مه‌سعود له تیرۆره‌وه بۆ جاردانی جاشایه‌تی بۆ بابولعالی.. ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆ مه‌سعود : تۆ "سه‌رده‌شت"ت تیرۆر کردووه!..
03/06/2010, 12:00 (GMT+1)

مه‌سعود هیچ کاتێک به 31ی ئابهوهش ئه‌وه‌نده سووک و ریسوانهبووه ، ئێستا وه‌ک که‌سێکی تیرۆریست و پیاوکوژ چاوی لێده‌کرێت .
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ئه‌مه‌ریکییه‌کان پییانراگهیاندین و به‌کورتییه‌که‌ی : به راشکاوانه به مهسعودمان وتوه ئێوه ئه‌و کاره تیرۆریستیهتان ئه‌نجامداوه ، به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌کان ، له به‌رامبه‌ردا مه‌سعود دۆشداوماوه و ویستویه‌تی ئه‌م تیرۆره بخاته قاڵبی کاری ناموس و که‌ڵچه‌ری خێڵه‌کییه‌وه.
مه‌سعود ئێستاکه له ئه‌نقه‌ره‌یه ، له‌لایه‌ن خودی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه ده‌عوه‌تکراوه ، له زه‌مه‌نێکی وادا که مه‌سعود زۆر پێویستی به‌ده‌ره‌وه هه‌ییه تا باری شکستی ناوخۆی بۆ ته‌عویز بکاته‌وه ، تورکان باش ده‌زانن چۆن و له چ کاتیک یاری به ئه‌قڵی مه‌سعود ده‌که‌ن.
مه‌سعودی شکستخواردوو له ناوخۆ هه‌موو داواکانی تورکان قه‌بوڵ ده‌کات ، که گردهبێتهوه له جه‌نگین له دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌ویش به‌به‌شداریکردن له گه‌مارۆدانی قه‌ندیل و هاوکاری ئیستخباراتی و هه‌تا مه‌یدانی دژی بنکه‌و باره‌گاکانی په‌که‌که.
مه‌سعود هیچ که‌رامه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی نییه ، تا گۆته‌کانی پێشووی وه‌ک پرینسیپ وه‌ربگیرێت. له کۆنگره‌ی یه‌کێتیدا وتی: خوینرشتنی کوردان ئیدی حه‌رامه. هه‌رجارێکیش وای وتبێت: خوێنرشتنی کوردانی حه‌ڵاڵکردووه. ئه‌وه‌تا نییه خوێنی سه‌رده‌شتی حه‌ڵاڵکرد و گه‌نجیکی 23 ساڵی له ژیان دابڕاند. مێژووی ره‌شی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود پره له کاری تیرۆریستی و ره‌شه‌کوژی.
مه‌سعود به‌جاڕدانی له ئه‌نقه‌ره بۆ جاشایه‌تی ، که زۆربه‌ی ئاژانسه‌کان له زاری مه‌سعوده‌وه گواستویانه‌ته‌وه که گوایه له گه‌ڵ تورکیا ده‌ستده‌خاته ناوده‌ست بۆ بنبرکردنی په‌که‌که ، به‌م جاڕدانهی لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی ره‌شی له مێژووی نزیکی خۆی ده‌کاته‌وه و ده‌رگایه‌کی دیکه‌ی له جههنهم بۆ خودی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کاته‌وه .
ئه‌و دوادئۆغلوه پێس ئه‌وه‌ی ببێ به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه له 2008 به نێچیری وتبوو حه‌زده‌که‌ین هاوکاریمان بکه‌ن بۆ له ناوبردنی په‌که‌که چیتان ده‌وێت بۆتانی ده‌که‌ین..له‌وه‌ڵامدا نێچیر وتبووی: ئێمه‌ش زۆرمان پێخۆشه که کارێکی ئاواتان بۆ بکه‌ین به‌ڵام دڵنیانین که که‌س ئه‌و شه‌ره‌مان بۆ بکات ، ره‌نگه بتوانین 10هه‌زار چه‌کدار به پێش سوپای تورکیا بده‌ین به‌ڵام بڕاوابکهن 10 که‌س ناگاته لای باره‌گاکانی گریلا تا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بکات و هه‌مووی راده‌کات.
له‌م گۆتهیاندا نێچیر راستگۆیانه وه‌ڵامی ئۆغلی دابۆوه، له‌لایه‌ک پێیان خۆشبووه وه‌ک به‌کرێگیراو و جاشیک به‌پێش سوپای داگیرکا‌ر بکه‌ون بۆ لێدانی کوردان و ، له‌لایه‌کی دیکه‌ش باش ده‌زانێت که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌نده هۆشیاره که شه‌ڕی براکوژی ناکات.
ئه‌گه‌ر ئامۆژگارییه‌ک هه‌بێت بۆ مه‌سعود ئه‌وه ده‌بێت : ده‌رگای جههنهم له خۆت‌و بنه‌ماڵه‌که‌ت زیاتر مه‌که‌ره‌وه ، چونکه به تهسلیمبوونت بۆ تورکان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه چاره‌نووسی ره‌شتان نزیک ده‌بێته‌وه له نێوچوون
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

