك بەبەهەشت ، بەماناى كەلیمە دەسەڵاتێكى نەخوێندەوار و بێ ئاگایە ، چونكە ئەم مۆدێلە لە چەواشەكاریە كەخاوەنى دەسەڵات و هێز و پارەیە تواناى هەیە و زۆر بەلاشیەوە ئاسایە خەڵك و خوێنەران و ئێمەى هاوڵاتیش چەواشە بكەن ، بەڵام هیچ دەسەڵاتێكى ناعادیل و گەندەڵ و زوڕناژەن ناتوانێت تاسەر خەڵك هەر چەواشە بكات و ڕاستیەكان ئاوەژوو بكات ، ئەوەتا نەخوێندەوارە عەقڵ بۆشە دواكەوتووەكانى حزب لەجیاتى هەموو خزمەت و پەیامێكیان بۆ ئەم خەڵكە دڵ بریندارە هاتوون چەندان زوڕناژەنیان بەكرێ گرتووە بەشان و باڵیاندا هەڵبڵێن و دووبارە كەسە دز و گەندەڵەكان دێنەوە سەر شاشە، ئەمانە نەفس نزمانە بۆ بڕێك پارە و پول و دامەزراندن زوڕنا ئەژەنن بۆ بەرپرسە مشەخۆرە بێئاگاكانى یەكێتى و مافیاكانى تاڵەبانى و دەسەڵات ، وە ئەمانە لەخۆیانەوە سەیر ئەكەن كەلەڕووى مەعریفیەوە تەواو تەواو بەتاڵن ، ئەیانەوێت بەدژایەتى كوردستان پۆستى خۆشەویست خۆیان پڕبكەنەوە ئەوەتا دكتۆرە ناپاكاكەى مامەیان دووبارە گەڕاندۆتەوە و بەوەشەوە ناوەستن وەك ئازاردانێكى خەڵك و وەك شەڕێكى نەفسى بەرامبەر ئەو میللەتە دەى هێنە سەر شاشەى ڕووڕەشى سەتەلایتى گەلى كوردستان و بێ منەتانە قسەى پێ دەكەن و بەئاشكرا بەشان و باڵیدا هەڵى دەدەن و دەڵێن خۆشحاڵین كەوا دكتۆرەكەمان گەڕایەوە ، بەڵێ گەڕایەوە بەشەهادەى ساختەوە دكتۆر ئێستا لەوپەڕى ئاهەنگ و خۆشیدایە چونكە شەهادەیەكى ترى ساختەى هێناوەتەوە بۆ ڕووتاندنەوەى گەلەكەى و لەبەر مەستى خۆى بیر لەوە ناكاتەوە كەدەستەكانى چۆن كەشف بووە لەكوردستان هەرگیز لەبەر ئاوێنە ڕاناوەستێ و بەخۆى بڵێیت غەشاش ، چونكە هەر فێرە غەشیش و ساختەچى بێت هەرچەند ساختەش بێت لاى مامەى تاڵەبانى هەر پاكە چونكە مامە خۆى پاك نیە تازە فێرى حەرام خواردن بووە هەمیشە سەیرى سێبەرەكەى خۆى دەكات و دەبینیت زۆر گەورەیە وادەزانى خۆشى هەروا گەورەیە قەت ناپرسێ چەند ناحەز و ناشیرینە لەناو خەڵك دەیەوێت لاسایى ئەو بۆقە بكاتەوە كەفوو دەكاتە خۆى بۆ ئەوەى بڵێت بەقەد ئەسپێك دەبم ، ئەمانە هەرگیز نایانەوێت بزانن قەبارەیان چەندە ؟ ئاخر بۆچى ناتانەوێ تێ بگەن چەند كەس ئێوەى خۆش دەوێت بۆچى ئەو هەموو دزیەتان كرد ؟ بۆچى شەهادەى تەزویرتان كرد ؟ دزیتان لەكوێ كرد ؟ لەپێناو چى دابوو ؟ دەتانەوێت ئەمجارەیان بەشەهادەى ساختە چى ترمان لێ زەوت بكەن ؟ دەتانەوێت چیمان لێ بكەن ؟ بەشەبەكە و باڵۆن و قەستەرە ساختەكاریەكانتان وەك نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیە سەقەتەكان دڵمان سەقەت دەكەن ؟ یان دەتانەوێت هەر پارە ببنەوە تەنها لەپێناو بردنەوەى پارەدا و هیچى تر ؟ لەوانەیە ئەمجارە سوێندتان خواردبێت چیتر پەردەى كیژە پاكیزەكان نەدوورنەوە ؟ ئەو خووە لەكوێ فێربوون ؟ خۆ بەملیۆن دۆلارتان برد و خواردتان ؟ هێشتا هەر پێتان كەمە ئیتر بەسە چیترتان دەوێ گەرەكتانە بەفێڵ و ساختە ئەمجارەیان قۆڵى میللەت ببڕنەوە ؟ دەزانن تەمەنى ئێوە لەگەڵ تەمەنى مامەیە چونكە هەر ئەوە پاڵپشتى كەسانى گەندەڵ و دز و دژ بەگەلە ئەو ساتە هەر دێتە پێشەوە بۆ كوێ دەچن كەتیایدا پێتان دەڵێین تائێرە و بەس . تازە ئێوە دۆڕاون هەر وەرنە سەر شاشەى ڕووڕەشى گەلى كوردستان ئێوە هەر دەبێ لەسوچێكەوە ترسنۆكانە و سەر شۆڕانە سەیرى شتەكان بكەن ڕۆژێك دێت هەر ئەو جەماوەرە پەلكێشى دادگاى عەدالەتى خۆیانتان دەكەن و دەڵێن بەسە فەرموون ئەوەى چەند ساڵە بەدزى و ساختە و گەندەڵى كۆتان كردۆتەوە بیدەنەوە بەو میللەتەو بیخەنەوە خەزێنەى میللەت چونكە ئێوە تازە نەك هەر فڕتان بە دنیایى مۆدێرن و دیموكراسیەوە نیە بەڵكو كەرامەتى مرۆڤ و مرۆڤایەتیشتان خستۆتە ژێر پێتانەوە .
تێ بى نى //
((شەوى 27 / 28 _ 1 _ 2010 كاتێك سەتەلایتى گەلى كوردستان دكتۆرمحەمەدخۆشناویان هێنابووە سەر شاشە ڕووڕەشەكەیان و قسەى ئەكرد ، لەگەڵ چەند هاوڕێ یەكمان لەسوپەرماركێتێكى ناسراوى ئەم شارە دانیشت بووین ، كاتێك خاوەنى سوپەرماركێتەكە بەكۆنتڕۆڵەكەى دەستى خەریكى گۆڕینى كەناڵەكان بوو كردیە گەلى كوردستان دكتۆرمحەمەدخۆشناو قسەى ئەكرد و لەسەر بوو، گەنجێكى هاوڕێمان لەشوێن خۆیەوە هاورى كرد و ووتى ئەم دزە لابەرە بەخوا بەس كوردستانپۆست ئەیناسێ بایى چەندە ، ئەفسەرێكى پۆلیسى هاتوچۆش لەوێ بوو شتى ئەكڕى ووتمان كوردستانپۆست ئەوەندە سەربەرزیەى بەسە و هیچى تر ئەوەتا ئێمەى گەنج بەخۆشحاڵیەوە هاوارى كوردستانپۆست ئەكەین و ئەڵێین تەنها ئەو دزەكان ئەناسێ و بەس)) .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

