شوتى و مەڵبەندى كۆیە
23/02/2010, 12:00 (GMT+1)

مەڵبەندى كۆیەى راسپاردووە كە ئەوانەى وێنەكانى بەئۆتۆمبێلەكانیانەوە دەكەن دەبێ بەنزینیان بۆ دابین بكرێ هەركەسێك وێنەكەى هەڵواسێت و لەناوشاردا بگەرێ كاغەزێكى دەدەنێ بچێت بەنزین بەبەلاش تێكاو كارتێكى مۆبایلیش وەردەگرێ .
ئاى لەو سەرلێ شێواویەى كەتووشى یەكێتى بووە ! كەسەیرى میدیاكانیان دەكەى وادەزانى كەسى گۆڕان و لیستەكانى تر نەماون تەنها یەكێتى لەساحەكەیەو تەنهایە چونكە بەردەوام ئۆتۆمبیلەكانیان نیشانى خەڵك دەدەن كەبەناو شارەكاندا دەسورێتەوە چاوپێكەوتنیش لەگەڵ خەڵكدا دەكەن و پێیان دەڵێن بڵێ بەس لیستى هاوپەیمانیمان دیتوە كەسى تر نابینین جگە لەو پاشانیش چەند دەموچاوێكى نەناسراویش دێنن كە گوایە گۆڕان بوون و هاتونەتەوە ئەو دەڵێ من سەرپەرشتى ئەوەندە شوێنەم كردووە ئەم دەڵێ كاكە من نیوەى سلێمانیم لەگەڵە و مەسئولى ئەوەندە هەزار كەسە بووم كەچى ئەمان جگە لەكەسانێك كە هەر بوونیان لەناو گۆڕان نەبووە بگرە لە پرۆگرام و ئامانجى گۆڕانیش شارەزانین بەقسەى میدیاكان بێ گۆڕان تاواوەتەوەو كەسى لەگەڵ نەماوە یەكێكى تر دەڵێ گۆڕان هیچى بۆنەكردووم بۆیەهاتومەتەوە ناو یەكێتى من دەپرسم دەبێ گۆران چى بۆخەڵك بكات گۆڕانێك بەرژەوەندى گشتى مەبەست بێت و بیەوێ خاڵ بەخاڵى گەندەڵى جێ بەجێ بكات پاشان گۆڕان چیت بۆ بكات پیاوت بۆ بكوژێت بەدەفتەر پارەت بداتێ ئۆتۆمبیلت بۆ بكرێ چیتان بۆ بكات گۆڕان چیە لەناو دەسەڵات هەموو رۆژى دژایەتى دەكرێ لەناو دانیشتنەكانى پەرلەمان هەموو كات باسى بەخراپە دەكرێ هەموو ساتێك خەڵك چەواشە دەكەن كە دەنگ بۆ گۆڕان نەدەن ئەوەى گۆڕان مەبەستیەتى ئەوەیە هەموو كەس وەكو یەك بێ و بەیەكسانى مافى هەموو تاكێكى ئەم گەلە بهێنێتەدى چونكە گەر دەسەڵات وەكو ئێستاو رابردوو بێت ئەوا ساڵ بەساڵ خراپتر دەبین و ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بەپار .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

