<

ئۆپوزسیون كێ دروستی كرد وچۆن گەشەی كرد وەڵامێك بۆ کاک علی سیرینی

08/03/2010, 12:00 (GMT+1)
رەوتی كاری سیاسی و قوناغەكانی لە هەرێمی كوردستاندا ئەوندە دوور نین كە ئیستا هەركەس بە ئارەزوی خۆی بێت و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بكات و راستیەكانی ئاوەژوو بكات و خەڵكی چەواشە بكات ، ئێمە هەمومان لە كوردستاندا دەژین و باش دەزانین ڕەوتی روداوەكان چۆن هاتون و چۆنیش دەرۆن ،من نامەوێت ئەو رۆلأ و كارە جوانانەى ئیستەى هێزە ئۆپۆزسیونەكان بەكەم تەماشا بكەم و لە پەرچەكرداری ئەو بەرێزەدا كە بە رای من زۆر بێویژدانی كردوە بەرامبەر یەكگرتوو، كە دەزانین ئەو هێزە بوو كە بناغەو سەرەتای دەست پێكردنی كاری ئۆپۆزسیون بوو، لە گەل ئەوەی كە هەموو كارێك رەخنە هەلأدەگرێت و خاڵی نییە لە كەموكورتی ،كە راشكاوانە چەندین رەخنەمان لەو قۆناغە هەبوەو هەیە،هەر وەك چۆن رەخنەی زۆرمان لە كارو هەنگاوەكانی ئیستاش هەیە، بەلام دەبێت رەخنە جیاكەینەوە لە چەواشەكارى و ئاوەژو كردنەوەی راستیەكان، ئێمە لە گەلأ ئەوەین كە بە چاوێكی رەخنەگرانەوە بڕوانینە رابوردوو ،ئەویش لە پێناو وەرگرتنی ئەزمون و هەنگاونانی باشتر روەو ئایندە،بەڵام لە چاوكردنی چاویلكەی رەش و بینینی رابوردوو بە رەشی ،نەك ئەزمونمان ناداتێ، بەڵكو بەرچاومان ڕەش تر دەهێڵێتەوە كە لە ئیستاشدا بەردەوام لە هەڵەدا بژین ونەتوانین شتەكان وەك خۆیان بینین ،ئەو كاتەش بوچونەكان وەك وڕینەیان لێ دێت و دەبێت تەنها بۆ پێكەنین و گاڵتە جاری گوێیان لێ بگرین. لێرەدا دەبێت ئەوە بلێین ئەمەی كە وەڵامی كاكە سیرینی دەدەینەوە دەبێت زۆر ممنونمان بێت چونكە بۆ ئەوەیە توشی ئەو گاڵتە جاریە نەبێت.
پێم وایە وەڵام دانەوەى هەموو بڕگەكانی نوسینەكە ،پێویست نییەو شایەنی كات پێوە كوشتنیش نییە، بەڵام ئەوەی گرنگە، ئەویە كە چەند راستیەك وەبیر ئەو بەرێزەو هەمو خەڵك بێنینەوە، لەوانە:
- گەورەترین كۆسپ لە بەردەم كارا بونی ئۆپۆزسیون و دیموكراسیەت و مەدەنیەت و قبوڵ كردنی فرە رەنگی و فرە دەنگی ،بارودۆخی كوردستان ناجێگیری بونی بوو لە هەموو رویەكەوە، لە گەڵ ئەو بارەشدا ئەوە یەكگرتوو بوو، وەك هێزێكی نوێ و جیاواز لە وانی تر و بە بەرنامەیەكی تۆكمەو هەڵقوڵاوی كوردستان، هاتە ناومەیدانی كاری سیاسی ، كە یەكگرتوو