یەكخستنى مووچە ى(هەولێرو سلێمانى) و پاشگەزبوونەوە لە خزمەتە ئەژماركراوەكان بەتایبەت خزمەتى مامۆستایى خۆبەخش بوً؟
15/06/2011, 12:00 (GMT+1)

پاش ئەوەى زیاتر لە 4مانگە ب. گ . پ. سلێمانى پوختەى لیستەكەى تەواوكردووەو بردوێتیەوەزارەتى دارایى سلێمانى ، لەلایەن حاجى محمودى داریى سلێمانیەوە بڕیاردرا خزمەتى خۆبەخشى مامۆستایان بسڕنەوەو ئەژمارناكرێ، بەچ حەقێ ئەو برادەرە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران پوچەڵدەكاتەوە ، كە لەجێبەجێكردنى یەكخستنى مووچەدا بڕیاردراوە سەرجەم خزمەتە ئەژماركراوەكان ئەژماربكرێ وە لێرەوە داواكارین لە
1. بەڕێز (بایز تاڵەبانى وەزیر ى دارایى) نەهێڵێت بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران پوچەڵبكرێتەوە باخزمەتى خۆبەخش ئەژماربكرێ.
2. بەڕێز یەكێتى مامۆستایانى كوردستان /لقى سلێمانى هەڵوێست وەربگرن.
3. بەڕێزان مامۆستایانى خۆبەخش قبوڵى نەكەن خزمەتەكەتان پوچەڵبكرێتەوە.
كۆمەڵێك مامۆستاى خۆبەخشى ساڵەكانى نەوەتەكان
پەروەردەیى سلێمانى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

