حکومه‌تی دڕنده‌ی ئێران گوڵه‌کان هه‌ڵده‌واسێ
20/12/2009, 12:00 (GMT+1)

بێگومان له‌خاچدانی موسلیح زه‌مانی به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ره ڕوونه بۆ دواکه‌وتوویی و دڕنده‌یی حکومه‌تی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی هه‌موو شتێک لێی قه‌ده‌غه‌یه ته‌نانه‌ت عه‌شقیش!!
ده‌سه‌ڵاتێک که تا ئێستا باوه‌ڕی به عه‌شق و خۆشه‌ویستی و مافه‌کانی مرۆڤ نیه و شوره‌ی به‌رلین له‌نێوان لێوه‌کان دروست ده‌کا و خونچه‌کان سه‌راوژێر ده‌خاته سه‌ر زه‌وی..
ده‌سه‌ڵاتێک که به‌های په‌تێک له مرۆڤ به به‌رزتر ده‌نرخێنێ
ده‌سه‌ڵاتێک که تا ئێستا عه‌شق به‌تاون ده‌زانێ و تاوان به ڕه‌وا ده‌بینێ
ده‌سه‌ڵاتێک که تائێستا له‌هه‌موو لایه‌ک نه‌فره‌تی لێ ده‌کرێ ته‌نانه‌ت دار و په‌ت و تڕافک لایته‌کانی سه‌ر شه‌قامیش نه‌فره‌تی ده‌که‌ن!! بێ گوێدانه هیچ بنه‌مایه‌ک که‌وتۆته کوشتن و له‌ناوبردنی رۆڵه‌کانی کورد، که هه‌موو ئه‌وانه‌ش به فه‌رمانی چه‌ند که‌سێکی ریشداری چڵکن په‌یڕه‌و ده‌کرێ..
نازانم ئه‌م ووڵاته ئیسلامیه له ژێر ڕۆشنایی کامه ئایه‌تی قورئاندا ئه‌م جۆره سزایانه به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه بێ تاونه ده‌سه‌پێنێ؟ ئاخر له هه‌موو دێره‌کانی قورئانیشا ناڵێ که‌سێکی خوار هه‌ژده ساڵ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی کرد ده‌بێ له‌دار بدرێت ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا په‌یوه‌ندییه‌که گه‌یشتبێته راده‌ی سێکسی چونکه له یه‌ک حاڵه‌ت ده‌بێ کوشتنی لێ بکه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا خێزاندار بوون و له‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیش دا بوون ئه‌مه به پێی ئایه‌ته‌کانی قورئان. که‌چی ده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ گوێدانه ئایه‌ته‌کانی قورئان و به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ،به‌و په‌ڕی دیکتاتۆریانه هه‌ڵده‌ستێ به سزادان و له‌ناو بردنی ئه‌م خه‌ڵکه بێتاوانه، بۆیه ده‌بێ گه‌لی ئێران و به‌تایبه‌تی پارته کوردییه‌کانی ئێران شۆرشێکی نوێ ده‌ستپێبکه‌ن دژی ئه‌م کاره نامرۆڤایه‌تیه و هه‌موو خه‌ڵکێک به‌شداری ئه‌م شۆرشهبکات چونکه هه‌ڵنه‌کردنی شۆرش دواجار ئیستیغلالکردنی خه‌ڵکه وتا وای لێدێت له‌سه‌ر سه‌یرکردنی ئافره‌تێک پیاوێک له‌سێداره ده‌درێت که‌ئه‌مه‌ش زوڵمێکی زۆره له خه‌ڵک ده‌کرێ و به‌تایبه‌تی کورده‌کانی ئه‌م ووڵاته..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

