ئەگەرەكانى لیستى كوردستانى و فرتو فێلى دوو بنەمالە مافیا لەیەكترى لە ژێر سێبەرى رێككەوتنى ستراتیژى
15/05/2009, 12:00 (GMT+1)

یەكەم:ئەگەر بەو شێوەیە بێت(كە لە ستونى یەكەم لەخشتەكە دا هاتووە) ئەوە یەكیتى گۆل لە پارتى دەكات چونكە پارتى باوەرى بە یەكێتى نیە و رازى نابێت بەوە وە لە كاتێكدا ئەگەر رازیبێت ئەوە دیارە پارتى قەناعتى تەواوى بە بێهێزى لیستى گۆران هەیە كە كورسى باش بەدەستناهێنێت وە یەكێتى پشتگیرى جەماوەرى خۆى بەدەست دەهێنێت . كە ئەمەش ئەگەرێكى لاوازە .
دووەم : .ئەگەر لیستەكە بەو شێوەیە بێت (كە لەستونى دووەم لە خشتەكەدا هاتووە) ئەوە پارتى گۆلى لەیەكێتى كردووە گرنتى كورسیەكانى خۆى دەكات لەكاتێكدا ئەگەر پارتى هەست بەوە بكات كورسى كەم دێت وەك لیستى كوردستانى كە ئەمەش بۆ یەكێتى قورسە .كە ئەمەش لەئەگەرى یەكەم چانسى زیاترە بۆ ئەوەى پارتى رازى بێت .
سێیەم: ئەگەر لسیتەكە بەو شێوەیە بێت (كە لە ستونى سێیەم و چوارەم لە خشتەكەدا هاتووە) ئەوە دەردەكەوێت كە یەكێتى تنازولى بۆ بۆ پارتى كردوە دلنیایە لەوەى كە لیستى گۆران كورسى زۆر بەدەستدەهێنێت وە پارتى بە ئاسانى گرنتى كورسیەكانى خۆى دەكات لە پەرلەمان وە یەكێتى تووشى رووبەروبونەوەى جەماوەرەكەى دەبێت وە ئەمەش ئەگەرێكى بەهێزە چونكە یەكێتى لاوازە .




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