هات ئەوانی تر هەموویان خەریكی یەكتر قڕكردن بون و هەرچی چەكی سوك وقورس و هی خۆیان و وڵاتانی تر هەیە هەمویان بەرامبەر یەكتر بە كارهێناو ئەوەی پێیان كرا بە كوردو بە یەكتری بە ناوی كوردایەتیەوە كردیان ، لەو كاتەدا چ هێز و حیزبیك هەبوو كە كە پشتی بە دەبابەو تەیارەو چەكی دوژمنانی كورد نەبەستبێت و شانازیشی پێوە نەكردبێت . یەكگرتوو كە دەركەوت، لە هەموو لایەكەوە دەستی چەكداركردنى بۆ درێژكراو زۆریش هەوڵدرا بۆ ڕاكێشانی بۆ نێو هاوكێشەی ململانیكان،بەڵام كە سەربەخۆو سەرفراز و مەدەنیانە و خۆراگرانە، بەرگەی هەموو فشارە نێوخویی و دەرەكیەكانی گرت و وەك هیوایەك بۆ گەلەكەی خەباتی مەدەنی دەست پێكرد و رچەی نەفرەت كردن لە توند رەویو براكوژی و ناكۆكی نێوخۆیی شكاند و لە بەرامبەر خوین رێژیدا كە زۆر ئاسان بوو ،نەفرەتی كرد لە عەقڵیەتی توقاندن و كوشتن و برین و خۆفرۆشی وشانازی كردن بە لە ناوبردنی یەكترەوە، هێزێك سەر بەهیچ وڵاتیك نەبێت و بیەوێت خەلك فێری یەكتری قبوڵ كردن بكات و لە بەرامبەر ئاگرو ئاسن ،زمانی گفتوگۆ بە كاربهێنێت و لە جێی ێندوقە فیشەك حیزبەكان و خەڵك روەو ێندوقی دەنگدان هان بدات، لە جیاتی چاندنی تۆوی رق و كینە، نەوەكانی كوردستانی پەروەردە كرد لە سەر رەوشت بەرزی و خۆش ویستنی یەكترى و نیشتمانپەروەری راستەقینە، لە جێی هەتیو خستنی دەیان هەزار منداڵ، كەوتە سواڵ كردن بۆ هەتیوەكان و خەڵكی هەژارو كەسوكاریان ، ئایا هێزێكی ئاوا كە بەردی تێبگری و ئەو بەرت تێبگرێت ،دەبێت جوڵەو هەنگاوەكانی چۆن بێت و ئەو ئەركە قورسە چۆن ڕاپەرێنێت ، من لە كاك سیرینی دەپرسم ئەو لە كوێ بوو كاتێك یەكگرتوەكان بە پاساوی ناڕەوا زیندانی دەكران و بەعس ئاسا ئەشكەنجەیان دەدراو و نانبراو دەكران و دور ئەخرانەوەو سوكایەتیان پێدەكراو، بە هەموو شێوەیەك دژایەتیان دەكرا،بەڵام ئەوان سەرەتای خەباتی بەرەنگاربونەوە گەندەڵى و وەستانەوەیان دژی ستەم و تاكرەوەی و داخراوی دەست پێكردو ،و بناغەی ئەو رۆژەیان دانا كە ئیستە بەرێزتان لاف لێ بدەن و وا بزانن هەروا بە ئاسانی بەرهەم هاتوەو ،كە زۆر جێی خۆیەتی بڵێین هاتونەتە سەر حازر، پێتان خۆش بێت یان نا ئەوە یەكگرتوبوو یەكەم هێزی قوربانیدەرو بەدیهێنەر بۆ ئەم رۆژەی كە ئیستە هێزی تری لێكۆبوەتەوەو گەورەترو كاراتر هەنگاو دەنێت.
