كاتێك مرۆڤ خولیای خۆ دەرخستنی دەبێت شەرمی نامێنێت
21/08/2009, 12:00 (GMT+1)

3 كاتژمێر هەموو رۆژێك بۆ نان خواردن 1 كاتژمێرێكیش بۆ خۆشۆردن، 1 كاتژمێرێك بۆ ئەوەی قژی بداتە بەرخۆر، 3 كاتژمێر بەلایەنی كەمەوە بۆ خوێندنەكەی2 كاتژمێر بۆ پڕۆڤە كردنی لەسەر كارە جوانەكانی 3 كاتژمێریش بۆ كارە جوانەكانی لە"tv"1كاتژمێر دابنێین بۆ هاتوچۆ1 كاتژمێر بۆ تەوالێت و ئەو شتانە 1 خۆگۆڕین و ماكیاژ كردن 1كاتژمێر قسە كردن و میوە خواردنێك 1كاتژمێر سەیركردنەوەی بەرنامە جوانەكانی و گۆرانیە جوانەكانی و شتێكی لە سەری دەنوسن واتە تەعقیبێكی راگەیاندنەكان، 2 كاتژمێر بخوێنێتەوە
بە پێی ئەو حساباتەی سەرەوە خانمی هونەرمەند رۆژانە (19)كاتژمێر لە كاردایە واتە كاتی نیە برادەرێكی ببینێت وە كاتی نیە بۆ چەند خولەكێك لە گەڵ دایك و باوكی دابنیشێت تەلەفونات و پەیوەندی كردن باس ناكەین، وەكاتی نیە رۆژنامەنوسان دیداری لەگەڵ ساز بكەن، وەهەروەها كاتی نیە بچێتە بازاڕ ئەو جلە جوانانە بكڕێت كە لە بەریان دەكات، وە ئەو هەرگیز شەوانە لە پێنج كاتژمێر زیاتر ناخەوێت. بەراستی هەقە ئەو راگەیاندنانەی پارتی دیموكرات غەدر لەو كچە تازە پێگەیشتووە نەكەن و چەند كەسێكی بۆ دانێن وەكو هاوكار تاوەكو ئەوەندە سەری قاڵ نەبێت. ئاخر خانم من نە دەمەوێت ناوت بهێنم نە دەمەوێت لە سەر حسابی من گەورە بیت ئەم جلانە لە ماركەوە بە بەری خۆت دروستیان كردوون و بۆت براوەتە ماڵەوە ناچیت بۆ شت كڕین و هیچ كارێكیش ناكەیت بۆ ماڵەوە. بەراستی درۆكردنیش یاسای خۆی هەیە ئەوانەی كە ئاوا دەتهێننەوە كوردستان و دوایش بە حەیا بردنێكەوە دەتنێرنەوە بۆ هۆڵەندا پێت دەڵێن ئەمە قەرزدار بووە و لە فرۆكەخانە دەستگیرت دەكەن، پێیان بڵێ با یاساكانی درۆت فێركەن ئەگەر خۆشت كاتت نەبوو ئەوا من دەتوانم ئەو چاكەیەت لە گەڵدا بكەم بچمەلایان چونكە لەمنەوە نزیكترن لە رووی جوگرافیەوە و هەموو یاساكانیان لێ دەپرسم تەنها تەلەفونێكی تۆیان دەوێت تاوەكو رێگام لێ نەگرن بچمە لایان. تۆ ئەوەندە كاتت هەیە كە هەموو رۆژێك یەك كاتژمێر بەس قژت بدەیتە بەرخۆر؟ هەر خۆت خۆت بە درۆ خستووەتەوە چونكە كەسم نەبینیوە لە لایەكەوە ئەوەندەی كار هەبێت و شەوانەش تەنها پێنج كاتژمێر ئارا بدات! بۆیە پێشنیار دەكەم ئەوەندە خولیای گەنجانەت نەبێت بۆ خۆدەرخستن چونكە خەڵك گێل نیە لێكدانەوەی نەبێت بۆ بەڕێزتان. ئەگەر تۆ دەتەوێت وەكو كەسایەتی مەزن بناسرێیت ئەم شتانە گەورەت ناكەن. هونەری كوردی ئەگەرچی هیچ پێشكەوتنێكی بە خۆیەوە نەبینیوە ئەوا لە سەردەستی ئێوە مانان خەریكە هەڕاجیش دەكرێت. چونكە هونەری كوردی كارێكی پێ كراوە مرۆڤ شەرم لە خۆی بكات كە خۆی دەكات بە خاوەنی. ئەگەر تۆ دەتەوێت گۆڕان لە هونەردا بكەیت ئەوا بەرنامەی زانستیانە پێشكەش بكە تاوەكو كەسێتیشت گەورە بێت. ئەم دەردی خۆ دەرخستنە بە تەنها بەڕێزتانی نەگرتووەتەوە ئەوەتا لەم هەرێمەدا خەڵك بۆ خۆ دەرخستنی هەموو شتێك دەكات بە خۆبایانەكەی بەڕێزیشتانەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

