دە توخوا پێمان بڵێن سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ كوڕی كێیە؟
02/03/2010, 12:00 (GMT+1)

كێشە لەسەر ئەو راپۆرتەو ئەو وێنەیە نییە، چونكە بەدڵنیایی بەشێك لەوانەی كە لەو وێنەیەدا دەركەوتوون دڵنیاتان دەكەینەوە كە گیرفانیان بۆ یەكێتی و دەنگەكانیان بۆ گۆڕانە، بەڵام ئەوەی كە سەرمان لێی سوڕدەمێنێ ئەو وێنەیە سەرنووسەری رۆژنامەكەی تێدا نەبوو كە ستران عەبدوڵڵا-ی دز و جەردەیە، ئەو ستران عەبدوڵڵایەی كە هەموو تەمەنی بریتی بووە لەقەڵەم فرۆشی و ماستاوكردن بۆ مەسئولە دەستپیس و داوێن پیسەكانی پارتی و یەكێتی، دیارە ئەو كارمەندانەی كوردستانی نوێ نەیانهێشتووە ئەو پاشەڵپیسە وێنەیان لەگەلأ بگرێت، ئەگەر نا پێی ئاسایی بوو ئەویش پچێتە پێشەوەو لەریزی پێشەوە بێت وەكو چۆن لەهەموو كاسەیەكدا كەوچكە، بۆیە ئێستا وەك چۆن راپۆرتێك كراوە لەسەر ئەوانەی كە بنەماڵەی شەهیدن، هەقی خۆیەتی راپۆرتێكیش بكرێت لەسەر ئەوانەی كە كوڕو بنەماڵەكایان خائین بوون و لەكوردستانی نوێ-دا دەوام دەكەن كە سەرگەورەكەیان ستران عەبدوڵڵایە، بەپێچەوانەوە دەبوو ئەو كەسانەی لەوێ كەسوكاریان شەهیدە رێگە نەدەن كوڕی جاشێك سەرنووسەر بوایە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