- سەركەوتنی پرۆژەی یەكگرتوو لەوەدایە كە ئامانجەكانی هاتوەتە دی و، كار بە دروشمەكانی دەكرێت لە بوارە جۆربەجۆرەكاندا وەك :وەلا نانی عەقڵیەتی یەكتری قبوڵ نەكردن و توندرەوی و پەنا بردن بۆ ێندوقەكانی دەنگدان و ئازادی رادەربرین ورۆژنامەگەری ئازاد و شەفافیەت و روبەروبونەوەی گەندەڵی دەیان ئامانج و دروشمی تر،كە ئیستە خۆش بەختانە كەسانێك داكۆكی لێ دەكەن كە پیشتر خۆیان كۆسپی گەورەبون لە بەردەمیدا ،ئەوتا ئیستا وەك خۆیان دەڵێن تۆبەیان كردوەو باوەڕیان هێناوە بەو كارانەو نەفرەت لەو رابوردوە دەكەن كە ئێمە قوربانیمان دا لە پێناو كۆتایی پێهێنانیدا،ئەوەتا ئیستە باوەڕیان بە ئازادی و یەكتری قبوڵ كردن هێناوە و دژی سەركوت كردن و شەڕو توندورەوین و دەیانەوێت بە هەڵبژاردن گۆرانكای بكەن و كۆتایی بهێنن بە گەندەڵكاران،دەبێت ئەو راستیە بزانین كە پرۆژەی یەكگرتوو پرۆژەیەكی چاكسازی و گۆرانكارانەی سیاسی و فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیەو گەورەترە لە حیزبێك و سەركەوتنێكی رێژەیی و گەیشتن بە چەند دەستكەوتێك، یەكگرتوو قەناعەتی وایە راستیەكان بگەرێنەوە ناو خەڵك و جەماوەرو ،ستەم كۆتایی پێبێت و دەسەڵات و حوكم ڕانی دور بێت لە گەندەڵی و ناعەدالەتی و پێشێل كردنی مافەكان .
- بە داخەوە كاك سیرینی دەڵێت(بە سوك و زەلیلی دەستیان لە سەر سینگ بوو بۆ پارتی و یەكیتی، ...مروڤ هیچ گۆرانكاریەكو پێشكەوتنێكی بەدی نەدەكرد، هیچ ستراتیجیەتێكیان نەبوو)، من دەپرسم كامە سوكایەتی و زەلیلیە ،ئەوەی یەكگرتوو كە رێزی لە بەرامبەرەكانی گرتووەو بەوە سەنگ و قورسایی خۆی لە ناو كوردستاندا دروست كردوەو بەرامبەرەكانی ناچاركردوە كە رێزی تەوای لێ بگرن و گوێی بۆ بگرن،یان ئەوەی كە هەر رۆژەو سوپای وڵاتێك بهێنیت بۆ سەر كوردو خوێنی كوردو شەرەف و ئابروی كورد بۆ كورسی و دەستكەوتی حیزبی و بنەماڵە بفرۆشی، ئەوە سوكایەتی و زەلیلی نییە كە پارەو سامانی وڵات و خەلك بدزیت و لە بانكەكانی ئەوروپا بیشاریتەوەو سەرشۆریش بیت بۆ هەموو كەس ،لەوەش سەرشۆرانەتر و سوكتر و زەلیلانەتر ئەوەیە كە كەسانێك لەو رۆژەدا بەشداریان كردوەو بێدەنگ بون و دەست خۆشیان لێكردون و بەشی شێریان بۆ خۆیان بردوە، سەرشۆری و سوكی بۆ ئەوانەیەكە ئیستا زمانیان درێژەو یەكگرتوو فێری قسەی كردن و زاتی شكاندن و تۆبەی پێكردن و شەرمەزاری كردن و لە كۆیلایەتی رزگاری كردن و تێیگەیاندن كە دەبێت بە هەمومانەوە بوەستینەوە دژی زەلیل و سەرشۆرەكان، خوای گەورە بە تەوبەكردن تاوانەكان دەسرێتەوەو بگرە دەیكاتەو بە چاكەش ،بەڵام وانابینم لە بەردەم میللەتدا تەوبەكردن، تاوانەكان بیر بەرێتەوە، بە هەر حالأ دێمەوەسەر بێویژدانیەكانی سیرینی، كە دەڵێیت، هیچ پێشكەوتن و گۆرانكاریەك بەدینەدەكرا، دیسان دەپرسم گۆرانكاری لەوە زیاتر چییە كە ئیستە تۆو سەدان و هەزارانی وەك تۆ و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان دروست بوون و خەباتی مەدەنیانەی وەك یەكگرتویان دەست داوەتی و وازیان هێناوە لە تاكرەوی و خوێن و ئاگرو ئاسن و فیشەك و چون بە گژ ستەمداو روبەروی برادەرە دزو گەندەڵەكانی دوێنیان بونەتەوە، كە خۆیان باش دەیانناسن و لە فیكەی