فه‌ره‌ج حه‌یده‌ریی تهزویرچیهکهی کوچه‌ی عه‌ره‌ب!
16/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی کردبێت و له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانیشدا ڕێگه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌وروپای هه‌ڵبژاردبێت له تارانه‌وه، ئه‌وا بێگومان ڕێی که‌وتۆته کوچه‌ی عه‌ره‌ب و، کاری ته‌زویری دوکومێنت و پاسپۆرتی لای قاچاخچی و ته‌زویر چیه‌کانی ئه‌وێ بۆکراوه .ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه که‌هه‌تا ماوه‌یه‌کی زۆریش دوای ڕاپه‌ڕین، گه‌وره‌ترین ته‌زویرچی له کوچه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌م(فه‌ره‌ج حه‌یده‌ریی) بوو که ئێستا کراوه‌ته سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌م کابرایه ئه‌گه‌رچی ته‌نها پاره‌ی ئهناسیی و له‌به‌رانبه‌ر ته‌زویر کردنی پاسپورت یان دروست کردنی هه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌کدا بڕێکی زۆر پاره‌ی وه‌رئه‌گرت، به‌ڵام خواهه‌ڵناگرێت له‌کاره‌که‌یدا زۆر شاره‌زاو لێزان بوو، ته‌زویره‌کانی به‌جوانی بۆ ئه‌کردیت، هه‌مو مۆرهکێشی لابوو. ئه‌م کابرایه خۆی چڵکاوخۆری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی بوو، ماوه‌یه‌کی زۆر بوو له تارن ئه‌ژیا و بهدهرێژایی ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر خه‌ریکی قاچاخچێتی ،تهزویرچێتی، ساغ کردنه‌وه و سه‌رفکردنی پاره‌ی ته‌زویر بوو. به شاهیدی هه‌موو ئه‌وانه‌شی ڕێگه‌یان که‌وتۆته تاران له‌و سه‌رده‌مه‌دا، فه‌ره‌ج له شاره‌زاترین تهزویرچیهکان بوو، نهێنی سه‌رکه‌وتنه‌که‌شی له‌وه‌دابوو که ئه‌م ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیتیلاعات کاریی ئه‌کردو، وه‌ك تهزویرچیهکانی تری کوچه‌ی عه‌ره‌ب نه‌ئه‌ترسا.
گرنگ نیه فه‌ره‌ج ته‌زویرچی و قاچاخچی یان هه‌ر کار‌و پیشه‌یه‌کی تری هه‌بوبێت، به‌ڵام زۆرگرنگه و ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ڵئه‌گرێت که بۆچی ماڵی بارزانیی ئه‌م پیاوه‌یان ده‌ستنیشان کرد ببێته سه‌رۆکی کۆمسیونی هه‌ڵبژاردنه‌کان؟ وه‌ڵامه‌که‌ش زۆر ئاشکرایه که له‌به‌ر پسپۆریی و شاره‌زایی ئه‌م زاته‌یه له ته‌زویرکردندا، به‌ڕاستیش هه‌روابو و ئه‌رکی خۆی له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 و 7/3 به‌باشی بینیی که بوه مایه‌ی ته‌زویرکردنی سه‌دان هه‌زار ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

