رونكردنەوەیەك لە بارەی وازهێنانم لە بڵاوكردنەوەی وتار و هەواڵ لە كوردستانپۆستدا
03/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ئیوارەی 19/1/2010 لە هەوڵی رفاندن و تیرۆركردنیششمدا دەسەڵاتی بەعس ئاسای یەكێتی شكستی خوارد، ئەو هەوڵە ترسنۆكانهی یەكێتی بە زەڕە كاری لە من نەكردووە بگرە لە جاران رق ئەستورتری كردووم، هەرگیزیش كۆڵدانم نییە تا دەسەڵاتی ئەو دوو خێڵەی كوردستانیش چارەنووسیان وەكو چارەنووسی سەدام و موبارەك و هاوشێوەكانیان دەبێت و راپێچی دادگای گەل دەكرێن و بە سزای عادیلانەی خۆیان دەگەن.
ئیستاش ئەمەوێت ئەوە رابگەیەنم، كە پێش چهند ههفتهیهک بەهۆی ئەوەی لە سایتی كوردستانپۆست وتارێكم لەسەر د. فایق گوڵپی نووسی، دواتر له تۆڵهی ئهوهدا كەسێك بە ناوێكی خوازراوە و به ناونیشانی (ئهو کاتهی سهباح عهلی قارهمان بهرد دهگرێته لقی چوار) نووسینێکی له سهرم نووسی و وهڵامی دامەوە، كۆمەڵێك تۆمەتی نابەجێی خستبووە پاڵم، گوایە من بەردەم گرتۆتە لقی 4 ی پارتی، كە ئەوە بۆخۆی درۆیهکی شاخدرابوو كردبووی، چونكە هەموو كەسێك كە لە نزیكەوە منی ناسیبێت دەزانێت من ناتوانم بەردە فڕكێ بكەم، خۆزگەشم ئەخواست بمتوانیایە ئهو کاره بکهم و بەرد بوەشێنم، بۆ ئەوەی ئەو شەرەفە گەورەیهم پێببڕیایە و لقی پارتی و مەڵبەندی یەكێتیش بەردباران بكردایە، بەڵام ئەوەی سەیر بو بەلامەوە كوردستانپۆستیش چوبون ئەو وتاره و ئهو تۆمەتانەیان بڵاوكردبوەوە، بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمەتانە بەلای منەوە شتێكی ئاسایە، بەڵام ئەوكاتە ئاسایە كە ئەو كەسە بێت بەناوی خۆیەوە تۆمەت ببخشێتەوە و هیچ ترسێكیشی نەدەویست، خۆ من نە بەرپرسیارێتیم هەیە نە هێزی چەكدارم هەیە ئیتر پێم سەیربو كە ئەو كەسە ئەوندە ترسنۆكە بەناویترەوە تۆمەتی ناڕەواو بێبنەما دەبەخشێتەوە، جگە لەوەش دواتر كوردستانپۆست وتارەكەی منی لادابو، بۆیە منیش بڕیارمداوە چیتر هیچ هەواڵ و تارێك لەو سایتەدا بڵاونەكەمەوە،هیوادارم ئەوان بۆ خۆیان سەركەوتوبن لە كارەكردنیان دژ بە دەسەڵاتی ستەمكاری خیڵە دەسەڵاتدارەكانی كوردستانی باشور.
تێبنی:
بۆ ئەوەی دەسەڵاتی كوردی نان و پیاز بەم رونكردنەوەیەوە نەخوات، تەنها بۆ سایتی كوردستانپۆست ناردومە، هەرچ سایت و رۆژنامەیەك داشیبەزێنێت، ئەوە دڵنیابن رونكردنەوەكەی دزیوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

