<

لۆبى كردنى بەڵگەنامەى خوێندن بۆ بەرپرسانى بێ بڕوانامە . پێشكەشە بەدلاوەر عەلادین .

27/01/2010, 12:00 (GMT+1)
مامۆستاى گەورەى كورد مەسعود محەمەد قسەیەكى زۆر جوانى هەیە دەڵێ .....
ئەگەر كەوتیتە سەر دووڕیانێك و نەتزانى كامەیان هەڵبژێرى پرس بەو حزبە كوردیانەى خۆمان بكە ئەوان كامەیان پەسندكرد تۆ ئەوەى تریان هەڵبژێرە و لێیى دڵنیابە ؟..
بەڵگەنامەى خوێندن بەهایەكى ئەوتۆى لەكوردستاندا نەماوە چونكە بۆتە دراوێك تووشى هەڵاوسان هاتووە و نەگبەتى تەزویریش ڕووى تێ كردووە ، ئەوەتا هەرچى كوڕە بەرپرس هەیە ڕوویان لە مافناسى و یاسا و سیاسە كردووە چونكە ئەو درۆ و دەلەسەیەیى تائێستا پێیى بەڕێوە دەچن و قۆڵى خەڵكیان پێ بڕیوە بەشیان ناكا و دەیانەوێ بەپێیى یاسا زیاتر ڕەوایەتى بەدزى و گەندەڵى بدەن چونكە كوڕە بەرپرس دەگاتە هەر جێگایەكى خوێندن كێشەى نیە دێ شان بەشانى ئەوانەوە دادەنیشێ كەبەشەونخوونى و بێ بەرگى و هەژارى گەیشتوونەتە ئەو جێیە دوایى تەواو كردنى خوێندنیش كوڕە هەژار بۆ ماڵەوە یان بۆ كارى تەكسى و كرێكارى كوڕى بەرپرسیش بۆ زەمالە و پۆست و ئەوروپا و بەڕێوبەرایەتى و پەرلەمان و .... هتد . ئەوەتا بەرپرس هەیە بەشەهادەى سێیى ناوەندى ماستەریشى تەواو كردوە نەوەك هەر بكالۆریۆس كەچى دلاوەر عەلادین كەوتۆتە وێزەى داخستنى چەند كۆلیژێك وادەزانێ ئەمە چارەسەرە نازانێ لەوڵاتى گەنەو گەندەڵى زوڵم گەیشتۆتە ئاستێك مەوداى پەردە پۆشكردنى نەماوە بەداخەوە واى لەو خەڵكە كردووە ئاوات بۆ سەردەمى بەعس دەخوازن ئائەمەیە كارەساتەكە دلاوەر عەلادینى حزبى ، هەرچەند ناحەقیشیان نیە كاكە گیان بۆ ئاواتى بۆ نەخوازن ؟ ئەى ئەوەنیە ئەنفالچى و بەعسى و كوردكوژ ئێستاش بەگوێرەى پلە و پایەیى بەعسیبوونى جارانیان كورسى و دەسەڵاتیان هەیە ؟، ئەوەتا ئەوەى دواى ئەنفالكردنى بەرزانیەكان پارەو زێرى بەخشیوە بەقادسیەیى ئێستاش لەپەرلەمان بۆخۆى لێیى دانیشتووە ئاخر چۆن دەستوور تێ ناپەڕێ و سیستەمى حوكمڕانى لەوڵاتدا سەقەت نابێ .
ئەوەتا لەووڵاتە پێشكەوتووەكاندا منداڵى پاشاو سەرەك وەزیران و كرێكار و عەمباڵێك پێًكەوە لەیەك پۆل و یەك قوتابخانە دەخوێنن و لەیەك خۆراك دەخۆن و یەك جۆر كتێبیان هەیە و هەمان مامۆستا وانەیان پێ دەڵێ كەچى لەو كاولبووەى ئێمەدا ، منداڵى بەرپرس و سەرۆكەكان چۆن بەرپرسەكان و سەرۆكەكان خۆراك و گەرەك و ئاو هەوایان و هەموو شتێكیان لەهى خەڵك جیاوازە ئەوانیش ئاوها قوتابخانە و مامۆستا و خۆراك و پۆشاكیان لەگەڵ هى خەڵكدا جیاوازە ئەوان قوتابخانەى نمونەییان هەیە و قوتابخانەى منداڵانى خەڵكیش نەك هەر نمونەی نین حاشا بەڵكو لەبەر بێ پەنجەرەیى و بێ نەوتى و بێ كارەبایى و بێ خزمەتگوزارى و بوونى سێ دەوام و چوار دەوام لەقوتابخانەیەكدا واهەر دادەخرێن .... قوتابخانە نمونەیەكانى بەرپرسان بەرپرسى دز و شەق وەشێن و وەزیرى گەندەڵى لێ دەرئەچێ و قوتابخانەكانى تریش بۆ پێشمەرگایەتى و شەڕ و خۆ بەكوشتدان و دەردەسەرى ، ئاخر گەورە بەرپرسێك منداڵى بنێرێتە كولیەیى عیشق لەهەولێر و لەوێ بەتوركى بخوێنێ چۆن داناڕزێ دێ باسى كوردایەتى و خەبات و سەرفرازى و زمانى یەكگرتووش بۆمە ئەكات ، پێیان وایە ئێمە نازانیبن ئەو منداڵانە هاوشانى خۆیان ئەبنە میت و بەرئەبنە گیانى كوردانى ئەم وڵاتە وێران بووە ئاخر نازانم باسى كوێیى بكەم و چۆنى باس بكەم تەنها ئەوەندە ئەڵێم بەسە دلاوەر عەلائەدین واز لەو خەڵكە بێنە بابخوێنن داواكارم لەو خەڵك و خوێندكارانەش نەكەن هەڵەى وابكەن لەو هەڵبژاردنەى دێتە پێشمان دەنگیان بدەنێ ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست