<

كێن بكوژانی سەردەشت؟ سەیری سەرلێشێواوی دەزگاكانیی راگەیاندنی پارتی بكەن، هەریەكەیان و نا وێك دەڵێن

17/09/2010, 12:00 (GMT+1)
لە دەزگایەكی راگەیاندنی پارتی ناوی بكوژانی سەردەشت(ڕ.ڕ) و (ڕ.م) و لە دەزگایەكی دیكەی راگەیاندنی پارتی ناویان(ا. ا) و (ا.م)ە، ئاخۆ دەبێ كێبێ بكوژی رۆژنامەنووسی شەهید سەردەشت عوسمان؟!
من گومانم نییە كە بكوژانی سەردەشت هیچكام لەوانەی سەرەوە نین بەڵَكو بكوژەكانی بیتین لە(م.م.ب) و (م.م.م.ب) كە دوو ئەژدیهای بێحەیا و ناموسن و بەربوونەتە گیانی ئەم خەڵكە.
(م.م.ب) سەرۆكی ئەحمەقتیرین حیزبە لە مێژووی مرۆڤایەتی و (م.م.م.ب) بەرپرسی ئەو ئاژانسە تیرۆریستییەیە كە لەوەتەی هەیە مرۆڤی ئازادیخواز و راستگۆ تیرۆر دەكات..
لە كەیسی تیرۆری رۆژنامەنووسی ئازا و بوێر(سەردەشت عوسمان) پارتی هێندە سەرلێ شێواوە نازانێ پەلاماری كام لا بدا. ئەوا ئێستا پەلاماری خودی سەردەشتی جوانەمەرگی داوە و بە تیرۆریست ناساندویەتی. لە دەزگاكانی راگەیاندنی خۆشیان ناوی بكوژەكان لە هەر دەزگایەك و بەشێوەیەك هاتووە.
ئەوەتا كوردستان تیڤی دەڵێ بكوژەكانی سەردەشت ناویان(ا.ا) و (ا.م)ن. كەچی سایتی پەیامنێری سەر بە دەزگای ناوەندی راگەیاندنی پارتی دەڵێ وانییە بكوژەكان ناویان(ڕ.ڕ) و (ڕ.م)ە. ئەری خەڵكینە دەبێ كامەیان راست بكەن؟!
ئاخر ئەوەیە كڵۆڵی پارتی كە هێندە سەرلێشێواوە نازانێ چی بڵێ و هەر خۆیان سیناریۆكەی خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە.
بەڵام من دڵنیاتان دەكەمەوە كە كەس بكوژی سەردەشت نییە جگە لە (م.م.ب) و كوڕە هیچ و پوچەكەی(م.م.م.ب) كە هێندە بێشەرەفن رۆژنامەنووس تیرۆردەكەن و دەشڵێن ئەوە رۆژنامەنووس نەبوو تیرۆریست بوو.
دە خەڵكە ئێوە بڵێن كێ تیرۆریستە؟ ئەوەی دەزگایەكی پارستنی داناوە و دەیان ساڵە خەڵك دەڕفێنێ و بێسەروشوێن دەكا و تیرۆر دەكا، یان ئەوەی پڕ بە دەنگی هاوار دەكا ئازادی بۆ مرۆڤەكان، نا بۆ جیاوازی چینایەتی. نا بۆ خوایتی مەسعود بارزانی و كوڕە لوسكەكانی.
ئەوەش لینكی هەردوو راگەیاندنەكەیە لە سایتی پەیامنێر و KTV
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=201678
http://kurdistantv.net/default1.aspx?page=articles&c=news&id=47125

ئەمەش وێنەیراگەیاندنەكانە بە وێنە، نەوەك دوای ئەم بابەتە بچن ناوەكان بگۆڕان و موتابیقی بكەن.

https://www.kurdistanpost.com/biz/image_com/payamner.jpg
https://www.kurdistanpost.com/biz/image_com/ktv.jpg

[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست