سەیرى سایتى خەندانى بەرهەم ساڵح بكەن ,جەلال تاڵەبانى چۆن ڕیسوا بووە.. .
18/07/2011, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژى یەك شەمە بەروارى 17 / 7 خەڵك بەتامەزرۆوە چاوەڕێیى دیمانەكەى نەوشیروان مستەفایان دەكرد لە كەى ئێن ئێن دەركەوێت و جاڕى گۆڕانێكى تر بدات بەڕوویاندا
سایتى خەندانى بەرهەم ساڵح وەك باقى سایت و پێگەكانى تر ئاگادارى ئەوەى نووسى بوو كەئەمشەو نەوشیروان مستەفا قسە دەكات تا درەنگانێكى شەو زیاترلە دوو هەزار كەس ئەمەى خوێندبووەوە ، هەر لەتەك ئەمە هەواڵێكى جەلال تاڵەبانى دابەزێنراوە كەجەلال تاڵەبانى و عەلى باپیر كۆبوونەتەوە ئەم هەواڵەى جەلال تاڵەبانى تادرەنگانێكى شەو نزیكەى هەشت سەد كەس خوێندبوویەوە ، دوایى دیمانەكەش خەندان بەشێك لەلێدوان و دیمانەكەى نەوشیروان مستەفاى بڵاوكردەوە ئەمەیش لەماوەى چەند سەعاتێكدا زیاتر لە دووهەزار و پێنج سەد كەس خوێندبوویەوە ، لەكاتێكدا ئەمەى جەلال لەگەڵ سەرۆكى حزبێكى ئۆپۆزسیۆن بووە ئەوەندە خوێندراوەتەوە ، لەگەڵ بەرپرسێكى خۆیان یان بەرپرسێكى حكومەتى عێراقى بوایە نیو ئەوەندەش نەدەخوێندرایەوە ، ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ڕیسوابوونى جەلال و بێزاربوونى میللەت لەدەستیان و چاوەڕوانى و پەرۆشى میللەت بۆ گۆڕانكارى لەسیستەمى حوكمڕانى كوردستان و سەركردەیەكى ئۆپۆزسیۆنى پاكى وەك نەوشیروان مستەفاش .
كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و عه‌لی باپیر
06:29:17/07/2011
خه‌ندان، ئارام غه‌فور -
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 17ی ته‌موز، سه‌رۆك مام جه‌لال له شاری به‌غدا، پێشوازیكرد له مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و له دیدارێكدا هه‌ردوولا له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه گفتوگۆیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به خه‌ندانی راگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی راگرتنی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان هێزه ئۆپۆزسیۆنهكانو حیزبه حوكمڕانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونهوهكهیانو له‌و رووه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌قامگیری بارودۆخ و لابردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان، تا به‌گیانێكی ئیجابییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری كه هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ری یه‌كده‌نگ بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاڵه‌بانی پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه، تاچه‌ند ئۆپۆزسیۆن له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانییه‌وه‌یه، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ئه‌و هه‌وڵانه ئۆپۆزسیۆنی له‌پشته‌وه نییه و ئه‌وان دوورن له‌و خۆپیشاندانه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاندووه تا له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستا و نه‌هێشتنی كێشه‌كاندا هه‌وڵی جددی بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مامۆستا عه‌لی باپیریش لای خۆیه‌وه رووناكی خسته‌سه‌ر ئه‌و هۆكارو به‌ربه‌ستانه‌ی هاتوونه پێش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفت و به‌ربه‌سته‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌و چاكسازییه‌كان له‌ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوه.
ئه‌م بابه‌ته 821 جار خوێنراوهتهوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

