یا ده‌بێ UN درۆ بکات ، و یاخود مه‌سعود بارزانی..
06/06/2011, 12:00 (GMT+1)

مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەسەڵاحەدین پێشوازییکرد لە ئیڤان سیمۆنۆفیج یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤـ و وەفدێکی ھاوڕێی.ئەوەشی راگەیاند کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان مافی مرۆڤـ لە ھەرێم و بەشەکانی دیکەی عیراقدا ھەیەو لەم رووەوە سوپاسی حکومەتی ھەرێمی کرد بۆ ئەو پەیوەندییە باشەی لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤـ و لیژنەی یاسایی پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و تەئکیدیشی لەوەکردەوە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا زۆر خۆشحاڵین بە ھەڵسوکەوتەکانی حکومەتی ھەرێم بەرامبەر خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی و راشیگەیاند کە ھیچ وڵاتێک لەڕووی مافی مرۆڤدا لە دنیادا کامل نییە، دەربارەی رۆڵی میدیای ئازادیش رایگەیاند کە پێویستە ئەو میدیایانە لە ڕووی سیاسییەوە ئازاد بن و پابەندی پرەنسیپی میدیایی بن، نەک تۆمەت و تەشھیرکردن بە خۆڕایی و دووپاتی رێزی نەتەوە یەکگرتووکانیشی کردەوە سەبارەت بە پاراستن و بەرگریکردن لە مافی ژنان و لەم رووەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی بەرچاوی ژن کرد کە لەھەرێمی کوردستاندا دەیگێڕێ و ستایشی ھەڵسوکەوتی حکومەتی ھەرێمیشی کرد سەبارەت بە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
تا ئێره درۆیه شاخداره‌کان ته‌واوبوون..
لێره‌دا خوێنه‌ر که لهسهکۆیهکی وا نامۆ به‌راستییه‌کان شتێکی ئاوا ده‌خوێنێته‌وه و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ واقعی کوردستان ، پرسیارێکی ره‌وای له‌به‌رده‌م قوتده‌بێته‌وه ، ئاخۆ جیگری سکرتێرئ گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان راستده‌کات ، یا درۆیان بۆ ههڵبهستیوه ، مه‌سعود بارزانی داروده‌سته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه درۆکانی خۆیانه و به ئه‌وی ده‌فرۆشنه‌وه؟!.
له‌سه‌ر ئۆپزسیۆن و هه‌موو تاکێکی به ویژدانه که ئه‌و پرسیاره له ئیڤان سیمۆنۆڤینج بکه‌ین ، ئایا ئاخافتنی ئاوای کردووه یا نا؟ چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی دابێت کاره‌ساته و، دووشیمانه زیاتر هه‌ڵناگرێت: که یه‌که‌میان ئه‌و که‌سه(که به‌رپرسی مافی مرۆڤه له جیهان) گه‌وجه و ئاگای له رووداوه‌کان و مافی بنپێکراوی مرۆڤی کوردی نییه؟ و یا مه‌سعود بارزانی و هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به دیاری زۆر کڕیویانه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کانیان بۆ بکات؟!.
له‌م دوو شیمانه زیاتر هیچی دیکه نییه . مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی بێ دیفاع و سڤیلی کوردستان:
1- کرده‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان و گرتن و زیندانیکردن و کوشتن و بریندارکردن له ده‌ره‌وه‌ی یاسایان به‌قه‌د دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که له دژی خۆپیشانده‌ران ئه‌و کارانه‌یان کرد، له ئایندهداشدا ده‌یکه‌ن.
2-ته‌شهیر و ناوزراندن له دژی چاڵاکوانه مه‌ده‌نییه‌کان له‌و په‌ڕی بوو ، که هه‌مانشت دیکتاتۆره‌کانیش به‌کاریان برد و ده‌به‌ن.
3- سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ خۆی و کوڕه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی رونه‌دانی خۆپیشاندانیان له هه‌ولێر ده‌کرد به زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و رێز نه‌گرتن له حه‌ره‌می زانکۆ ، ته‌نانه‌ت له مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندام په‌رله‌مانیش درا و مامۆستایانی ئاینی هه‌ڕه‌شه‌ی جددیان لێده‌کرا.
4-جوڵاندانی هێز و نمایش‌کردنی تانک و ئالیاتی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سلێمانی و ناوچه‌کانی دیکه و له‌دوایین ئه‌ڵقه‌ی سه‌رکوتکردنیش به‌کاربردنی هێزی مێلیشیاتی ناوخۆ و عاره‌ب بۆ گرتن و ئه‌نفالکردنی خۆپیشانده‌ران له خوێندکارانی زانکۆ و هاوڵاتیان.
5- سه‌باره‌ت به میدیا ئازادیش و که‌سانی ئازاد له رۆژنامه‌نووسان ئه‌وا راپۆرته‌کانی په‌یامنێرانی بێ سنووری جیهانی به‌سه بۆ ناساندنی ئه‌و ده‌سه‌لاته .
6- له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌و راپۆرته‌ی هیومان رایتس وۆتچ بوو کو پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی کردوو به کورتی شوبهاندنی به ده‌سه‌لاتی به‌عس ، که ئه‌مه‌ش دواین پێناسه و راستترین پیناسه‌یه و ده‌ربرێ راستییه‌کانه.
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌عسی ئاسایه هاوشێوه‌ی قه‌زافی و بنعه‌لی و به‌شارئه‌سه‌د بێت و، بانکیمۆنی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رۆژانه نیگه‌رانی قورسی خۆی بۆ خه‌ڵکی له‌ده‌ست ئه‌و رژێمه تۆلیتارانه ده‌رده‌بڕێت ، ئێستا چۆن جێگره‌که‌ی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریان که هاوشێوه‌ی پێشێلکارییه‌کانی لیبیا و سوریا ، ده‌رده‌بڕێت؟!..
ده‌بێ سیمۆنۆفیج یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤـ ، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بداته رای گشتی کوردستان ، بزانین لێدوانی له‌وجۆره‌ی دایه؟ چونکه به‌قه‌د تاواناکانی ده‌سه‌ڵات ،بگره زیاتر ئه‌ویش تاوانباره نابێ لییبێدهنگ بین.. خۆ ئه‌گه‌ر درۆیه‌کی به زاری کراوه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه لێبوردن له خۆی و خه‌ڵکی کوردستان بخوازن به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی که هه‌میشه درۆ بۆ خه‌ڵکی ده‌کات و شه‌رم ناکات ، ئه‌مجاره درۆکردن به زاری که‌سێتییه‌کی ئاوا نابێت به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت ، ده‌بێ ئۆپزسیپۆن و هه‌روه‌ها خۆشمان وه‌ک ستافی کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی به‌و که‌سه‌وه بکه‌ین بزانین لێداونی ئاوا نامه‌عقولی داوه؟! , لیدوانی ئاوا ، ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه زیاتر ده‌ستئاوه‌ڵا ده‌کات بۆ سه‌رکوتکردن و خوێنڕشتنی هاوڵاتیان.
ده‌بێ بووترێت دوای گه‌ران به‌دوای ئه‌و لێدوانه له پێگه‌کانی UN و UNAMI هیچ لێدوانێکی له‌و باره‌مان به‌رچاو نه‌که‌وت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت که له‌و هه‌واڵه خۆشبین به‌ڵکو ده‌بێ بیگه‌یه‌نینه سه‌ر ساخه ، تا ده‌رسێک به ده‌سه‌لات بدرێت به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی درۆ به زاری خه‌ڵکییه‌وه نه‌که‌ن ، ره‌نگه تائێستا درۆگهلێکیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان کردنبێت ، ئیدی لێره‌وه با سنوورێکیان بۆ دابنیین و زیاتر ریسوایان بکه‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