یەك تێدەگەن و نهێنیەكانیان لاى یەكتر هەیە، گەر ئەمە گۆرانكای نییە چییە، گەر یەكگرتوو نەبوایە جگە لە زمانی شەرو تفەنگ و كوشتن چی تر هەبوو، بە تەواوی قەناعەتەوە دەڵێین سەركەوتنی یەكگرتوو، كۆتایی هێنا بە شەری ناوخۆ، وەكۆتایی هاتنی شەری ناوخۆ گەورەترین دەستكەوتە بۆ یەكگرتوو، دروست بونی ئەم رۆژە تەنها و تەنها ، بەرهەمی پرۆژەو كاری یەكگرتووە،چونكە لە دوای ساڵی 2005 ەوەو پاش ئەوەی یەكگرتوو چەندین رێگە و شێوازی كاری تاقیكردەوە بۆ چاكسازی و روبەروبونەوەى گەندەڵی و ناعەدالەتی،بەڵام سودی نەبوو تا كار گەیشتە ئەوەى كە خۆی ئامادەبكات بۆ قوربانیدان لە پێناو لیستی جیاوازو فرە رەنگی ،ئەوبوو خوێنی بەخشی سەركردەی كردە قوربانی ،ئەو كارەش تەنها پەیوەندی نەبوو بە دەڤەری پارتیەوە،بەلكو بەرنامەكە سەرتاسەری بوو ،لە پارێزگای سلیمانیش هەمان پلان هەبوو ،بەڵام بە دژە پلانێكی تر پوچەڵ كرایەوە، وە با باش بزانیت ئەو دەستەی دەیویست لە سلێمانی دژی گۆرانكارى بەرەو پێشچون بوەستێتەوە ،ئەوانەبون ئیستا تۆ بە شانو باڵیاندا هەڵدەدەیت و بە ئۆپۆزسیۆنیان دەزانیت و خۆت با ئەدەیت پێانەوە، یەكگرتوو ئەوكاتە گۆرانكای كرد كە ترسی خستە نێو دڵی دەسەڵاتەوەو بەرەیەكی نیشتمانی پێكهێنا بۆ وەستانەوە دژی زەلیل لە بەردەم دەسڵاتی گەندەڵی كورد كوژدا،ئێوە گەر دەمیشتان بوبێت ترسنۆكانە نەتاندەوێرا خۆتان دەرخەن و لە دورە وڵاتەوە قسەتان فرێ دەداو واتان دەزانی هیچتان نەهێشتوەتەوە ،ئەوەش دەتانكرد بە قورمیشو ئاراستەى دەزگا سیخورەكانی زانیارى و پاراستن بوو كە شەری ناوخۆیان پێگەرم دەكردن و بوقی نهێنی دەسەڵات بوون ، رسواترو زەلیل تربون لەوانەی كە بە ئاشكرا قەڵەمی خۆ فرۆشی شەڕی ناوخۆبون، ئێوە هەق نییە ورتەتان لێ بێت و لەروتان بێت وشەیەك بڵێن، ئێوە هەتا توانیتان خۆتان فرۆشت و وڵاتتان هەراج كردو هەرچی پیروزیی هەیە وەلاتان ناو خۆتان سوك كردو ویستان كوردیش سوك بكەن بەڵام یەكگرتوو هات و ئێوەو میللەتیشی رزگار كرد، بۆیە شەرمەزاریە جگە لە سوپاس و داننان بە واقیعدا هیچی تر بڵێین بەرامبەر یەكگرتوو. لە بارەى نەبونی ستراتیجیەتیشەوە پێویستە ئەوە بڵێین كە ئەو بەرێزە زۆر نەزانانە كەوتوە هەڵەوە ،یان ئەوەیە لە ستراتیجیەت نەگەیشتوەو تەنها وشەكەی بیستوە یان دەیەوێت خۆی گێل بكات ، باشە حیزبێك لە هەموو ئەو جەنگەڵستانەدا توانیبێتی بە ناو ئەو هەموو دڕكو داڵەدا و بە ناو ئەو هەموو لوغم و ئاگرو ئاسنەدا و لە نێو ئەو هەموو پلانە ژەهراویانەى ناوخۆو دەرەوەدا بتوانێت بگاتە ئەو قۆناغەى كە ئیستا سەدان هەزار لایەنگرو هەواداری هەبێت و سەركەوتنی گەورەی لە ناو خەڵكدا بەدەست هێنابێت و لە ترسی ئەم هێزە و بۆ ئەوەی نەبێتە تاكە هێزی مەیدان و خەڵك هەموی روی تێ نەكات هیزی تر دروست ببن و كار بكەن هوشێوەی ئەو و بەرنامەی ئەو پەیرەو بكەن ، ئایا ئەمە ستراتیج نەبێت چیە؟ سەركەوتنی ستراتیجیەتی یەكگرتوە ئیستا لە جیاتی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ دەبینین حیزبێكی توندرەوی وەك یەكیتی دوو لەت دەبێت و بە خوێنی سەری یەكتر تینون ،بەڵام لە ترسی ریسوا بونیان لە بەردەم جەماوەردا ناتوانن پەنا بەرن بۆ چەك.
