یادی شه‌هید مامه‌ڕیشه و ته‌له‌ڤزیۆنی هێرۆسات
25/01/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وسا ئێمه پێش ئه‌وه‌ی بچین بۆ چالاکی و تۆڵه‌ی شه‌هید، بریندار، زیندانیی، خانوی ڕووخاو، لادێی سووتاو، کچی کوردی ئه‌تککراو و ڕۆڵه ئیعدامکراوهکانمان بکه‌ینه‌وه سوێندمان به خاکی پیرۆزی کوردستان ده‌خوارد، جلی ڕه‌شی دایکی شه‌هیدانمان ماچ ده‌کرد، هه‌ر یه‌که و مشتێك خۆڵی هه‌ڵده‌گرت و سوێندی پێده‌خوارد، تا دوا هه‌ناسه دڵسۆزی نیشتیمان و گه‌ل و ڕێبازی شه‌هیدان بین، به ڕێگاوه سروودمان ده‌وت پێش گه‌یشتنه شوێنی چالاکیی هه‌ر یه‌که و یه‌ك دوو فیشه‌کی له مه‌خزه‌نه‌که‌ی ده‌رده‌کرد و دهیخستهگیرفانییهوه بۆ خۆ کوشتن، نه‌ك له به‌ر ترسنۆکیی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دیل نه‌گیرێ و به‌ئازار و زه‌لیلانه شه‌هید نه‌کرێ ، ئه‌وسا که ئێمه شه‌ڕمان به‌مه‌رگ ده‌فرۆشت ناوی شاناز، له‌تیف ڕه‌شید و قوباد و باڤڵ-مان نه‌بیستبوو. ئه‌وانه و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ی بووده‌ڵه نه‌یان ده‌زانی کوردایه‌تیی چییه و کوردستان له کوێیه، ئێستا ئه‌م ناموباره‌کانه بوونه‌ته کوردی عه‌یار 24 و به‌ناوی کورده‌وه قسه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه، که‌س ئاگای له حیساب و پاره و موڵکیان نییه، کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی نه‌فسنزمی بێویژدانی خۆفرۆشیش، که‌وتوونه‌ته به‌ر پێیان، وه‌ک سه‌گی په‌تکراو له خزمه‌تیاندان ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی یه‌ك دوو دۆلاری دزراوی ده‌می منداڵه ئه‌نفال و شههیدکراوهکان ، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن گ.... بۆ بکه‌ن .
دوا وته:
ئه‌مه چه‌ندین ساڵه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتیی، وازیان له مامه ڕیشه هێناوه یادی شه‌هیدبوونی ناکه‌نه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری مه‌سعود بارزانیی و ته‌حسین شاوه‌یسی کوڕی بارزانیی نه‌مر، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی تاریق ڕه‌مه‌زان- ی فڕۆکه‌وان " له ده‌ستی ئاسایش" له ڕێگای ئاوده‌ست ڕای کردووه، پارتیی هه‌ڵمه‌تێکی باش و زۆر نهێنیی ده‌کات بۆ سووکترکردن و ڕسواتر کردنی یه‌کێتیی، هه‌ر بۆیه یه‌کێتیی-ش له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا مامه‌ڕیشه‌ی که‌وتۆته‌وه بیر، نه‌ك له به‌ر چاوه‌کاڵه‌کانی شه‌هید مامه‌ڕیشه.
مێژوو ڕه‌حمی به سه‌ددام و بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کرد ، ئه‌ی ئێوه به‌ته‌مای چین، ئه‌ی سێ بنه‌ماڵه چه‌په‌ڵه‌که‌ی کوردستان؟
ئه‌ی سێ بنه‌ماڵه ناپاکه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی، به‌رزانیی، بله‌ی ئه‌حه‌ڕه‌ش ؟
له‌نده‌ن
2009-01-24
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

