جهلالییهکان، ئیتر بۆیان نییە ناوی شەهید عەلی نەبی بهێنن
22/03/2010, 12:00 (GMT+1)

لەمانگی ئاداری2010ەوە ئیتر یەكێتی بۆی نییە ناوی شەهید عەلی نەبی بهێنێت، چونكە چەند رۆژێ لەمەوبەر یەكێتی مووچەی هەردوو كوڕەكەی شەهید عەلی نەبی دەبڕێت كە ئەوانیش شاڵاو عەلی نەبی و شەمدین عەلی نەبییە و پێشمەرگەن لەفەوجی ماكۆك لەلیوای 22ی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگە، ئەم هەڵسوكەوتە سەیرو سەرسوڕهێنەرەی یەكێتی تازە نییە، بەڵام تازەییەكەی لەوەدایە كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەرگریان لەپێشمەرگە دەكرد گوایە سوكایەتی پێكراوە و مەسعودی مەلا مستەفا خەتی سوری بۆ خەڵك دانا كەگوایە سوكایەتیان بەپێشمەرگە كردووە، بەڵام ئەوەتا بەئاشكرا سوكایەتی بەچەندین پێشمەرگە دەكرێت و نانیان دەبڕدرێت نەمەسعود مەلا مستەفا-ی تەزویر و نە بەرهەم ساڵحی بێبەرهەم دەنگی لێوە دێت، ئێستا دەتوانین لە سەرۆكی حكومەتی كوردستان بپرسین كە ئایا لیواو فەوجەكانی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەر بەحكومەتەكەی تۆن یان هەر موڵكی یەكێتین، چونكە ئەگەر ئێستا پیاوەكانی رژێمی جەلال بدوێنی پێتدەڵێن چۆن خەڵكێك ئەندامی حزب بێت دەتوانێت دەنگ بۆ لیستێكی تر بدات و مووچەشی بدەیتێ، بەڵام خۆ ئەمان ئەندامی حزب نین و كارمەندی حكومەتن و خۆتان ئاسا دەڵێن پێشمەرگەی هەموو كوردستانن و لەژێر چەتری یەك وەزارەتدا كۆكراونەتەوە كە وەزارەتی پێشمەرگەیە، بەڵام ئەم رەفتارەی رژێمەكەی جەلال و مەسعود دەریدەخەن نە پێشمەرگە یەكیگرتۆتەوەو نە لەژێر چەتری یەك وەزارەتدایە و لەو رەفتارەشیانەوە كە دژی كوڕەكانی شەهید عەلی نەبی كردیان دەریدەخەن كە ئەم رژێمە تەنیا بەراپەڕین لەناودەچێت و ئەو راپەڕینەش هەر ئەبێت لەدەروازەی راپەڕینەوە بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

