پاراستن و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان
20/06/2011, 12:00 (GMT+1)

له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کاندا ، یه‌که‌م پیاوی سه‌ر به مه‌سرور و ده‌زگای به‌دناوی پاراستن ، سیروان ئه‌بوبه‌کره ، که جێگری وه‌زیره . ئه‌م سیروانه به‌رده‌وام جاسوسی به‌سه‌ر جموجۆڵه‌کانی نێچیره‌وه کردووه ، هه‌ر گرێبه‌ستێکی نه‌وت له کاتی نێچیردا له‌و وه‌زاره‌ته‌دا کرا بێت ، هه‌موو ورده کارییه‌کانی به دزی وه‌زیره‌وه بۆ مه‌سرور ناردووه و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی پاراستنی کردووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیروان پشتی به مه‌سرور قایم بووه ، به ئاره‌زووی دڵی خۆی دزی و بێ ئه‌خلاقی له‌و وه‌زاره‌ته‌دا کردووه ، هه‌ر وه‌فدێکی بیانی هاتبێته ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و و پێش ئه‌وه‌ی وه‌زیر ببینن ، سیروان به ته‌نها و چه‌ندین سه‌عات قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون و باجی خۆی لێێ وه‌رگرتوون . جا بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌وێرێت قسه بکات ، وه‌ک دیکتاتۆرێک له‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی به سوسهیهک قسه‌یه دژی بکات ، له‌و وه‌زاره‌ته دووری خستۆته‌وه . شان به شانی دزیی ، ناوبراو یه‌کێکه له‌و که‌سه داوێن پیسانه‌ی وێنه‌ی نییه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، پۆست و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌کارده‌هێنیت بۆ ده‌سدرێژیکردنه سه‌ر نامووسی هه‌ندێک له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته دان ، ئه‌وانیش له ترسی نان برین و زوڵمی سیروان ، نا‌وێرن ورته‌یه‌ک بکه‌ن . زۆرجار به بیانووی کاری زیاده‌وه ، چ ژنێک له‌و ژنانه ده‌روون سووکانه‌ی مه‌به‌ست بێت دوای ده‌وام به ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌یهێڵێته‌وه و کاری خراپی خۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ئه‌دات ، خۆشیش ئه‌وه‌یه ، ئه‌و ژووره‌ی تیایدا ڕائه‌بوێرێت ، به‌رماڵێک ڕائه‌خات ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ستی به ده‌نگێک کرد گورج پێڵاوه‌کانی دائه‌که‌نێت و ئه‌چیته سه‌ر به‌رماڵه‌که ، تا پیشانی ئه‌و که‌سه‌ی بدات که نوێژی عه‌سر ئه‌کات و خه‌ریکی رابواردن نییه . ئه‌مه‌یه پیاوه‌کانی پاراستن و مه‌سرور . باشه نابێت پاراستن هه‌ر بۆ ئابڕوی تکاوی خۆی ، پرسیارێک له‌م شه‌رواڵ پیسه بکات ، کاتێک به ئیفاد سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌کات ، بۆچی ئه‌بێت سکرتێره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات . خۆ ئه‌و به حساب وه‌کیل وه‌زیره و زمانی ئینگلیزیش ئه‌زانی ، جا ئیتر ئه‌گه‌ر داوێن پیسی و بێ ئه‌خلاقی نه‌بێت ، ئافره‌تێکی وه‌ک سکرتێره‌که‌ی له سه‌فه‌ردا بۆ چییه . شایانی باسه ئه‌م ئه‌ڵقه له گویێ و شه‌رواڵ پیسه ، ئه‌و ڕۆژه‌ی نێچیر له سه‌رۆکی حکومه‌ت لابرا ، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ، که به‌سه‌رۆکایه‌تی سیروان و ئه‌ندامانی پاراستنی ئه‌و وه‌زاره‌ته کراوه ، سیروان به‌وپه‌ڕیی خۆشحاڵییه‌وه وتوویه‌تی : (ئیتر له‌مه‌ودوا ئه‌رکه‌کانمان سوکتر بوو . چونکه نێچیرمان له کۆڵ بۆ وه) . ئه‌مانه‌ن پیاوه‌کانی پاراستن ، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی کورد بپارێزن ، جاسووسی به‌سه‌ر خۆیانه‌وه ئه‌که‌ن . جا چۆن له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و پێنج‌دا ، له پڕ ئاشبهتاڵیانکرد ، خوا یاربێت میلله‌ت ئاشبه‌تاڵێکی تر به‌م شه‌رواڵ پیسانه ئه‌کات و له کۆڵ میلله‌تی کوردیان ئه‌که‌نه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

