ژنێکی ئه‌مریکی ده‌رکه‌وت شاره‌زاتر له هه‌زاران پسپۆڕی کورد له ناسینی سه‌رکرده کورده‌کان.
10/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ئافهررین مادلین ئۆلبرایت به‌چه‌ند خوله‌کێک توانیت له‌و دوو زاته بگه‌یت و ئه‌و دوو زاته‌ت وا به‌باشی ناسی و توانیت قانعیان بکه‌یت تا ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا بتوانێت کاری خۆی بکات له ئیراق. خاتو مادلین هه‌رزوو زانی ئه‌و دوو زاته هه‌موو جفتک لێدانیان بۆ پاره‌یه ئه‌و هه‌ردوو زاته‌ی بانگهێشت کرده واشنتۆن له‌کاتێک هه‌ردووکیان له‌ماوه‌ی زیاتر له سیسال بوو جفتکیان له‌یه‌کتر هه‌لده‌دا و نه‌یان ده‌هێشت هیچ کارێکی ئه‌و میلله‌ته نه‌گبه‌ته بگاته سه‌ر. خاتوو مادلین به‌دوو ووشه ئه‌و دوو زاته‌ی هێنایه سه‌ر یه‌ک ئاخوڕ و ووتی تائێوه جفتک له‌یه‌کتر ههلبدهن نه ئێمه هیچ قازانجێک ده‌که‌ین له ئیراق و ئێوه‌ش ڕۆژێکتان زگتێره و دوو ڕۆژتان برسی وه‌رن ئاخوڕێکتان بۆ داده‌نێین و هه‌ردووکتان پێکه‌وه تاده‌توانن له‌سه‌ری بخۆن تا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش کاریخۆمان ده‌که‌ین لهئیراق و ئێوه‌ش خوادهکا هه‌نده‌ی لێ ده‌خۆن تا پێی نه‌خۆش ده‌که‌وون وپێی ده‌تۆپن.
تو بلێی ئه‌و پیره‌ژنه ئه‌و ئاقلهی له‌کوێ هێنا ئه‌وها ئه‌و دوو ئیداره‌ی وا فێرکردن و هه‌رچی خواستی خۆیانیش بوو له‌م دوو زاته وا ده‌ردێنن و ئێمه‌ی کوردی نه‌گبه‌تیش ئه‌وه‌نده ساله هه‌رچی یه‌ک ده‌که‌ین ناتوانین موویه‌ک له‌م دوو زاته ناپاک و درۆزنه قازانج بکه‌ین لهنهگبهتی به‌ولاوه بۆ میلله‌ته‌که‌مان ؟ . به‌خوا وابزانم تا ئێمه‌ی کوردیش پیره‌ژنێکی وا لێمان ههلنهکهوێت و ڕێنمایمان نه‌کات هه‌ر ئه‌وها کویلهوار ده‌مینێینه‌وه.
د بورهان زه‌نگنه
2429
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

