<

بۆچى تاڵەبانى سامان گەرمیانى نەكردە پارێزگارى گەرمیان ؟

27/05/2010, 12:00 (GMT+1)
دواى ئەوەى سامان گەرمیانى لە هەندەران دەگەڕێتەوە كوردستان و سەر سفرەى حازر ئەندامانى مەكتەب سیاسى یەكیتى لە باڵى ڕیفۆرم داواى لێدەكەن بێكار دانەنیشێ و بەحیساب بۆ ماندوبونەكەى كە ڕۆژانیك چەند فیشەكێكى تەقاندوە, پیشنیار دەكەن بكرێتە پارێزگارى گەرمیان كاتیك پێى دەڵێن دەیكەى؟ ئەویش دەڵێت بەڵێ, دەچن بۆ لاى تاڵەبانى و پێیدەڵێن سامان بكە بە پارێزگارى گەرمیان ئەویش توڕە دەبێت و دەڵێت من بە ئاواتم ئێوە وەزعى یەكێتى باش بكەن تازە بەتازە دەتانەوێ سامانى دز و گەندەڵ بێننەوە و بیكەنە پارێزگار ئەو سەردەمە بەسەرچووە تازە كەسی وەها ببیێتە بەرپرس بەسەر یەكێتى و میلەتەوە.
ئەمە ڕاستیەو ڕوى داوە, هەقوایە خەڵكى بپرسێ لە تاڵەبانى و كۆسرەت ئەم سامانە ئیستا بۆ كردوتانەتە بەرپرسى ئەنجومەنى ناوەند؟ دەبێت سامان چى بێت؟ خۆتان وەڵامى ئەم پرسیارە لە ئایندەدا دەدەنەوە, بەتایبەت دواى ئەوەى زانیتان یەك فیكەتان بۆى كرد ببێتە بەرپرس یەكسەر كوڕەكەى خۆى كردە شتێ لە ئیدارەى مەكتەب سیاسى!! قوڕ بەسەر یەكێتى و میلەت وا سامانى لێبووەتە هەنگەڵان!! لەڕاستیدا خۆى لە خڕكەڵان بێ سودترە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست