خوێن لە بەرامبەر پڕۆژەدا (سیدسادق و خوێنى بڕیار بە نمونە)
04/01/2014, 12:00 (GMT+1)

دەسەڵاتى حیزب گەیشتوەتە ئاستێک خوێن دان بەرە و کلتور بوون بڕوا ، کە هیچ قەزا و ناحیەیەک هیچ مافێکى نابێت تا توند و تیژى نەکەن و قوربانى نەبەخشن ، خوێن وەک دراو سەیر دەکات بۆ کڕینى کاڵاى پڕۆژە و ئازادییەکان ، لاى ئەم دەسەڵاتە نەخۆشە پڕۆژە و ئازادى و ماف کاڵایەکە بە دراوى خوێن دەکڕرێت ، ئەم نەخۆشیە دەرونیە کە دەسەڵاتى حیزبى توشى بووە قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامەکانى بەرە و فراوانتر و بەرزتر دەڕوات ، لە خوێنى شەهیدانى 17 ى شوباتەوە دەست پێ دەکات کە دواى خوێن هەر ناگەیەنە ئازادى ، واتا دەبێت دراوى خوێنمان پێ بێت تا دەسەڵات دەرگاى مارکێتى ئازادى و پڕۆژەکانمان بۆ بکاتەوە ، خوێنى زەردەشت دەکاتە دەست کەوتنى ئازادى وەک بەرەى ئێمەى بێ ماف و ئەوانى داگیرکەر ، خوێنى سۆرانى مامە حەمە و عبالستار تایەر شەریف دەکاتە نوسینى چەند دێڕێک لەسەر گورگەکانى ئەوان ، (تى،ڤى) ئازاد دانانرێًت تا خوێنى شاسوارەکان نەڕێژن ، خوێنى کاوەکان یەکسان دەبێت بە تاوانى خوێن خواردنى گورگە مسئولەکان ، ئازادى ڕۆژنامەگەرى نابێت تا ئاسۆس و ئەحمەد میرە خوێن نەڕێژن ، ئازادى فکریش نابێت تا خوێنى ڕێبینەکان نەبینن ، ئەم گورگانە دواى خوێن دەکەون لەهەر شوێنیک خوێن نەبێت ئەوان لەوێ نین ، ئەمانە خوێن مژەکانى ئەهریمەنن ، ئەو گورگانەن کە داواى خوێنى ڕۆڵەکانمان دەکەن ، پڕۆژەش نادرێ تا خوێنى بڕیار نەخۆنەوە.
ئەم دەسەڵاتە خڵەفاوە لە سیدسادقەوە بە تەواوەتى نیشانەکانى شێتێتى دەرکەوتوە ئەگەر نا پیشتر 24000 ئیمزا کۆکرایەوە بۆ داواکاریەکانیان.. بەڵام ئەم هەر داواى خوێن دەکات... خوێن وەک دراو و پڕۆژە و ئازادیش وەک کاڵا سەیر دەکات .. ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆیەک لە دواى سیدێادقەوە هەموو شارەکان واز لە خەباتى مەدەنیانە و خۆپیشاندانى هێمنانە و واژۆ کوکردنەوە بهێنن و چەند گەنجێک بکەنە قوربانى تا ئازادى و پڕۆژە و مافەکان بە دەست بهێنن ، ئەمە ڕۆشتنە بۆ لێوارى بازاڕێک کە لە برى مافى خۆمان وەک دراو دەبێت خوێنمان پێ بێت بۆ کڕینى ئازادیەکان ، لەسایەى دەسەڵاتى گورگەکاندا سەفەرێکە بۆ بازاڕى مەرگ و خوێن ، تا مەرگ پێوانە بێت بۆ کڕینى ژیان ، ئەم دەسەڵاتە شێتە خڵەفاوە گەر ڕێ ى لێنەگیرێ و نەخرێتە ژێر چاودێرى و چارەسەرێکى دەرونى وردەوە دور نیە هەموو شتێکمان بە خوێن پێ بفرۆشێ و ژیان و ماف یەکسان دەکات بە مەرگ و خوێن ، ئەو کات هەمومان بۆ ساتێک ئازادى و ژیانى سەرەتایى دەبێت ببینە کفن کڕو لە ئێستەشەوە شوێنى گۆڕەکانمان ئامادە بکەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

