هه‌رکاتێ تێیانگیرا، که‌رکوك ئه‌که‌ن بهدهستکهلا
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

یان ئه‌و دۆخه‌ی که‌رکوکی تێدایه ئه‌نجامی کاره‌کانی ئه‌وان نیه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له جێی ململانێی حزبی وێنه‌یه‌کی لێبورده‌یی و دیموکراتی کوردیان پیشانی تورك و عه‌ره‌بی که‌رکوك بدایه ئه‌وان هێنده ڕق و کینه‌یان دژ به‌کورد زیادی نه‌ئه‌کرد. ئه‌گه‌ر ئه‌وان دوو ده‌زگای جیاوازیان له هه‌موو بوار و ژیانی که‌رکوکدا دروست نه‌کردایه که بۆته مایه‌ی توڕه‌بونی کوردی که‌رکوکیش، ئه‌وا عه‌ره‌ب و تورك ئه‌بونه دۆستمان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حزب که‌رکوکیان وه‌کو به‌رخ سهرنهبڕیایهو گۆشته‌که‌یان له‌نێوان هه‌ردوو لادا دابه‌ش نه‌کردایه، ئێسته که‌رکوک ئه‌بوه شاری ئاشتی و پێکه‌وه ژیان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان کاتیان به شۆڤینیه‌کان نه‌دایه تا ببوژێنه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ دژایه‌تی کورد بکه‌ن ئه‌وا پاش بیست ساڵ ئه‌وان دژی ماده‌ی سه‌دوچل خۆپیشاندانیان نه‌ئه‌کرد. ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان به که‌رکوکی نه‌وتایه دڵی کوردستان و ئه‌وی تریان بڵێت قودسی کوردستان، که‌رکوك له دڵی هه‌موماندا یه‌ك ناوی ئه‌بوو
ئێسته پێمان ناڵێن که چ خێره که هه‌ردوو حزب بیری که‌رکوکیان که‌وتۆته‌وه؟ یان دیسانه‌وه ئه‌یانه‌وێت به‌هۆی که‌رکوکه‌وه جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان جارێکی تر ههڵخهڵهتێننهوه، دیسانه‌وه که‌رکوك کرایه‌وه بهدهستکهلاو گۆرانی بۆ ئه‌وترێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م جاره میلله‌ت هوشیار بۆته‌وه و پێیان ئه‌ڵێت: به‌سه ڕشتنی فرمێسکی تیمساحی بۆ که‌رکوك، به‌سه موزایه‌ده کردن به که‌رکوک و ناوچه دابراوهکانهوه، به‌سه کردنی که‌رکوك بهدهستکهلا، ئێمه جارێکی تر به دروشمه بریقه داره‌کانی ئێوه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین، به ئیزنی خوا که ئێوه‌مان له کوردستان وه‌ده‌رنا، ئه‌وساکه ئاوڕێکی ڕاسته‌قینه‌ش له که‌رکوکمان ئه‌ده‌ینه‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

