له‌شه‌هید رێبازه‌وه بۆ كۆسره‌ت ره‌سول هه‌لوێسته‌كان گۆرستانهكان ده‌هه‌ژێنن
15/07/2009, 12:00 (GMT+1)

نا نا هه‌رگیز باوه‌ر ناكه‌م... هه‌رگیز باوه‌رناكه‌م گه‌وره‌كه‌ی من له‌خوێنی رۆله‌كانی خۆشبێ، ده‌ست بخاته نێوده‌ستی خیانه‌تكارو ده‌نگی بۆ بدات...
من دلنیام كاك كۆسره‌ت و هه‌موو هه‌ڤالانی ئه‌و له‌جیاتی ده‌نگدان به خیانه‌تكارێك... زه‌ربی به‌سه‌ردادێنن و بریاری سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن... بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش چه‌ندان سالی پرسه‌مان له‌نێو ئه‌و گۆرستانه بكه‌ین به شایی و ئاهه‌نگی به‌دادگا گه‌یاندنی خیانتكارهكانی كورد بگێڕین، ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی مێژوو غه‌در له‌م میلله‌ته ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێكی بۆ خۆیان ده‌به‌ن...
ئاخر كاك كۆسره‌ت گوناهی ئێمه چییه له‌م گۆرهش ناتوانین ئاسوده‌بین و چاوه‌روانی مانه‌وه‌ی سه‌رته‌ختی مام و برازایه‌ك بین، ئه‌و كه‌سه‌ی من ده‌یناسم هه‌رگیز ئه‌و كۆسره‌ته نییه بڕوای به جامدبوونی ده‌سه‌لات بێ و له‌ژێر باری چهقبهستینا ملكه‌چ بكات، بۆچی بۆچی؟
ئه‌ی به‌ئێمه‌تان نه‌وت ته‌سلیم بوون به خیانه‌تكاران، خیانه‌ته.. وای نابینم هه‌ڵه‌بم له‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی مه‌رگم هه‌لبژارد و بۆ چهپهلهكانی مالی بارزانی سه‌رم شۆرنهكرد... په‌شیمان نیم له‌وه‌ی ههلمبژارد، من توانیم سه‌ری تۆ به‌رز بكه‌م وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك، ده توخوا تۆش له‌و بێ ههلوێستیه وه‌ره ده‌ره‌وه‌و بانگی سه‌نگه‌ری گه‌ڵ بده و بزانه چ ئازارێك له ده‌رووی ئه‌م میلله‌ته هه‌یه... ده تۆش ویژدانهكانت بخه ده‌رونیانه‌وه....
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

