جۆره‌کانی خیانه‌ت له ناو کورددا، به‌راوردێك له نێوان ته‌حسین شاوه‌یس و د.به‌رهه‌م و هاوشێوه‌کانی
15/05/2009, 12:00 (GMT+1)

لێره‌دا پێویسته بپرسین ئایا له هیچ شوێنێکی جیهاندا ئه‌وه ڕووی داوه ، لایه‌نێکی سیاسیی خۆی به شۆڕشگێڕ بزانێ و هانی چه‌کدار یا ئه‌ندامی خۆی بدا په‌یوه‌ندیی به دوژمنه‌وه بکه‌ن و له ڕێی دوژمنه‌وه (به جاشایه‌تیی) پ.م یا ئه‌ندامی لایه‌نێکی تری سیاسیی بکوژن؟؟!! ئه‌مه‌یش یه‌کێك له داهێنانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی .... ئه‌وه ڕابردووی هه‌ره کۆنی ته‌حسین شاوه‌یس و هه‌موومان تاوانه‌کانی دیکه‌یشی ده‌زانین، به‌ڵام خیانه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌یه چه‌کی دوژمن له شان بکه‌یت و ته‌قه‌ی بۆ بکه‌یت؟؟؟.
ئه‌وه‌ی ئێستا د.به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد حسێن و ڕه‌فیق سابیر و حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی .....هتد ده‌یکه‌ن له جاشایه‌تییه‌که‌ی ته‌حسین زۆر خراپتره ، ته‌حسین منداڵی 7 ساڵانیش ده‌یزانی چه‌کی دوژمنیان له شانه‌و جاشن، به‌ڵام ئه‌مانه که ئه‌و هه‌موو دزیی و گه‌نده‌ڵی و کاره نایاسایییانه ده‌بینن نه‌ك هه‌ر ده‌نگ ناکه‌ن به‌ڵکو پاساویشی بۆ ده‌هێننه‌وه ... ئه‌وه خیانه‌ت نییه کابرایێکی وه‌کو به‌رهه‌م ده‌یان ساڵ له به‌ریتانیا و ئه‌مریکا ژیاوه‌و خوێندنی باڵای له‌وێ ته‌واو کردووه تازه به تازه باسی هێڵی سوور ده‌کا و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ده‌کا ؟ .
خه‌ڵکی عه‌وام به به‌رهه‌م دهخهڵهتێ یا به ته‌حسین شاوه‌یس ؟ د. به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر که‌سێکی دڵسۆز بووایه ده‌بوایه هه‌وڵی بدایه ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامه و سیسته‌مه باشانه‌ی له ئه‌مریکا و به‌ریتانیا هه‌ن بیهێنایهتهوه بۆ ناو ئیداره‌ی یه‌کێتیی (ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو کوردستانیش نه‌بوایه) ده‌بوایه خه‌ڵکی فێری ئه‌وه بکردایه که حزب ده‌بێ به پێی پێڕه‌وی ناوخۆ و به‌رنامه کار بکا ، نه‌وه‌کو به خزمخزمانێ . د. به‌رهه‌م له کام حزبی سیاسیی به‌ریتانیی یا ئه‌مریکی بینیویه‌تی سه‌رۆکی حزب سه‌رباری ژنه‌که‌ی خۆی براو برازاکانی ، خوشك و خوشکه‌زاکانی ، ژنخوشك و هاوزاواکانی هه‌موو پله‌و پایه گرنگه‌کانی حزب به‌ده‌سته‌وه بگرن؟
جه‌نابی د. به‌رهه‌م له چ کتێبێك خوێندوویه‌تی حکومه‌تێك (هی هه‌رێم) حزبێك (یه‌کێتیی و پارتی) بودجه‌ی شاردراوه‌و نهێنیی بێ ؟ د. به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر که‌سێکه خۆی به دڵسۆز ده‌زانێ و ڕۆشنبیره ده‌کرێ پێمان بڵێ له چ حزبێکی سۆشیال- دیموکرات‌دا له جیاتیی نامیلکه، بڵاوکراوه و کتێب ده‌مانچه دابه‌ش ده‌کرێ ؟ د.به‌رهه‌م له کام حزب فێر بووه که به شێوه‌یێکی به‌رنامه‌ڕێژکراو= سیستماتیك ده‌نگی خه‌ڵك بکڕدرێ و پاره‌یان وه‌کو خۆڵ به سه‌ردا دابه‌ش بکرێ ؟ دیاره ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها بۆ د.به‌رهه‌م نییه، به‌ڵکو بۆ فوئاد حسێن،ڕه‌فیق سابیر، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن،فه‌لاح مسته‌فا و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ..هتد چونکه ئه‌وانه‌ی ناوم هێناون هیچیان له به‌رهه‌م باشتر نین و نابن به‌ڵام که‌سیان به قه‌د به‌رهه‌م هه‌لپه‌رست و بووده‌ڵه و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رست نین.
له کۆتایییدا به هه‌موو لایه‌ن و باڵه‌کانی ی.ن.ك ده‌ڵێم : د.به‌رهه‌م هی که‌ستان نییه‌و بۆ که‌سیشتان نابێ ، نه هی مامه‌یه نه هی کاك کۆسره‌ته نه هی گرده‌که‌یه ، هی خۆیه‌تی و ته‌نها بۆ خۆی کار ده‌کا و عه‌ره‌ب وته‌نی : والأیام و أمامنا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

