<

هەباسە لەنێو قوتابخانەكانی كەركوك چباسە؟..

09/11/2010, 12:00 (GMT+1)
1- لەقوتابخانەیەكی سەرەتایی سەر بەبەریوەبەرایەتی پەروەردەی بەشی كوردی كەركوك بەڕێوەبەرێكی دكتاتۆر و گەندەل بەسزای لابردن لەپۆستی بەریوەبەریتی قوتابخانە و بوونی بەمامۆستا گەیەنرا هەرچەند ئەبوو لەقوتابخانەكەی بەمامۆستایی بمێنێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی پشت و پەنایەكی باشی هەبوو لەلایەن حزبیكی دەستەلاتدارەوە گویزرایەوە بۆقوتابخانەیەكیتر. ئاخری خێربێت بەرێوەبەری دەركراوی بەمامۆستا كراو؟؟
2-هەرلەقوتابخانەیەكی تری سەربەبەشی كوردی لەكەركوك بەرێوەبەرێكی چاوبرسی و گیرفان دڕاو بری 700000دیناری دەرمالەی دابینكردنی پیداویستی قوتابخانەی وەك گەزۆی سلیمانی حەپەلوشكرد و تەنانەت دەرگاو پەنجەرەشكاوەكانی قوتابخانەشی پی چاك نەكردەوە؟لەكوی بێنێت پارە؟ هەربەشی گیرفانەدراوەكەی جەنابی ناكات؟
3-لەقوتابخانەیەكیتری نێو شاری كەركوك و سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بەشی كوردی(11) نوسەرهەیە و كەسیش ناپرسیت بۆچی؟لەهەندیك قوتابخانەش هیچ نوسەرێكی نیە؟(زۆری لەبەرهەمهینان و ناریكی لەدابەشكردن) كتومت ئەم كارەی بەرێوەبەرایەتی بەشی كوردی پەروەردەی كەركوك ئەگرێتەوە؟!.
4-لەقوتابخانەیەكیتری نێوشاری كەركوك و سەر بە بەشی كوردی دوو نوسەریان هەیە و وەك ئاغا و پاشان, كەی كاتی راتب بێت یاخود جەنابی بەرێوەبەر ئەركێكیان پێبسپێرێت پەیدا ئەبن ئیش و كاری نوسەرەكانیش ئەبێت مامۆستاكان بیكەن دیارە ئەمەیش جۆریكیترو مۆدێلێكیترە لەیەكسانی ئەم حكومەتە نوێیە؟هەلبەتە پاشەروژی پەروەردەو فیركردن بەم شیوەكارانە لەم شارەدا رووناكترئەبیت گەلۆ بۆیە بەریوەبەرایەتی پەروەردە لەئاستیا بیدەنگە؟.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست