ئه‌م کابرا ئوردونییه کێیه، ئه‌مڕۆ دێت به‌رگری له پێشمه‌رگه ده‌کات؟
13/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هێنده کاری قێزه‌ونمان له‌و چه‌کداره میلیشیایانه دیوه، نموونه‌ی نییه. هه‌ر له ئاودیو کردنی دار و به‌ردی کوردستان تا شه‌ڕی ناوخۆ.تیرۆری کورده‌کانی به‌شه‌داگیر کراوه‌کانی تری ووڵات، هێنانی سوپای تورک و پاسداری ئێران و هێنانی له‌شکره جه‌ربه‌زه‌که‌ی ئه‌نفال له 31 ئابدا، گۆڕینی ناوی پێشمه‌رگه به‌کۆمه‌ڵێ ناوی قۆشمه بۆ وه‌رگرتنی پاره، ناردنی هیزی کوردی بۆ پاسه‌وانی شاره‌کانی عه‌ره‌بنشین له‌خواری عێراق و پایته‌ختی تاوان بۆ به‌غداد.
ئه‌مانه وایان کرد ئه‌و چه‌کدارانه به‌رگی قوات خاسه‌کان بپۆشێ و مزگه‌وته‌کانی شیعه و سونی بپارێزێ. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون ده‌یان ناو ناتۆره‌تان له‌که‌سایه‌تی پێشمه‌رگه ناوه وه‌ک (پێشمه‌رگه‌ی دێرین)، که به‌لای منه‌وه که‌سێ پێشمه‌رگه بێت دێرین نابێت. زه‌وی وه‌رگر، خانه‌نشین، ده‌مانچه وه‌رگر نابێت، هینانی سه‌دان عه‌ره‌ب بۆقهلاچوالان وزاخۆ تا په‌روه‌رده بکرێن بۆ سوپا جه‌لاده‌که‌ی عێراق، له‌خانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌مانه هه‌موو جێگه‌یان بۆ کرایه‌وه، سه‌رۆکه پێشمهرگهکهشتان له شه‌شی کانوندا چه‌پکه گوڵی خسته له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی وونبوو، که به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و سه‌ربازه تڕۆیهی عێراق له‌کوردستان له‌شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌دا
کوژراوه. ئه‌مه چ کۆمێدیایهکه ئه‌مڕۆ نووسه‌رێکی عه‌ره‌ب ده‌هێنن به‌رگری له‌پێشمه‌رگه ده‌کات ؟
حازم مبیچین که یه‌که‌مین جارمه ناوی ئه‌م پیاوه ده‌بیستم، چ که‌سێکه وا فرمێسک بۆ پیشمه‌رگه و بۆ مه‌لا مسته‌فای ئاشبه‌تاڵچی ده‌ڕێژێ؟ ئاخر ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه‌یه‌ک پیشمه‌رگه بێت و سه‌رۆکی شۆڕشێک بێت، چۆن گه‌له‌گه‌ی له قه‌وماندا به‌جێده‌هێڵێ؟
له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه تازه حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێم 14.3 ده‌کاته ڕۆژێکی پشوو بۆ یادی له دایک بوونی بارزانی، که‌سیش نازانێت، که به‌ڕاستیی که‌ی له دایک بووه، که‌چی یه‌کێتی و سۆفیه پاکه‌که‌ی بارزانی و پیشمه‌رگه‌ش نقهناکهن.
من سه‌یرم لێ دێت، ئه‌مڕۆ یه‌کێتی ئه‌م هه‌موو پاره‌یه ڕۆده‌کات تا ئه‌م شیاکه نووسه‌رانه بێن و له‌ژێر به‌رگریکردن له پێشمه‌رگه بێن و سوکایه‌تی به‌گه‌لێک بکه‌ن وزانیاری چه‌واشه‌کاری وه‌ک ژه‌هر ڕۆبکهن.
ئه‌م قه‌شمه‌ره ده‌ڵێ (پێشمه‌رگه ئه‌و جه‌نگاوه‌ره به‌شه‌ره‌فانه بوون گشت ئه‌و مافانه‌یان سه‌ندووه كه ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد له‌عیراقدا پێیان شاده) ئه‌مه جگه لهدرۆههڵڕشتن هیچی تر نییه!
ئاخر ئێمه به‌چ مافێک شادین؟ ئه‌وه‌تا نیوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ووڵاته‌که‌تان داگیر کردووه ئه‌وه‌تانێ له‌زه‌مانی سه‌ددام زیاتر هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن و پاشه‌کشێمان پێده‌که‌ن.پرسیار ده‌که‌ین ئه‌م پیاوه پۆخڵه له‌کوێ بوو کاتێک مه‌لیکه قه‌زمه‌که‌ی سوپای ده‌نارد بۆ دژایه‌تی شۆڕشی کورد؟ من بۆ خۆم ساڵی 1982 له‌به‌ر ده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌دا له سلێمانی به‌ده‌ستی سوپای ئوردنی ئازار دراوم، خۆ ئه‌م حازمه ئه‌وده‌م منداڵێکی دزداشه له‌به‌ر نه‌بووه به دارخورمایه‌کی تۆزاویدا ههلزنابێت.
هه‌ڵوێستی ئه‌م فه‌ریکه برا چاوڕه‌شانه له لیقهوماندا ده‌مان ویست، نه‌ک ئیستا که ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی کورد به‌کورد خۆش بکه‌ن.
یه‌کێتی له‌هه‌موو به‌هایه‌ک شۆراوه‌ته‌وه، چونکه ئایدۆلۆژیا لای بنه‌ماڵه نییه
ئه‌وان ده‌گه‌ڕێن تا شۆڤێنییه‌ک بێت و قسه به‌تاکێکی کورد بڵێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان دژی گۆڕان قسه بکه‌ن، ئاخر ئه‌م نووسه‌ره عه‌ره‌به به چ مافێک و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی به‌رگری له پێشمه‌رگه ده‌کات؟ پیشمه‌رگه چ پێویستی به‌به‌رگری ئه‌م خه‌ڵکه پوتانه هه‌یه؟
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

