نانی یه‌کێتیان خوارد و ده‌نگیشیاندا به گۆڕان
08/03/2010, 12:00 (GMT+1)

به گوێره‌ی چاودێری من له 80% ئه‌وانه‌ی هاتبوون ده‌نگیان به گۆڕان دابوو ، وه به‌دڵنیایشه‌وه زۆربه‌یان نانی به‌لاشی یه‌کێتیان خوارد که به‌مافی ڕه‌وای خۆیانیان ده‌زانی وه‌ک کۆنه یه‌کێتییه‌ک ، کاک پێشڕه‌ویش زۆر ڕێزی له هه‌موو که‌س ده‌گرت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باشی ده‌زانی که هه‌مووشیان ده‌نگ به گۆڕان ده‌ده‌دن چونکه ئه‌ویش باش حاڵییه له سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی ناو یه‌کێتی .
ئه‌م تابلۆیه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات که لایه‌نگرانی گۆڕان کێشه‌یه‌کی جه‌سته‌ییان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا نییه ، به‌ڵکو داخله‌دڵن به‌رامبه‌ر به که‌موکوڕییه‌کانی یه‌کێتی که بریتییه له ئاوهڕنهدانهوه له دڵسۆزان و ماندوبووهکانی ناو یه‌کێتی هه‌روه‌ها به نرخنهگرتنی ڕه‌نجی دڵسۆزانی ناو یه‌کێتی و ده‌رگا واڵانهکردن به رووی کوڕان و کچانی هه‌ژاری ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ، هه‌ڵبه‌ت لیستی گۆڕان نه فه‌لسه‌فه .. نه فکره و نه ئایدۆلۆژیایه به‌ڵکو قین و تۆڵه‌یه‌که له سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی یه‌کێتی ، هه‌موو ئه‌م ئه‌نجامانه یه‌کێتی خۆی لێی به‌رپرسیاره و به‌ده‌ستی خۆی ڕێکخستنه‌کانی به‌م ئاقاره بردووه و پۆل .. پۆل هه‌ڵوه‌رین له ڕیزه‌کانیان دێته ئاراوه ، شه‌ڕ و ململانێی بنه‌ماڵه‌یی و به زۆر سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و پۆست و ملکه‌چکردنی ئه‌ندامه‌کانیان بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره تایبه‌تێکانی خۆیان وایلێکردن که ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان لێیان دوور بکه‌ونه‌وه .
برینی له‌شی یه‌کێتی خوێنێکی زۆری لێده‌چۆڕێت و هێواش .. هێواش ڕه‌گی ده‌ماری ژیانیان زه‌رد ده‌بێته‌وه که به‌ره‌و ئاقارێکیان ده‌بات که نه‌توانن به ئاسانی چاکببنه‌وه .
به گشتی ده‌بێت یه‌کێتی چاو به سیاسه‌تی خۆیدا بخشێنێته‌وه و گۆڕانکارییه‌کی سه‌رتاسه‌ری له‌ناو خۆیدا بکات ، هه‌ڵبه‌ت یه‌کێتی وه‌ک ڕێکخراوێک مه‌حاڵه له‌ناو بچێت به‌ڵام ده‌گونجێت که‌له داهاتوودا ئه‌م هێزه‌ی ئێستاشی نه‌مێنێت ، جابۆیه تاکات دره‌نگ نه‌بووه ده‌توانێت به‌خۆیدا بچێته‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌ک نانی یه‌کێتی بخۆن و ده‌نگیش به گۆڕان بده‌ن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