- ئەندام پەرلەمانی ئەركێكی گەورەیەو وردەكاری و شارەزایی دەوێت و بە مزایەدەو هاشەو هوش نابیت، ئەم قسەیەشم واتای ئەوە نییە كە بە رۆلأ و گەورەیی سەرجەم ئەندام پەرلەمانە ئۆپۆزسیۆنەكان نەزانم ،هەقە هەموو میللەت دەست بە سنگەوە بگرێت بۆیان چونكە ئەوانە رۆڵی راستەقینەی پەرلەمانیان گیرایەوە، بەڵام ئەوە دەڵیم ، ئەو واقیعە بە خوێن بەخشین دروست بوو نەك بە دوو تەپڵ لێدان ، خۆینی سەركردەكانی یەكگرتوو بوو ،رێگەی خۆش كرد ئەو برادەرانە تەپڵ لێدەن،باشە خوێن بەخشین گەورەترە یان تەپلأ ،بەڵام دەبێت ئەو راستیەش بڵێین كە دەیان هەڵویستی تر هەبوە كە لە تەپل زیاتری ویستوە،بەڵام تەپڵ چیەكان لە بەر هەڵویستی سیاسی و بە تەوجیهی سەرەوەى خۆیان نقەیان لێ نەهاتوە، باشە هەر لە سەرەتاوە لیستی یەكگرتوو تكای دنیای لێ كردن كە هەڵویستیان هەبێت لە سەر دانانی سەرۆك پەرلەمان و جێگرو سكرتیرو لیژنەكان و سەرۆكی حكومەت و چەندین یاسا، بەڵام ئەوان زۆر بە راشكاوانە خۆیان لێ دزیەوە،ئایا كاكە سیرینی بۆ ناپرسێت جاران ئەوانە بۆ دژی زۆری دەسڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بوو وتا توانیان كردیانە گرمەو هاوار،بەڵام ئیستا وەك لە چاوپێكەوتنەكەی قەناتی جزیرەدا بەرونی دەركەوت كە وازیان لەو مەسەلەیە هێناوە(وەڵامەكەی كاك نەوشیروان ئەوەندە تازەو سەیر دوای تەواو بونی چاوپێكەوتنەكە كاك ریبین هەردی راوێژكاری سەرسورمانی نیشاندا لەوەلامەكەی)، ئیستەش ئەو بەرێزانە چەندین چپەو پەیوەندی ژێربەژێریان هەیە لە گەڵ پارتی و قەناعەت و ویژدانی خۆیان تجمید كردوە بۆ چەند دەفتەرە دۆلارێك و لەوانەیە پێمان بڵێن ئەوە سیاسەتە، بۆ ئەوان حەڵاڵە بەڵام بۆ یەكگرتوو حەرامە كە بە بەرنامەو هەنگاوی ورد كار بكات و ئەم قۆناغە بەرهەم بهێنێت كە ئەوان تەپڵی موزایەدەی كاتی هەڵبژاردنی تیا لێدەن، ئەو تەپڵ لێدەرانە تەنها دژی حیزبێك و كۆنە سكرتێرەكەیانن و ،ئەوان ئۆپوزسیۆنی شارێكن و لە پەرچەكرداری وەزعێكی نائاسایدا دروست بوون و كارێكی سیاسی و كاتیان هەیەو زۆربەی چاودیران سیاسی باوەریان وایە كەتا سەر وا نامێنن و ئەوەی دەیكەن وەك ئەركێكەوپێان سپێردراوەو لە ئایندەیەكی نزیكدا بە ئاسانی لاوازیان دەردەكەوێتـ زوو هەڵچون و زوش دێنەوە جێی خۆیان (كە من دەڵێم خۆزگە وانەبوایە)،بە هەرحاڵ دەخوازین بەردەوام بن لە تەپڵ لێدان ، بەڵام بۆ هەموو شتێكی ناڕەوا و دژ بە میللەت،بەڵام نەك دوای تەپڵەكە یەكسەر رابكەن بۆ لای سەرۆكی پەرلەمان و نهێنی و ئامانجی كارەكەیان بدركێنن(رۆژی تەپڵەكەی پەرلەمان كویستان خان سەرۆكی كوتلەى گۆڕان دوای چونە دەرەوەی ئەندام پەرلەمانەكان یەكسەر چوەتە لای سەرۆكی پەرلەمان و مەبەستی تەپڵەكەی بۆ رونكردەوەتەوە).
- سیرینی دەپرسَت پەرلەمانتاری یەكگرتوو خەریكی چی بون و بۆ تەپڵیان لێنەداوە تائیستا؟ لە وەڵامدا دەڵێین :یەكگرتوو هەر لەسەرەتای دەركەوتنیەوە ، خەریكی تەپلأ لێدان بووە دژی ناعەدالەتی و ستەم و خوێن ریژی،بەڵام بە شێوازی خۆی و بە بەرنامەیەكی وردو لەسەرخۆو بەرهەمدارو قۆناغبەند،ئەوتا بەرهەمەكەی رون وئاشكرایەو میللەتی فیركرد و خەڵكی راهێنا تاكو كەسانێك بخەنە پەرلەمان كە وشیاربن و بە تەپل روی خۆیان سپی بكەنەوە ، ئەوەبەرهەمی رەنج و ماندوبونی یەكگرتوە كە چەندین سأڵە خەریكیەتی، كاتێك باسی بەرهەمێكی ئیستە دەكرێت زۆر بێویژدانیە باسی سەرەتاو زەمینەسازیەكانی پێشتری نەكرێت، كی بوو راپۆریتی دژی گەندەڵی ئامادەكرد و دنیای پركرد لە باسی شەفافیت و عەدالەت؟ كی بوو لە بەغداوە زانیاری بودجەی شەفافانە باس كردو رەخنەی لى گرت و خەڵكی تری فێری قسە كرد لەو بارەیەوە،گەر یەكگرتوو نەبوایە كێ دەیزانی پارەی هەرێم چەندەو چۆن سەرف دەكرێت ،گەر یەكگرتوو نەبوایە چۆن ئەو بودجەیەی ئیستا خراوەتە روو و قسەی لەسەر دەكرێت، بەو شێوەیە دەخرایە روو؟.كەواتە با سیرینی بەرێزیش باش بزانێت كە یەكگرتوو چەند ساڵە پیازی پاك نەكدوە، بەلكو خەریكی پەروەردەو پێگەیاندنی نەوەیەكی وشیار بووە ،خەریكی داهێنانی سیستەمێك بووە كە تەنها پەرلەمانتاری وریا بەرهەم بهێنێت، خەریكی لاواز كردنی دكتاتۆریەت بووە، خەریكی بڕینی قۆناغە سەختەكانی تێكشاندنی تاكرەوی بوە، خەریكی ئامادەكردنی زەمینەی وەستانەوەبوە دژی گەندەڵی بە كردەوەو بە پرۆژە نەك بە قسەو هاوارو موزایەدە، ئیستەش پیروز بیت لە هەموو ئەو كەسانەی كە ووشەیەك و هەڵویستێك و دەنگیك و نەخێرێك بەرامبەر دەسەڵاتی خۆ سەپاندن دەنوینن ،بەڵام تكایە با ویژدان زیندو بێت رابوردوی كەس نەشێوێنرێت و دەنگ و رەونگو هێزە جیاوازەكان یەك بخەین دژی گۆرانكوژەكان و قەڵای ستەمكاران.
سلیمانی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست