ووتیان مەلا بەختیار بەتەمابووە گردەکە بگرێ..مەگەر سهری بدا له بهردهکانی..
05/02/2011, 12:00 (GMT+1)

یەکێک لەو لێپرسراوانەی کەئەرکی پێ سپێردرابوو لەگەڵ دانەیەکی تر کە لەیادم نەماوە حامی حاجی غالی بوو کەدەبوو سەرکردایەتی گرتنی ڕەبایەکانی بان مەقان بکەن کەدەروازەی سەرکەوتن بوو بۆ قۆڵەکانی تر وکۆمەلێکی تریش ئەوەی لەیادم مابێ عیماد بوو دانرابوو بۆ قۆڵی نەوجول کەشەو لەوێ تابەیانی چبوە خەوێکی قوڵەوە وعوسمانی حاجی محمودیش بۆ قۆڵی لەیلان،یەکێک لەو کێشانەی کەدەبووە بەربەست لەبەردەم پێشڕەوی هێزەکان ودەبووە مایەی سەرنەگرتنی پیلانەکە ترس بوو لەبەکارهێنانی هێلیکۆپتەری جەنگی کەتەوای نەخشەکەی هەڵ ئەوەشاندەوە بۆیە ئاگاداری ئەمریکیەکان کرا بۆ ئەو مەبەستە و لەلایەن ئەمریکیەکانەوە دڵنیایی تەواو درا کەناهێڵن فڕۆکەی سەددام بەشداری بکات و دەیخەنە خوارەوە بەڵام دواجار فڕۆکەکانی سەدام بەشداری کرد
لەشەوی کۆبوونەوەکەی لایەنەکان لەگەڵ ئەمریکیەکان لەئۆردوگای شۆڕش هەر وەک ئاماژەم پێدا حامی حاجی غالی لێپرسراوی قۆڵێکی سەرەکی بوو لەو شەڕەدا بەهۆی شکستی ئەولەگرتنی ڕەبایەکان وفڕۆکەکان نەخشەکەش شکستی هێنا،هەرئەو شەوەی کۆبوونەوەکە دوای تەواو بوون حامی حاجی غالی دەورەی ڵێ درابوو یەکێک لەپێشمەرگەکان پرسیاری ئەوەی لێکرد داخۆ ئەمجارە شەڕ ئامانجەکەی چیە ئەویش وەڵامێکی سەریحی دایەوەو ووتی..ئەم ح..و..د.ز..انە ،بەتەمان کەرکوک بگرن ،مەگەر ئەو گونەم بگرن،بۆیە ئێمەش لەبەرامبەر هەوڵی گرتنی گردەکە لەلایەن مەلابەختیارەوە دەڵێین .مەگەر سهری بدا له بهردهکانی..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

